بابەتی گەرم:

تورکیا: "لێدوانه‌که‌ی رووسیا گاڵته‌جاڕانه‌یه‌"

Thursday, December 31, 2015


NNSROJ:
به‌رپرسێکی تورکیا، لێدوانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مه‌ڕ گرژییه‌کانی باکووری کوردستانی به‌ پێکه‌نیناوی له‌قه‌ڵه‌مدا و روو به‌و وڵاته‌ گوتی: با وانه‌ی مرۆڤایه‌تیمان فێر نه‌کات.

تانژو بیلگیچ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا، تانه‌ی له‌ لێدوانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دا که‌ تێیدا مۆسکۆ، نیگه‌رانیی خۆی له‌ کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی کورد ده‌ربڕیبوو، داواشی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کردبوو؛ به‌ شێوازی سیاسی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی تورکیا رایگه‌یاند: "کارنامه‌ی رووسیا له‌ بواری مافی مرۆڤ و دیموکڕاسیدا، له‌ به‌ر چاوی رای گشتی جیهانه‌ و ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئوکڕاین و گورجستان، به‌ ئاشکرا یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشێل کردووه‌".

بیلگیچ، لێدوانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسکۆی به‌ شتێکی گاڵته‌جاڕانه‌ ناوبرد و رایگه‌یاند: "رووسیا له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ پشتیوانی له‌ رژێمی سوریا ده‌کات و به‌مدواییه‌ش، له‌ کوشتوبڕی سه‌دان هاووڵاتیی سڤیلی ئه‌و وڵاته‌وه‌ گلاوه‌."

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، داواشی له‌ رووسیا کرد؛ وانه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ تورکیا نه‌دات.


ئه‌لف. و


پەیوەندی‌دار:

ئۆکرنیا، سنوورە دەستکردەکان و پرسی چارەسەرنەکراوی دەوڵەت نەتەوەکان

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷