بابەتی گەرم:

تەقینەوەی خۆکوژی لە ئیستانبووڵ، کوژرانی لانیکەم دە کەس

Tuesday, January 12, 2016


NNSROJ: کاربەدەستانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناوچەیەکی تووریستیی شاری ئیستانبوڵ، کە بە گوتەی ئەوان لەلایەن "هاوولاتییەکی سووری"یەوە ئەنجام دراوە، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەگویڕەی ڕۆیتێرز تەقینەوەکە لە گەڕەکی "سوڵتان ئەحمەد" و لە نزیک مزگەوتێکی ناسراوی شارەکە هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامیشیدا، بێجگە لە گیان لە دەستدانی ١٠ هاووڵاتی، لانیکەم ١٥ کەسیش بریندار بوون کە بارودۆخی دوو کەسیان بە "زۆر خراپ" وەسف کراوە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لێدوانێکدا بۆ چاپەمەنی، گوتی "تورکیا ئامانجی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکانە لە هەرێمەکە" و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "لەگەڵ هەموویان وەک یەک بەربەرەکانی دەکات".

بەگویڕەی جێگری سەرۆکوەزیران، زۆربەی قوربانییەکانی ئەم هێرشە خۆکوژییە، هاووڵاتیانی بیانین و ئاشکراشی کرد کە خۆکوژەکە "هاووڵاتییەکی سووریی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ بووە".

شایەدحاڵێکی ڕووداوەکە بە "بی بی سی" گوتووە کە خۆکوژەکەی دیتووە لە پۆلێک توریست نزیک بووەتەوە. شایەدحاڵەکە ساتەوەختەکانی تەقینەوەکەی وەک "کائووس" وەسف کردووە.

"پۆلیسەکان چاویان لە خۆکوژەکە نەبوو کە هات. ئەوان پەشۆکابوون، بەڵام هاوکات سەرقاڵی ڕاگواستنی هاووڵاتیان بوون لە شوێنەکە چونکە گومانی ئەوەیان دەکرد تەقینەوەیەکی دیکەش ڕوو بدات".

هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان سەلاحەدین دەمیرتاش، لە لێدوانێکدا هێرشە خۆکوژییەکەی ئیستانبوڵی مەحکووم کرد و ڕاشیگەیاند "تا ئاشکرا بوونی بەرپرسیاران" واز لە دۆزەکە ناهێنن.

ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆکی ئەڵمانیاش سەبارەت بەم رووداوە لێدوانێکی دا و وێڕای مەحکوومکردنی تەقینەوەکە، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری بوونی هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە ناو قوربانییەکاندا، دەربڕی.

مێرکڵ، داوای لە هاووڵاتییانی ئەڵمانی کرد؛ لە شوێنە گەشتیاری و قەرەباڵغەکانی تورکیا دوورەپەرێز بن.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

دەمیرتاش: عەقڵییەتی ئاکەپە ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت

سەرۆکی CHP: تورکیا بووە بە فێرگەی راهێنانی خۆکوژان

یارییەکانی ئێران و عەرەبستان دەبرێنە "وڵاتێکی بێلایەن"

رووسیا خەریکە بەشێکی هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە

عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ڕاگرت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷