بابەتی گەرم:

حوکمی ئێعدام بۆ دوو "سیخوڕی ئێران" لە کوەیت

Tuesday, January 12, 2016


NNSROJ: دادگەیەکی کوەیتی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە دوو کەسی بە تۆمەتی "سیخوڕی کرد بۆ ئێران" بە ئێعدام مەحکووم کردووە کە یەکێکیان کوەیتی و ئەوی تریشیان ئێرانییە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەم دوو کەسە، بێجگە لە سیخوڕیکردن بۆ ئێران، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ "حیزبوڵا" هەبووە. دادگای ئەو دووکەسە هاوکات لەگەڵ دادگاییکردنی ٢٤ هاووڵاتیی دیکەی کوەیتیی سەر بە کەمینەی شیعە بەڕێوە چووە کە لانیکەم یەکێکیان بە "زیندانی هەتاهەتایی" و ئەوانی دیکەش لە نێوان پێنج تا پانزە ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

ڕاگەیەنرا کە ئێرانییە مەحکووم کراوەکە تا ئێستا نەکەوتووەتە دەست پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی کوەیت.

کاربەدەستانی کوەیت مانگی ئۆگوستی ڕابردوو ئاشكرایان کردبوو کە "شانەیەکی تیرۆریستی"ی سەر بە ئێران و حیزبوڵای ئاشکرا و دەستیشی بەسەر کۆمەڵێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی گرووپەکەدا گرتووە.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

دەمیرتاش: عەقڵییەتی ئاکەپە ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت

یارییەکانی ئێران و عەرەبستان دەبرێنە "وڵاتێکی بێلایەن"

رووسیا خەریکە بەشێکی هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە

عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ڕاگرت

"شتومەکی هەناردەکراو لە تورکیاوە بۆ لای داعش، پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلارە"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷