بابەتی گەرم:

"حەشدی شەعبی هاووڵاتیانی سیڤیل دەکوژێ"

Thursday, January 14, 2016


NNSROJ:
ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێ کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک هاووڵاتیی سیڤیلی سەر بە مەزهەبی سوننەیان لە پارێزگەی دیالە کوشتووە.

تۆڕی جیهانیی مافی مرۆڤ کە دامەزراوەیەکی نۆڕوێژییە، لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کوژرانی "لانیکەم ٣٠ کەس" لە هاووڵاتیانی سیڤیلی سەر بە مەزهەبی سوننە دەکات بەدەست چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی دیالە.

ڕۆژنامەی "ئەلقودس ئەلعەرەبی"ش ئاشکرای کردووە کە میلیشیا شیعەکان، ڕۆژی ١٣ی ژانوویە، لە شارۆچکەی "شارەبان"ی سەر بە دیالە، لانیکەم ١١ هاووڵاتیی بێچەکیان کوشتووە کە سەر بە مەزهەبی سوننە بوون.

ڕێکخراوە داکۆکیکارەکەی مافی مرۆڤیش
، وێڕای ئاماژە بەو هەڵکشانی ڕێژەی توندوتیژییەکان بە دژی هاووڵاتیانی سوننە مەزهەب لە عێراق، ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا، تەنیا لە پارێزگەی دیالە، لانیکەم دە مزگەوتی سوننەکان ئاگریان تێبەردراوە.

هاووڵاتیانی ناوچەکە و هەندێ لە گرووپ و دەستە سوننەکانی ئەو ناوچەیە، چەکدارانی حەشدی شەعبی بەوە تاوانبار دەکەن کە "کوشتاری ئێتنیکی و مەزهەبی" ئەنجام دەدەن.

بلاوبوونەوەی ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چەند تەقینەوەیەکدا لە ناوچە شیعەنشینەکانی عێراق، دەیان هاووڵاتیی سیڤیل گیانیان لە دەست دا. داعش بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوانەی گرتووەتە ئەستۆ،

فەرماندەیەکی پێشمەرگەش لە میحوەری گەرمیان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان، بەهۆی پەرەئەستاندنی کێشەی نێوان عەرەبە شیعە و سوننەکان لە ناوچەکە، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

شیاوی ئاماژەیە کە سەلیم جبووری، سەرۆکی پارلەمانی عێراق، داوای لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق کردووە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوجەکە بکات.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

ژمارەیەکی زۆر "چەکی ئێرانی لە کەشتییەکی بێ ناسنامەدا" دەستی بەسەردا گیراوە

ئامادەکاریی گرتنەوەی موسڵ "لە دوا قۆناخی خۆیدایە"

تورکیا و گرژییەکەی ئێران – عەرەبستانی سعوودی

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷