هێرشی دووبارەی ئەردۆغان بۆسەر ئەکادیمیستەکان
Wednesday, January 20, 2016
NNSROJ: سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان
ئەمڕۆ [چوارشەممە ٢٠ی ژانوویە] هێڕشێکی توندی کردە سەر ئەو ئەکادیمیستانەی رەخنە لە
سیاسەتی دەوڵەت دەگرن لە باکووری کوردستان و وشیاریی دا کە دەبێ باجی ئەم
تاوانەیان بدەن."
بەگوێرەی دەنگی ئەمریکا، دادوەرانی گشتیی تورکیا دەستیان بە
لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان کردووە دژ بە زیاتر لە ١٢٠٠ ئەکادیمسیەنی کورد و تورک کە
بانگەوازی کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی دەوڵەت لە باکووری کوردستانیان واژۆ
کردبوو.
تا ئێستا لانیکەم 18 کەس بە هۆێ
لێکۆڵینەوەکان دەستگیر کراون و مەزەندەش دەکرێت، ئەگەر ڕەوتەکە بەمجۆرە درێژەی
هەبێت، سەدان کەسی دیکەش ڕەوانەی گرتووخانەکان بکرێن.
یەکێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەیاننامەی
جیا جیادا ئەم هەنگاوانەی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کردووە.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە