بابەتی گەرم:

کۆنگرەی دووهەمی هەدەپە کۆتایی هات، دەمیرتاش و یوکسەکداغ هاوسەرۆکن

Sunday, January 24, 2016



 دووهەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە ژێر دروشمی “سیاسەتی دیموکراسیانە، خۆسەریی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک” بە بەشداریی نزیکەی پێنج هەزار میوان و هەزار و ٤٩ ئەندام لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە دروشمەکانی کۆنگرە، ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری ئانتالیا، ساروهان ئوڵوچ بە تەلەفزیۆنی CNNTurk ی ڕاگەیاند؛پرسی خۆجێیەتی و دەسەڵاتی خۆجێیی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆنگرەکەیە.

ئوڵوچ بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆنگرەکەیان لە هەلومەرجێکی سەخت و نالەباردا بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند؛ دروشمی سەرەکیی کۆنگرەکە “دێموکراسی خۆجێیی و کۆماریکی دیموکراتیک” دەبێت.

لە وتاری کردنەوەی کۆنگرەدا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە پێداگری لەسەر دروشم و ئامانجەکانی کۆنگرەکە کردەوە و گوتی؛” ئامانجمان ئەوەیە، بەربەست و کێشەکانی بەردەم نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی ڕاماڵین، ئازادیی راگەیاندن دابین بکەین، کۆتایی بە خوێنڕێژی و شەڕ و کوشتار بێنین و سەرلەنوێ مێزی دانوستان و وتووێژ بونیات بنێینەوە”.

دەمیرتاش ئاماژەی بەو بارودۆخە سەخت و دژوارە کرد کە باکوری کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت و گوتی: ”لە بارودۆخێکی سەخت و دژواردا ئەم کۆنگرەیەمان دەبەستین. لە کاتێکدا هەر ئان و سات خوێنی زیاتر دەرژێت و برینەکانمان قووڵتر دەبنەوە، گەر ئێمە وەک سیاسەتوان شتێک بۆ وەستاندنی ئەو خوێنڕێژیە نەهێنینە زمان، واتای وایە ئیتر سیاسەت وەستاوە و کارایی نەماوە."

سەلاحەدین دەمیرتاش گوتیشی؛ لە ماوەی ١٤ ساڵ دەسەڵاتدارێتیی پارتی داد و گەشەپێداندا، تاکە کێشەیەکی تورکیاش چارەسەر نەکراوە.

هەروەها یگەیاند: لەپێناوی ئاشتیدا، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هەدەپە لە کۆمیسیۆنی سازان لە سەر دەستووردا جێگە دەگرن.

لە کۆتایی کۆنگرەدا هاوسەرۆکایەتیی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، جارێکیتر بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی کۆنگرەکە، وەک هاوسەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرانەوە.

پارتی دیموکراتیکی گەلان ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ دامەزراوە. 

سەرۆکایەتیی ئەو حیزبە، بە شێوەی هەرەوەزی دوو کەسییە(ژنێک و پیاوێک) و بە "سیستمی هاوسەرۆکایەتی" ناودەبردرێت.

لە ٢٢ی ژوئەنی ٢٠١٤وە، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، ئەرکی هاوسەرۆکایەتیی هەدەپەیان لە ئەستۆیە.  


ئەلف. و - ب. ش

 

پەیوەندی‌دار:

دەمیرتاش؛ ڕاگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک چ ئەنجامێک نادات بەدەستەوە

داوای لابردنی حەسانەی پارلەمانیی دەمیرتاش و هاوڕێیانی دەکرێت

دەمیرتاش تەقینەوەکەی ئانکارای مەحکووم کرد

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷