بابەتی گەرم:

"لە جزیرێ کۆمەڵکوژییەکی گەورە روویداوە"

Sunday, February 7, 2016



NNSROJ
- سەرچاوەکانی هەواڵ، دەنگوباسی هێرشێکی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی جزیرێ بڵاودەکەنەوە و دەڵێن؛ دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.

کەناڵی ت.ر.ت خەبەر کە کەناڵێکی دەوڵەتیی تورکیایە، ئاماژە بە کوژرانی لانیکەم ٦٠ کەس دەکات و دەڵێ؛ ئەو ژمارەیە لە ئاکامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر باڵەخانەیەکی گەمارۆدراو بوونە قوربانی. هەروەها سەرچاوەکانی ناوچەکەش ئاماژە بە روودانی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە درەنگانی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە و لە دەوروبەری باڵەخانە گەمارۆدراوەکە دەکەن.

هاوکات فەیسەڵ ساری یڵدز پەرلەمانتاری شاری شڕناخی پارتی دیموکراتیکی گەلان، بە کەناڵی مەد نووچەی گوتووە؛ دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لە نزیک ئەو باڵەخانەیە بیستراوە و پاش تەقینەوەکان دەنگۆ و هەواڵی کوژرانی ژمارەیەک لە گەمارۆدراوەکان بڵاوبوەتەوە.

پەرلەمانتارێکی دیکەی هەدەپە بە کەناڵی ستێرک تیڤی راگەیاند؛ شایەتحاڵەکان دەڵێن ٩ تەرمی سووتاو و ٥٣ تەرمی دیکە بۆ دەرەوەی باڵەخانەکە گواستراونەتەوە. جەختیشی کردۆتەوە؛ لە ئەگەری پشتڕاست بوونەوەی ئەو هەواڵانەدا، دیارە کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە جزیرێ روویداوە.

نزیکەی ١٦ رۆژ بوو پۆلیس و سوپای تورکیا لە باڵەخانەیەکی شارۆچکەی جزیرێی باکووری کوردستاندا، لانیکەم ٣٠ کەسیان گەمارۆ دابوو، بە گوتەی بەرپرسانی هەدەپەش؛ هەموویان خەڵکی مەدەنی و دانیشتووی جزیرێ بوون. 

لەم ماوەیەدا پەرلەمانتارانی هەدەپە، هەوڵی گواستنەوەی ژمارەیەک برینداری نێو باڵەخانەکەیان دەدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە چوونی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ ئەو شوێنە دەکرد.

ئەلف. و - ع. س


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷