بابەتی گەرم:

ستۆکهۆڵم: تەقە لە خۆپێشاندانێکی کوردان کرا

Saturday, February 13, 2016



NNSROJ- بە هۆی تەقەکردن لە خۆپێشاندانەکەی رۆژی شەممەی کوردانی دانیشتووی سوێد لە شاری ستۆکهۆڵم، هاووڵاتییەکی کورد بە سەختی بریندار بوو.

دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ١٣ی فێبریە، کوردانی دانیشتووی سوێد لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەخت، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی گیرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەروەها بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شار و ناوچەکانی باکووری کوردستان، خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا.

دوای ئەوەی خۆپێشاندەران لە گەڕەکی فیتیای ستۆکهۆڵم بڵاوەیان کردووە، چەند کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەوە تەقەیان لە چەند خۆپێشاندەرێک کردووە و لە ئاکامدا خۆپێشاندەرێکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بووە.

بریندارەکە بە هەلیکۆپتەر رەوانەی نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم کراوە. وەک دەشگوترێت؛ دۆخی تەندرووستیی باش نیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی نووچە و شڕۆڤەی رۆژ؛ پۆلیسی ستۆکهۆڵم تا ئێستا ٣ هاووڵاتیی تورکی بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشەوە قۆڵبەست کردووە. ئاماژە بەمەش کراوە؛ ئەو سێ گومانبارە ئەندامی گرووپێکی توندئاژۆی تورکن بە ناوی "گورگە بۆرەکان".

چەند رۆژ پێشتر کەسێکی ئەندامی ئەو گرووپە بە چەک و تەقەمەنییەوە لە لایەن پۆلیسی ستۆکهۆڵمەوە دەسبەسەر کرابوو.

پۆلیس گومانی  لەو کەسە هەیە، دەستی لە سووتاندنی دوو ناوەندی فەرهەنگیی کورداندا هەبووبێت و وەک دەڵێن؛ لە کاتی قۆڵبەستکرانیدا، لە ئامادەکاریی هێرشێکی هاوشێوەدا بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوردانی ستۆکهۆڵم بەنیازن کاتژمێر ١٣:٠٠ی رۆژی یەکشەممە لە مەیدانی "مێدبوریارپلاتسن"ی ئەو شارە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشەکە ئەنجام بدەن.

ئەلف. و

پەیوەندی‌دار:

لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە تا وازهێنانی وەزیرە تورکەکەی سوێد

چەند بەلەمێک بە ٤٠٠ پەناخوازەوە نوقم بوون

سەرۆکی CHP: تورکیا بووە بە فێرگەی راهێنانی خۆکوژان

پەیەدە ئەمجارەش بۆ جڤینەکەی "ژنێڤ" بانگێشت نەکرا

دەکرێ لە منداڵدانی هەڵبژاردنی ئامریکاوە کۆرپەیەکی ئەتۆمیی بێتەدەر

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷