بابەتی گەرم:

تورکیا لە کوردەکان تێناگات

Wednesday, February 24, 2016


نیویۆڕک تایمز؛  THE EDITORIAL BOARD 
وەرگێڕانی: NNSROJ


توندوتیژییەکانی حکوومەتی تورکیا لە بەرامبەر کوردەکان، ئەو وڵاتە زیاتر بەرەو قووڵایی شەڕی سووریا پەلکێش دەکات، مەیدانی شەڕەکە ئاڵۆز و بناخەی کێشەی زیاتریش دادەنێت لە نێوان ئەنقەرە و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. کێشە لەگەڵ کوردەکان ڕیسکی ئەوەشی لێدەکەوێتەوە کە ئەو وڵاتە بکەوێتە پێکدادانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا و ناوچەکە زیاتریش ناسەقامگیر بکات.

تورکیا لەمێژەوە ترسی لە ئارەزووی کوردەکان بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەیە. کوردەکان گرووپێکی ئێتنیکین کە ژمارەیان، لە وڵاتانی سووریا، عێراق، ئێران و تورکیا، بە ٣٥ ملیۆن مەزەندە دەکرێت. نزیک بە ١٥ ملیۆنیان لە تورکیا دەژین. دوایین جار، بەر لە هەڵبژاردنێکی گرینگ و لە هەڵمەتێکی سیاسیی پلان بۆ داڕێژراودا، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، شەڕێکی بە دژی پارتی جیاییخوازی کرێکارانی کوردستان، یان پەکەکە، لە باشووری وڵاتەکەی هەڵایساند. بەم نزیکانەش، هێزەکانی دەستیان کرد بە هێرش بۆسەر میلیتانە کوردەکان لەو دیوی سنوور، لە سووریا.

بەشێکی گەورە لە کێشەکە بەڕێز ئەردۆغانە. ئەو نایەوێ جیاوازیی بەرچاوی ئەو دوو گرووپە کوردە بسەلمێنێ. ویلایەتە یەکگرتووەکان و تورکیا پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانن، گرووپێک کە بێ ڕوودەرباییسی بەرپرسیارەتیی تەقینەوە و هێرشگەلێکی گرتووەتە ئەستۆ کە تورکیایان هەژاندووە. بەپێچەوانەی ئەمەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان کوردەکانی سووریا وەک تیرۆریست نا، بەڵکوو وەک گرووپێکی یەکجار کاریگەر لە بەربەرەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا دەزانێ کە فۆکوسی سەرەکیی پاراستنی ناوچە کوردییەکانی سووریایە لە کەوتنە ناو شەڕە ناوخۆییەکەوە. واشنگتن بە زانیاریی هەواڵگری و شتی دیکەش پشتیوانی لەو گرووپە دەکات.

تورکیا حەوتووی ڕابردوو، کاتێک کوردەکانی سووریای بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەنقەرە تاوانبار کرد، دڵەڕاوکێ و ئاڵۆزییەکانی زیاتر کرد. کوردەکانی سووریا ڕەتیان کردەوە دەستیان لەو تەقینەوەیەدا هەبێت. کاربەدەستانی ئەمریکا دەڵێن وێدەچی ئەم تاوانە لەلایەن گرووپێکەوە ئەنجام درابێ کە لە پەکەکە جیابووەتەوە. بەڕێز ئەردۆغان لەوەش زیاتر چووە پێش و داوای کرد کە ئەمریکییەکان لەنێوان ئەو و کوردەکانی سووریا یەکیان هەڵبژێرن، شتێک کە واشنگتن نەیویست بیکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکان داوای لە ئەردۆغان کردووە کە هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکانی سووریا ڕابگرێت کە ئێستا بەشی هەرە زۆری سنووری ٥٦٥ مایلی [سەرویی ٩٠٠ کیلۆمەتر] بەرەو تورکیایان بە دەستەوەیە و لەوانەشە لە داهاتوویەکی نزیکدا دوا بەشەکانی ئەو شوێنە بگرنە دەست، ئەمەش هەرێمێکی پێکەوە گرێدراویان بۆ دروست دەکات. کاربەدەستانی ئەمریکا دەڵێن تورکیا، لە جوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدا کە ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر ڕێککەوتوون و ڕۆژی شەممە دەست پێدەکات، قبووڵی کردووە کە ناوبەرێک بدات بە هێرشەکانی.

هاوکات واشنگتن داوای لە کوردەکانیش کردووە کە چیتر لەم بارودۆخە ئاڵۆزە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی زیاتر کەڵک وەرنەگرن. هەر هەوڵدانێک لەلایەن ئەوانەوە بۆ گرتنی دوا بەشەکانی سەر سنوور، دەتوانێ ئەردۆغان هان بدات کە هێرشی سەبازیی زیاتر ئەنجام بدات. یەکێک لە نیگەرانییەکان ئەوەیە کە ڕووسیا، کە ئەویش بە نۆبەی خۆی بە هێزی هەوایی پشتیوانی لە چالاکیی ئالیانسی کوردی دەکات، لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا کاردانەوە لە بەرامبەر تورکیا نیشان بدات. لەوانەیە ڤلادیمیر پووتین چاوەڕێی بەهانەیەک بێت بۆ تۆڵە ئەستاندنەوەی ئەو فڕۆکە بۆمبهاوێژە کە تورکیا لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا بەری دایەوە، بەڵام ئەردۆغان دەبوو بەهانەیەکی وای نەداتە دەست.

بەشی هەرە زۆری کێشەی ئەردۆغان لەگەڵ کوردەکان دەستکردی خۆیەتی. ئەو، بەر لەوەی سەرلەنوێ شەڕەکە هەڵایسێنێتەوە، لە راستیدا لە ڕێگەی دانوستانی ئاشتییەوە لەگەڵ ڕێبەرە کوردەکانی تورکیا، هەنگاوی بەرەو پێش دەنا. ئەو دەبوو لە ڕێگەیەک بگەڕێت کە ئەم پڕۆسەیە دەست پێ بکاتەوە. هەروەک لە پێوەندیی لەگەڵ کوردەکانی سووریاشدا، دەبوو کۆتایی بە هێرشەکانی بێنێ و لە جیاتان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوئاهەنگی بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دامەزراندنی ئەوەی لەوانەیە ببێتە هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی لە سووریا. ئەردۆغان ڕێگەیەکی بۆ کارکردن لەگەڵ کوردەکانی عێراق دۆزیوەتەوە. شەڕکردن لەگەڵ کوردەکانی سووریا و پەرەپێدانی کێشە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ سوودی نییە.


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

هەڵوێستەکان، زۆر دژوارترە لە سەلماندنی کودەتاکە!

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷