بابەتی گەرم:

لە سووری ئامەد ١٥ تەرم براونەتە دەرەوە

Monday, March 14, 2016



NNSROJ- سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان دەڵێن؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، تەرمی ١٥ هاووڵاتیی کوردیان لە ناوچەی سووری ئامەد بردوەتە دەرەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکان بە چەند ئۆتۆمبێلێک رەوانەی پزیشکی دادی شارەکانی ئەلازغ و مەلاتیە کراون و بە گوتەی سەرچاوەکانیش؛ ٨ لەو تەرمانە هی پێکدادانێکی پێرێ ١٢ی مارس و ٧ دانەشیان هی ئەو کەسانەن کە دۆینێ ١٣ی مارس لە ئاکامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئەرتەش بۆ سەر ماڵێکی ناوچەی سوور، گیانیان لەدەستدابوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حەوتەی رابردوو پارێزگاری ئامەد رایگەیاندبوو؛ هەڵمەتی پاکسازیی ناوچەی سووری ئامەد لە میلیتانە چەکدارەکان، کۆتایی هاتووە.

لە ماوەی سێ رۆژی دوای راگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە، چەندین جار لە نێو کۆڵانەکانی ئەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان روویاندا و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە؛ ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

هاوکات لەمڕۆوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەر سێ شاری گەڤەر، شرناخ و نسێبینی باکووری کوردستان راگەیەنراوە و سوپای تورکیاش ژمارەیەکی زۆر تانگ و زرێپۆشی رەوانەی ئەو دەڤەرە کردووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری تورکیا دەڵێن؛ ئامانج لە خولی نوێی ئۆپەراسیۆنەکان، لەناوبردنی ئەو -بە گوتەی خۆیان- ئەندامانەی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە لەو سێ شارە، خەندەقیان هەڵکەندووە و بەربەستیان داناوە.

دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و پۆلیسی تایبەتی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی جزیرێ، راگەیەنرا کە ٨٠%ی ئەو شارۆچکەیە خاپوور بووە و لانیکەم ٣٠٠ هاووڵاتیی مەدەنیش کوژراون.


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷