بابەتی گەرم:

لە ئەستەنبوڵ تەقینەوە روویدا

Saturday, March 19, 2016



NNSROJ- تەقینەوەی بۆمبێک لە بەردەم قایمقامییەتی گەڕەکی بەیئۆغڵوی ئەستەنبوڵ، کوژران و برینداربوونی پتر لە ٢٥ کەسی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەمە ١٩ی مارس لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامییەتی گەڕەکی بەیئۆغڵو و لە شەقامی ئیستقلالی نزیک مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبوڵ، تەقینەوەیەک روویداوە و بە گوێرەی زانیارییە بەراییەکانیش؛ تا ئێستا ٥ کەس کوژراون و لانیکەم ٢٠ کەسی تریش برینداربوون.

گومان دەکرێت ئەو تەقینەوەیە، لە رێی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجام درابێت و تەرمی یەکێک لە کوژراوەکانیش هی خۆکوژەکە بێت.

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە دەوروبەری مەیدانی تەقسیم رێوشوێنی ئاسایشیی توندیان گرتوەتەبەر و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ شەقامەکانی دەوروبەری مەیدانەکە قەدەغە کراوە.

رۆژی ١٣ی مارسیش بۆ جاری سێیەم لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدابوو و بە هۆیەوە ٣٧ کەس کوژرابوون و پتر لە ١٢٠ کەسی تریش بریندار ببوون.

رێکخراوەی "تاک" کە گرووپێکی رادیکاڵی کوردییە، بەرپرسیاریی هەر دوو تەقینەوەکەی ١٧ی شوبات و ١٣ی مارسی  ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرتبوو.


پەیوەندی‌دار:

داودئۆغڵو: PKK و YPG پێکەوە تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە

تەقینەوە لە هۆڵی کۆمەڵەیەکی تورکی لە ستۆکهۆڵم

سێ تەقینەوە لە قامیشلۆ دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷