بابەتی گەرم:

تورکیا؛ داخرانی ڕژنامەی"ئۆزگور گیوندەم" و دەستبەسەرکرانی ستافەکەی

Wednesday, August 17, 2016



NNSROJ: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هێرشیان کردەسەر بنکەی سەرەکی یەکێک لە ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ئەو وڵاتە و وێڕای داخستنی ئەندامانی دەستەی نوسەرانی ئەو ڕۆژنامەیان دەستبەسەرکرد.

بەپێی ڕاپۆڕتێکی ناوەندی هەواڵی دیجلە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕۆژی ۱۶ی ئاگۆست، هێرشیان کردەسەر بنکەی ناوەندیی ڕژنامەی "ئۆزگور گیوندەم" لە ئیستانبوڵ و بەپێی حوکمی لقی ۸ی دادگای تاوانە قورسەکان ئەو ڕۆژنامەیان داخست.

ئەو ڕۆژنامەیە و ئەندامانی دەستەی نوسەرانی لەلایەن دادوەر و دادگاوە بە لایەنگری لە پاڕتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبار کراون و حوکمی داخستنی بۆ دەرکراوە.

ناوەندی هەواڵی دیجلە لەو بارەوە نوسیویەتی کە حوکمی دادگای ئیستانبوڵ بەرلەوەی بۆ بنکەی ئەو ڕۆژنامەیە بنێردرێت، لە ڕۆژنامەی یەنی شەقدا کە نزیکە لە حیزبی دەستەڵاتداری تورکیا چاپکرابوو.

زانا کایا سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە بە ڕاگەیەندنەکانی گوتووە تا ئێستا هیچ حوکمێکی نوسراوەی دادگا بەدەستی ئەوان نەگەیشتووە و لەڕێگەی ڕاگەیەندنەکانەوە لە حوکمی دادگا ئاگادار بوونەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان لەمیانەی هێرش بۆسەر بنکەی سەرەکی ڕۆژنامەی "ئۆزگور گیوندەم" لانیکەم ۲۳ کەس لە ئەندامانی دەستەی نووسەران و ڕۆژنامەنوسانی هاوکاری ئەو ڕۆژنامەیان دەستبەسەر کردووە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "ئارێن کەسکین" پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ و "فێلیز کوجالی" لە هاوکارانی ئەو ڕۆژنامەیە.

ڕۆژنامەی "ئۆزگور گیوندەم" لەلایەن ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی تورک و کوردەوە دامەزراوەو لەمانگی یەکەمی ساڵی ۱۹۹۲دا یەکەم ژمارەی دەرچووە. ئەو ڕۆژنامەیه لە دەستپێکی وەشانییەوە لەژێر گوشاری هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیادابووە.

بەپێی ئامارێک کە ئەو ڕۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە لانیکەم ۷۶ کەس لە ڕۆژنامەنوسان، نوسەران و هاوکارانی "ئۆزگور گیوندەم" لەساڵی ۱۹۹۲وە تا ئێستا دەستبەسەر کراون.

جگە لە داخستنی ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم لە سەرەتای ئەو مانگەدا شاندی چاودێر بەسەر ڕاگەیاندنەکانی تورکیادا، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کوردی "ئازادیا وڵات"ی بۆ ماوەی شەش مانگ قەپاتکرد.

پێشتر ناوەندی هەواڵی دیجلە ئامارێکی بڵاوکردبووە کە تەیدا ئاماژە بەوەکرابوو کەلە یەکساڵی ڕابردوودا هەریکەم ۳۰ ڕۆژنامەنوس لە باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بە تۆمەتی ئەندامێکی لە ڕێکخراوە نا یاساییەکان گیراون و حوکمی زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها دامەزراوە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی تورکیا لەیەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم حوکمی دەستبەسەرکردنی ۴۲ ڕۆژنامەنوس و داخرانی دەیان ڕاگەیاندنیان بە تاوانی پاڵپشتی لە کودەتاچییەکان دەرکردووە.


پەیوەندی‌دار:

لە پەراوێزی یەکەم کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کوردیدا

"جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکیتری نێوخۆیی خۆش مەکەن"

هەڤپەیڤین لەگەڵ یان فێرمۆن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگاکانی بێلژیک

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KODAR)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷