بابەتی گەرم:

تورکمەنەکان نیگەرانی خەندەقەکانی هێزی پێشمەرگەن

Monday, January 11, 2016


NNSROJ:
 بەرپرسانی تورکمەنەکانی عێراق و باشووری کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تاوانبار دەکەن کە "بە بەهانەی شەڕ بە دژی جیهادییەکان، پەرە بە هەرێمی دەسەڵاتی خۆی دەدات"، بەڵام وتەبێژی هێزی پێشمەرگە ئەم بانگەشەیە ڕەت دەکاتەوە.

ئەڕشەد ئەلساڵحی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی چەکداری تورکمەنەکانی باشووری کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئەی ئێف پی"، نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەو خەندەقانە کە هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان، لە سنوورەکانی خۆیدا لەگەڵ داعش هەڵیان دەکەنێ.

ناوبراو ئەوەی وەک "هەوڵدان بۆ تێکدانی نەخشەی جیۆپۆلەتیك"ی ناوچەکە وەسف کردووە و دەستنیشانی کردووە کە حکوومەتی هەرێم، "بە بەهانەی شەڕ بە دژی جیهادییەکان، پەرە بە هەرێمی دەسەڵاتی خۆی دەدات".

ئەو بەرپرسە چەکدارەی تورکمەنەکانی باشووری کوردستان، داوش لە حەیدەر ئەلعیبادی دەکات "لەم پرسەدا کاردانەوە لەخۆی نیشان بدات".

ئەم بانگەشەیەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە پارێزگاری کەرکووک د. نەجمەدین کەریم، ئاگاداری بڕیارەکەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ لێدانی ئەو خەندەقە هەیە و پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکات کە بە گوتەی وی "بۆ پاراستن و سەقامگیریی داهاتووی هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیە، بەبێ جیاوازی دانان و بە هەموو گرووپەکانیەوە. "

ـ هێزی پێشمەرگە مافی خۆیەتی بۆ پاراستنی شار و دانیشتوانەکەی لە دەست تیرۆریستانی داعش، ئەم خەندەقانە هەڵکەنێت؛ پارێزگاری کەرکووک وای گوتووە.

هاوکات وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش ڕایگەیاندووە کە هەڵکەندنی ئەم خەندەقانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، "بۆ دروستکردنی سیستەمێکی بەرگرییە بە دژی دزەکردنی چەکدارانی داعش بە ترومبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ ناوچەکە."

بەگوتەی ناوبراو، خەندەقەکان "دوو مەتر قووڵن و سێ مەتریش پان"، هەروەها هەموو سنوورەکانی نێوان داعش و هێزی پێشمەرگەش ناگرنەوە و "لە هەندێ شوێن پێویست بە خەندەق لێدان نییە".

ک. م


پەیوەندی‌دار:

سۆسیۆلۆژیا، "به‌ سپۆنسه‌ری یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر"

هەرێمی کوردستان دەروازەی سێمالکای داخست

عێراق ناردنی نه‌وتی که‌رکووکی له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ڕاگرت

هەرێمی کوردستان داوای هاریکاریی دارایی لە ئێران دەکات

"کوردەکان کلیلی چارەسەرین"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷