فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیلیان بۆردومان کرد
Sunday, March 13, 2016

NNSROJ- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند کاتژمێرێک دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە، هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بناری قەندیل.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە کاتژمێر ٣:٣٠ تا ٥:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر بناری قەندیل و بەندەنەکانی دەوروبەری گوندەکانی لێوژە، بۆکریسکان، قەڵاتووکان و سوورەدێیان بۆردومان کردووە.
سەرچاوە هەرێمییەکان هێشتا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییە بڵاو نەکردوەتەوە.
ئەم هێرشە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ئەنجامدرا کە تەقینەوەیەکی گەورە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای هەژاند و بە پێی سەرچاوە رەسمییەکان ٣٤ کوژراو و ١٢٥ برینداری لێکەوتەوە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و رێکخراوەیەک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی دۆینێی لە ئەستۆ نەگرتووە.
لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا ئەمە سێهەم تەقینەوەیە کە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا روودەدات.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە