بابەتی گەرم:

TAK: ئێمە تەقینەوەکەی ئەنقەرەمان ئەنجام داوە

Thursday, March 17, 2016



NNSROJ- رێکخراوەی "تەیرێ بازێن ئازادییا کوردستان" ناسراو بە "تاک" بەرپرسیاریی تەقینەوەکەی ئێوارەی یەکشەمەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت.

بەپێی راگەیەنراوێک کە لە سەر ماڵپەڕی "تەیرێ بازێن ئازادییا کوردستان – TAK" بڵاوکراوەتەوە، ئەو رێکخراوەیە بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ١٣ی مارسی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای لە ئەستۆ گرتووە کە بە هۆیەوە لانیکەم ٣٧ کەس کوژرابوون و پتر لە ١٢٠ کەسیش بریندار ببوون.

"تاک" لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە؛ لە تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی ئەرتەش و حکوومەتی تورکیا لە شارەکانی جزیرێ و سووری ئامەد و ئەو بارودۆخەی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێیدایە، ئەندامێکی رێکخراوەکەیان "چالاکییەکی تۆڵەسێنانەی فیدایی" ئەنجامداوە.

رێکخراوەی ناوبراو دەڵێ؛ ئەو ئەندامەیان کە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنجام داوە، ناوی "سەحەر چاغڵا دەمیر" ناسراو بە "دۆغا ژیان"ە و خەڵکی باکووری کوردستانە.

تاک راشیگەیاندووە: "لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی تورکیا کوژراون"، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن؛ "ژمارەی پۆلیسە کوژراوەکان لە رای گشتی شاردراونەتەوە و کوژرانی کەسانی سڤیل زەق کراوەتەوە."

وێنەی "سەحەر چاغڵار دەمیر" ئەندامی تاک و ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرە - سەرچاوە: ماڵپەڕی "تاک"

رێکخراوەی تاک پێشتریش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی رۆژی ١٧ی فێڤرییەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرتبووە کە بە پێی ئامارە رەسمییەکان، کوژران و برینداربوونی پتر لە ٨٠ کەسی لێکەوتبوەوە.

بە پێی زانیارییەکان، رێکخراوەی تاک ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و زۆرتر ئەو ئەندامانەی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانی لەخۆگرتووە کە بە گوتەی رێکخراوەکە؛ "لە سیاسەتە نەرم و میانەڕەوەکانی پەکەکە رازی نین و تەنها خۆیان بە پەیڕەوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەزانن".

بەرپرسانی تورکیا ئەو رێکخراوەیە بە یەکێک لە باڵەکانی پەکەکە لە ناو تورکیادا لەقەڵەمدەدەن.

 

پەیوەندی‌دار:

سەرۆکایەتیی هەرێم: تەقینەوەکەی ئەنقەرە بە توندی ئیدانە دەکەین

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیلیان بۆردومان کرد

سیاسەتەکانی پیاوێکی نەخۆش لەسەر لێوارەکانی بوسفور

تەقینەوەکەی ئەنقەرە؛ لایەنەکان چی دەڵێن

داودئۆغڵو: PKK و YPG پێکەوە تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷