بابەتی گەرم:

تووماس کرووتە

سیاسەتەکانی پیاوێکی نەخۆش لەسەر لێوارەکانی بوسفور

Monday, February 22, 2016




تووماس کرووتە-بێرلینە تسایتوونگ

لە فارسییەوە: ئومید بەرین
لە ئاڵمانی: NNSROJ

زۆر پێش ئێستا تۆماس فریدمەن، ڕۆژنامەنوسی ئەمریکایی بارودۆخی تورکیای بە "کابووسی ۳٦٠ پلە" شوبهاندبوو. بەهۆکاری ئەوەی تورکیا لەناوچەیەکی پڕتەنگەژەدا هەڵکەوتووە، لە باڵکانەوە تا سووریا و عێراق، تا دەچێتەوە ناوچە ئاسیاییەکانی وڵاتی ڕوسیا.

فریدمەن دە ساڵ لەوەپێش ئەو قسەیەی کردبوو، سەردمێک کە نە باسی داعش لەگۆڕێدابوو، نە قەیرانی ئاوارەکان لەئاست و قەبارەی ئەمڕۆدابوو. هێرشەکانی ئەو ماوەیە بۆ سەر ئانکارا دەرخەری ئەوەن، کە ئەو وەسفە نیشاندەری بارودۆخی ئێستای تورکیایە، هەڵبەت دەبێ ئێمەش ڕەستەیەکی لێ زیاد بکەین"بارودۆخی تورکیا، کابووسی ئەورووپاشە".

ئەگەرچی ئەورووپا بەنیاز نییە رووی خۆش نیشانی تورکیا بدات بۆ پەیوەستبوونی بە یەکییەتیی ئەورووپا، بەڵام کێشەکانی ئەو وڵاتە هاوکات کێشەی ئەورووپاشن. لە ئێستاشدا کێشەی هەرە مەزنی ئەورووپا، بێ تورکیا چارەسەر ناکرێت، واتە کێشەی ئاوارەکانە. بەداخەوە ئێمە لەگەڵ "سیاسەتی پیاوێکی نەخۆش لە کەنارەکانی [گەرووی] بوسفور" بەرەوڕووین، پشتە عوسمانییەکانیشی هەر بەوە دەناسران، ئەویش لەبەر ئەوەی بەرامبەر بە سیاسەت یەکجار بێموبالات بوون. رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام حەزدەکات خۆی لەبەرچاوان بەهێز نیشان بدات، بەو سیاسەتە بەرگریکارانەیەی کە گرتوویەتە بەر، بە نۆرەی خۆی ئەو نەریتە نەخۆش و لاوازەی عوسمانییەکانی بەباشی پاراستووە.

سووتەمەنی پەیرەوکردنی سیاسەتی دێوەزمەی ناوخۆیی 

بەشێک لەو هێرشانەی لەوماوەیەدا کرانە سەر ئانکارا خرانە هەنبانەی داعشەوە، بەدوور نییە  بەشێکیشیان لەلایەن کوردەکانەوە ئەنجام نەدرابن، کە زۆر بەرێکخراوەن و لە ئەم دیو و ئەو دیوی سنوورەکانی تورکیاش چالاکییان هەیە. پارتی کرێکارانی کوردستانیش باش دەزانێت کە ئەنگوستی نیشانەی بۆ درێژکراوە، بەڵام ئەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە گۆیا شوێنپەنجەی ئەنجامدەری ئەو هێرشە لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە و هی گەنجێکی کوردی ئەندامی پارتێکی سووریایە کە نزیکی پەکەکەیە، ئەو دڵنیاییەی داوەتە حکوومەتی تورکیا کە کار کاری پەکەکە بووە. ئەردۆغانیش پێویستییەکی زۆری بە سووتەمەنی بوو، بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی دێوزمەی [تۆقاندن و ترساندنی ڕای گشتیی تورکیا لە کورد] ناوخۆیی.

حکوومەتی ئاڵمانیا لەپێناو پاراستنی سنوورەکانی یەکییەتی ئەوروپا، لە هیچ کارێک بۆ حکوومەتی تورکیا نەپرینگاوەتەوە، بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەرشانی تورکیا کە سێ ملیۆن ئاوارەن، یارمەتیگەلی زۆری ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە. تەنانەت بەرلین سنوورپارێزی ئاڵمانیشی لەناوچەکە [تورکیا] جێگیر کرد، بەئاشکرا پێداگری کرد کە ناتۆ لەسەر خواستی تورکیا دەبێ کەشتییە جەنگییەکانی بۆ پاراستنی سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە ڕەوانە بکات.

کار گەیشتە ئەو جێگایەی ئانگێلا مێرکێل بە باوەشی کراوە پێشوازیی لە بانگەوازێکی تورکیا کرد کە بەپێی ئەو هێڵێکی دژەفڕین لە باکووری سوریا [بەشێکی ڕۆژئاڤای کوردستان] چێدەبوو، سەرەرای ئەوەی جێبەجێکردنی ڕەنگە پڕ تێچووتر با لە هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا درابوون. چونکە ڕووسیا زۆر بەتوندی لەدژی بەرنامەیەکی ئەوتۆیە.

لەو نێوەندەدا تورکیا بەهۆی هێرشە[خۆکوژییە]کەی ئانکارا، بەشداریکردن لە دانیشتنی ڕێبەرانی یەکییەتی ئەورووپای هەڵپەسارد. دانیشتنێک کە دوو لایەن بەنیازبوون تێیدا ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکان بدۆزنەوە. دەنگۆی ئەوە کەوتووەتە سەر زاران کە "هاوپەیمانیی دەستپێشخەرانه" [لەنێوان ئەوروپا و تورکیا] هەڵدەوەشێتەوە، ئەویش لە کاتێکدا کە ئەردۆغان رایگەیاندووە کە "هیچ گرینگییەکی بۆی نییە؛وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە گرتنەبەری وەها ڕەفتارێکی توند، دڵڕەقانە و بێویژدانانە، ئیتر هیچ چانسێکیان بۆ هەوسارکردنی ئەو گەردەلوولە نییە."

بەشی زۆری کابووسی تورکیا دەستکردە

ئیتر یەکییەتی لەگەڵ تورکیا چ لێکدانەوەیەکی دەوێ؟ پرسی سیاسەتی پاوانخوازانەی ئەردۆغانیش بەو قەیرانە زیادکەن. چەندین ساڵە ئەردۆغان چووەتە ناو مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ داعش و بەشێکە لە هۆکارەکانی بەهێزبوونی ئەو گرووپە. ئەردۆغان دەبێ ئاگادار بێ کە مامەڵەیەکی وەها لەگەڵ داعش، دەتوانێ خەساری کاریی لەکەرتی گەشتیاری ئەو وڵاتە بدات، کەرتێک کە گرینگی تایبەتی بۆ ئابووری تورکیا هەیە.

کردەوەکانی حکوومەتی ئەردۆغان تا چەندە ئامانجی کەمکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ کوردی پێکاوە؟ تەنیا بۆ مسۆگەرکردنی دەنگی زیاتری هەندێک لەلایەنەکان هەموو شتێکی[پڕۆسەی ئاشتی] کردە قوربانی.

بەشی هەرە زۆری ئەو "کابووسە ۳٦٠ پلە"ییەی تورکیا بەرهەمی سیاسەتی ناوخۆیی ئەو حکوومەتەیە. دە ساڵ لەوەپێش تۆماس فریدمەن تەواوی ئەو کارانەی کە دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخێکی وەها بکرێ نووسیویەتی:" باشترین چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی خواستی جیابوونەوەی کوردەکان ئەوە کە هەست بکەن تورکیا ماڵی ئەوانیشە.  وەها شتێکیش بە ڕەخساندنی کەشی ئازادی ڕادەربڕین و لەبەرچاوگرتنی جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ جێبەجێ دەبێت."  ئەگەر وا نەکرێت ئەوا ئەورووپاش ناتوانێت خۆی لە کابووسی تورکیا قوتار بکات.


پەیوەندی‌دار:

رەچەڵەک و مێژووی زمانی کوردی

هەڵوێستەکان، زۆر دژوارترە لە سەلماندنی کودەتاکە!

دێمیرتاش؛ هیچ تۆڵەیەک لە ئاشتی گەورەترنییە

بنەما کۆمەڵایەتێکانی دەسەڵاتی ئەردۆغان

دەمیرتاش؛ ڕاگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک چ ئەنجامێک نادات بەدەستەوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷