بابەتی گەرم:

سەرۆکایەتیی هەرێم: تەقینەوەکەی ئەنقەرە بە توندی ئیدانە دەکەین

Monday, March 14, 2016



NNSROJ- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکەی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە لەقەڵەمدا و ئیدانەی کرد.

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە لە سەر ماڵپەڕی رەسمیی خۆی بڵاوی کردوەتەوە، بە ئاماژە بۆ تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممە ١٣ی مارسی شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا، دەڵێت: "وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین".

لە درێژەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "تیرۆر و تۆقاندنی هاووڵاتیان و تێكدانی ئاسایش و ئۆقرەیی خەڵك لە ژێر هەر پاساو و ناوێكدا بێت، كردەیەكی ترسنۆكانە و نامرۆڤانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە. ئومێدی ئەوە دەخوازین هەرچی زووترە كۆتایی بە تیرۆر و شەڕانگێزی بێت و ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت."

رۆژی رابردووش پارتی دیموکراتیکی گەلان(HDP) بە زمانێکی توند، تەقینەوەکەی گەڕەکی قزڵای شاری ئەنقەرەی ئیدانە کردبوو.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە و سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیاش دەڵێن؛ ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکە بۆ ٣٧ کەس بەرز بوەتەوە و زیاتر لە ١٢٠ کەسیش بریندارن.

 


پەیوەندی‌دار:

TAK: ئێمە تەقینەوەکەی ئەنقەرەمان ئەنجام داوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیلیان بۆردومان کرد

سیاسەتەکانی پیاوێکی نەخۆش لەسەر لێوارەکانی بوسفور

تەقینەوەکەی ئەنقەرە؛ لایەنەکان چی دەڵێن

داودئۆغڵو: PKK و YPG پێکەوە تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷