ئیتڵاعاتی مەهاباد خوێندکارێکی کوردی قۆڵبەست کرد
Tuesday, March 22, 2016
NNSROJ- هێزەکانی ئیتڵاعات لە شاری مەهاباد، خوێندکاریکی کوردیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی مافی مرۆڤ لە ئێران، زانراوە کە رۆژی ١٧ی مارس، "ئارەش موکری" خەڵکی مەهاباد و خوێندکاری زانکۆی تەورێز، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هاوکات لەمیانی قۆڵبەستکردنی ئارەش موکری دا هێزەکانی ئیتڵاعات، ماڵی باوکیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەلوپەلی وەک کۆمپیۆتەر و چەند کتێبێکی کوردیدا گرتووە.
سەرچاوەکان دەڵێن؛ لە کاتی گیرانی ئارەش موکرییەوە تا ئێستا چەند جارێک بنەماڵەکەی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد سۆراغی کوڕەکەیان گرتووە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە شوێنی راگرتنی ناوبراو پێنەداون.
پێشتریش ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دوو جار بە تۆمەتی پەیوەندیی لە گەڵ حیزبێکی کوردیی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لە ئارەش موکری هەڵپێچابوو و لێپرسینەوەی لە گەڵ کردبوو.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە