بابەتی گەرم:

لایەلایەی سەر بێشکە

Wednesday, April 27, 2016



هەڵبەست: هینریک نۆوردبراند
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری

تێکستی “لایەلایەی سەر بێشکە” شیعری شاعیری ناوداری دانیمارکی “هێنریک نۆردبرانت Henrik Nordbrandt ” کە بۆ “ئایلان کوردی” نووسیوە ئەوکاتەی خنکا و سەرئاو کەوت و دواتر لە ڕۆخەکانی کەنار دەریا بە جێما. لە ڕۆژی چوارشەممە ۰۶.۰۴ کاتژمێر ۱۹:۰۰، دانیشتوی شاری کۆپنهاگن و دەوروبەری ئامادەی ئەو شاعیرە بوون و بە شیعرەکەش ئاشنا بوون کە بە هەوڵێکی بچوکی خۆم لە دانیمارکیەوە کردومە بە کوردی، ئەویش لە میانەی ئێوارە کۆڕێک بە بۆنەی دەرچوونی نوێترین کتێبم لە ژێر ناونیشانی “شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە” بە بەشداری چەندین شاعیر و نووسەر و هونەرمەندی کورد و دانیمارکی.

منداڵە بچکۆلانەکەی جەنگ لە کام لاوە دەڕۆیت؟
بەرەو ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا؟
بە ڕای تۆ لە چ شوێنێکی ئەم دونیایە
هاوڕێیەک دەدۆزیتەوە؟
منداڵە بچکۆلانەکەی جەنگ
کامیان بۆ تۆ باشترە؟
پێخەفێکی دڕاو؟
کفنێک لە تەختەی تابوت؟
یان پۆشاکێکی ڕزگارکەر؟
منداڵە بچکۆلانەکەی جەنگ
لە کوێ حەز دەکەیت بمریت؟
لە ژێر مووشەک
یان لەسەر دەریاچەیەکی کراوە؟
منداڵە بچکۆلانەکەی جەنگ
بۆ کوێ دەڕۆیت؟
خۆت هەڵیبژێرە
بەڵام وا بکە جارێکی تر نەتبینینەوە.

وینە: هینریک نۆوردبراند، ئالان پەری لە کاتی خوێندنەوەی شیعرەکە بە کوردی و دانیمارکی.


پەیوەندی‌دار:

"سێلفی لە گەڵ مەک دۆناڵد"

"دنیا کەمە و زەوی غوبار خوێنت فەرقە و خەڵتانی ژار"

زیزترین پیاسەی ئامێزی شار

شیعرێکی حافز مووسەوی

"mongrel"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە