بابەتی گەرم:

هیوا گوڵ محەمەدی

کاتێکی زێڕینە کە وڵاتی سوید ببێتە ناوبژیوانی کورد و تورک

Tuesday, May 7, 2013

پەر گارتۆن و جەبار ئەمین/ داگێنز نیهێتێر
لە سویدییەوە: هیوا گوڵ محەمەدی

لهكۆتایی مانگی ئازاری ئهم ساڵدا، سهركردهی لهتوركیا زینداوكراوی "پ.ک.ک" ڕایگهیاند كهبۆ راگەیاندنی ئاگربهست هانی "پ.ک.ک" دهدات. ناوبراو لهژووری زیندانهكهیەوە پێشنیازی بۆ گریلاكانی خۆی كرد كهتهقهكردن ڕاگرن و لهسنورهكانی توركیا، بهكوردستانهكهشیهوه، پاشهكشهبكهن. بێكومان ئهمهیهكهم جار نییهكهبانگهوازی ئاگربهستن بكرێت، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ئهمجارهیان بۆتهجێگای سهرنجێكی تایبهت و ههروهها هیوایهكی تازهی هێناوهتهئاراوه.‌‌ ئهم جارهو پاش ساڵانێكی دوور و دڕێژی پڕ لهشهڕ و پێكدادان، لهنێوانی میللهتی كورد و دهوڵەتی توركیا، لهوهدهچێت دهرگایهك بۆ چارهسهری ئاشتیانهی ئهو پرسهکرابێتەوە

لهژماره١٣ی ئهمساڵی گۆڤاری "دێرشپیگێل"ی ئاڵمانیدا، نووسهری كورد "بێژان ماتور"، چهند سهرنجێكی خۆی دهخاتهڕوو و باس لهڕۆڵی گرینگی بهشداریكردنی لایهنێكی دهرهكی سێههم، لهم پڕۆسهیدا دهكات. ناوبراوبهردهوام دهبێت و دهڵێت كهدهوڵهتی توركیا لهوهدهچێت ئیستا ئامادهبێت دان بهههندێك لهمافهكانی گەلی كورد، وهكو مافی بهكارهێنانی زمانی دایك وههندێک مافی یهكسانی لەو نێوان تاكهكاندا بنێت، بهڵام كارهكهبۆ دهوڵهتی تورک سهخت تر دهبێت ئەگهر كوردهكانی توركیا بهههمان شێوهی كوردهكانی عیراق داوای خودموختاریهک لهسهر ناوچهیهكی دهستنیشانكراو بکەن.

"
بێژان ماتور"، ئهوهبیری خوێنهر دهخاتهوهكهمێژووی هاوكاری نێوان وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا و توركیا، مێژویهكی نزیک پهنجا ساڵهی ههیهكهیهكێك لهبوارهكانی ئامادهیی یهكێتی ئەورووپا بووهبۆ وهرگرتنی توركیا وهك ئهندام، گهر توركیا مهرجهكانی پڕكاتهوه

سوید یهكێک لهوڵاتانی یهكێتی ئەورووپایە كهزۆر به ئاشكرا،ههڵوێستی خۆی نیشان داوهو بۆی گرینگهکە تورکیا، بهزوترین كات وهك ئهندام وهربگیرێت، بهمهرجێك مهرجهكانی ئهندامبوون پڕكاتهوه.

لهلایهكی ترهوه، وڵاتی سوید مێژویهكی پڕ لهشانازیلهپشتیوانیكردنی مافهكانی گەلی كورد لهگشت كوردستاندا هەیە. بۆ نموونهلهوهرگرتنی پهنابهرانی سیاسی كورد و پشتگیری كردنی خهبات و چالاكییهكانیان.

لهبهر ئهو هۆیانهئێمهپێمان وایهكهسوید دهكرێت ببێتهئهو لایهنهدهرهكییهی كه‌ "بێژان ماتور" باسی دهكات بۆ ئهوهی بانگهوازهكهی ئۆجالان بۆ هێنانهئارای ئاشتییهكی ڕاستهقینه، ئهگهری سهركهوتنی زیاتر بێت.

دیارهسهرهتا پێویستهخۆیندنهوهیهكی زیاتر بۆ دهستنیشان كردنی پێشمهرجهكانی سهركهوتنی پرۆسهی ئاشتی بکرێت، بۆ ئهوهی وتووێژی ڕاستهوخۆی نێوان لایهنهكان بهرههمی ههبێت.

پرسیارێك لێرهدا دێتهئاراوە، ئهویش ئهوهیهکە ئایا پهیامهكهی ئۆجالان ئهوهدهگهیهنێت كهئیدی "پ.ک.ک"، خهباتی چهكداری دهگۆڕێت بۆ شێوازێک لە خهباتی ئاشتیانه؟ گهر وا بێت ئهوە ههنگاوێكی گرینگ و ئاڕاستهیهكی بهجێیە

دیارهلای زۆرمان ئاشكرایهكهچۆن زۆر جار جووڵانهوهی چهكداری میللهتان، گهرچیش مۆری تیروریستیشیان خرابێتە پاڵ، كاتێك وازیان لە خهباتی چهكداری، وەک تاکە ئامرازێک[ی بەردەست] هێنا، توانیویانهڕۆڵێكی كاریگهریان لههێنانهئارای ئاشتیدا هەبێت. چ  "ئا ئێن سی" ماندێلا و چ "پی ئێل ئۆ"ئ عهرهفات، کە هەردووکیان خهڵاتی ئاشتی نۆبڵیان پێ بهخشرا، گهرچی پێشتر، لە لایەن هەندێک لایەنەوە بهتیرۆرست لهقهڵهم دهدران. ههڵبهتهنهئهو كهسانهخهڵاتی ئاشتیان وهردهگرت و نهپرۆسهی وڵاتهكانیان بهم دۆزهدەگەیشت گهر لهلایهن وڵاتانی دونیاوهگهمارۆی سیاسی خرابوایه‌ ‌سهریان.

چهوسانهوهی درێژخایەنی گەلی كورد، هاندهری سهرههڵدانی بهرگری چهكداری بووه، جولانهوهیهك كهدهكرێت لهڕووی مێژوویییهوهلێی تێبگهیت ولهڕووی ئهخلاقییهوهداكۆكی لێ بكه‌‌یت. بۆ نمونهكورد لهعێراقدا و لهسایهی رژێمهیهک لهدوای یهكهكانی ئهو وڵاته، مافهدێمۆکراتیک و نهتهوهیهكانی لێ زهوت و نکۆڵی لێكرابوو و ههتا ڕوخانی ڕژێمهكهی سهدام حسینش چهندین جار بهئامرازی جۆراوجۆر توشی كۆمهڵكوژی بۆوە.

ئهو چهند ملیۆنهكوردهی لهكوردستانی سوریان، لهلایهن ڕژێمی ئهو وڵاتهوهوهك بێگانهمامهڵهیان لهگهڵ دهكرێت، ههر بۆیهش مافە میللی و دیموكراتیکەكانیان پێشێل دهكرێت. لهئێرانشدا زۆڵمێكی بێ ئهندازهو بهرچاو لهكوردهكان دهكرێت

لهتوركیاشدا كوردهكان، كههەژمارهیان نزیكهی ١٥ میلیۆن كهسهو نزیكهی ٢٠ لە سەتی دانیشتوانی وڵاتهكهپێکدێنن، لهژێر چهوسانهوهیهكی زۆردان. ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لهدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، ڕهخنهی توند لهحكومهتی توركیا دهگرێت لهبهر ههڕهشهكانی سهر مافی ڕادهربڕین و بهكارهێنانی زهبر و زهنگ لهلایهن پۆلیس و دهستگیركردنی بێ بنهما و دادگایی كردنی ههزاران كهس بهپاساوی یاسای دژهتیرۆر.

ههڵوێست وهرگرتن لهجوڵانهوهئازادی خوازانەی خهڵكی كوردستان لهبهشهجیاوازهكانی كوردستان دهبێت لهم گۆشهنیگایهوهسهیری بكهین. ههر چهندهخهباتی چهكداری بهمهبهستی پاراستنی مافی نهتهوهیهك لهچوارچێوهی پهیماننامهی جیهانی گهڵان كارێكی ڕهوایه، بهڵام لهههمان كاتدا دهبێتهمایهی زیانی مرۆیی و قوربانی زۆر لای ههموو ئهو بهرانهی بهشداری کێشەکە لێدەکەوێتەوە. ههر بۆیهش ئێمه، پارتهسهوزهكانی جیهان پشتگیری تهواوی خۆمان بۆ مافی گهڵان نیشان دهدهین، بهڵام لهگهل ئهوهشدا چ سهوزهكانی سوید و چ سهوزهكانی وڵاتانی تر ههڵوێستێكی ئاشتی خوازانە و دژهچهكمان ههیه، ئاشتی لای ئێمهتهنها ئامانج نییه، بهڵكو ئامرازهكانیش پێمان وایهدهبێت ئاشتیانهبن بۆ هێنانهئارای چارهسهری جێگیر.

بۆ پشتگیری كردنی ڕارهوی ئاشتیخوازانه،گرینگهكۆمهڵگای نێودەوڵەتی ئامادهیی خۆی بۆ دیالۆگ لهگهڵ ئهو ڕێكخراو و جوڵانهوهرزگاریخوازانهی ئامادهبن شێوازی خهباتیان بۆ شێوازێكی ئاشتیانهبگۆرن، نیشان بدات. ههروهها گرینگە وڵاتان و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی میوانداری ئهوان بكات بۆ سازدانی وتووێژ لهنێوان لایهنهكان. بۆ نمونهمامهڵهكردن لهگهل جوڵانهوهی فلستین بهم جۆرهبووه‌. ههر لهبهر ئهوهیهو بۆ پشتگیری كردنی پرۆسهی ئاشتی،ئێمهئهمڕۆ ڕێگای چیاكانی كوردستان، چیاكانی نێوان ئیران و عێراق و توركیا بۆ چاوپێكهوتن لهگهڵ سهركردهگەریلاكانی پەکەکە دەگرینە بەر.

هیوادارین لهمیانهی چاوپێكهوتنهكهماندا پهیامێكی ئاشكراتر و روونترمان سەبارەت بەوەی كهسهركردهو گەریلاکانی پەکەکە چۆن دەڕواننە بانگەوازەکەی ئۆجالان، دەستبکەوێ. ههروهها بهباشی دهزانین بۆچوونی خۆمان، سهبارهت بهگرینگی بهكارهێنانی ئامرازی ئاشتیانهو گواستنهوهی شێوازی خهبات بۆ كاری سیاسی ئاشكرا و ئاشتی خوازانە، ڕابگەیەنین.

لهههمان كاتدا هیوادارین بتوانین هاوكاری ناردنی ئهو پهیامهبۆ حكومهتی توركیا بین كهڕێكخراوهسیاسیهكانی ئەورووپا، بۆ نموونە سەوزەکانی سوید، كهخۆیان بهدۆستی گهلی كورد و گهلی توركیش دهزانن، چاوهڕوانی ههنگاوی پۆزەتیڤ و پڕاكتیكی لهحكومهتی توركیا دهكات. هەنگاوگەلێک وەک ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی، دان پێدانی مافهكانی خهڵكی كورد لهتوركیا و ڕێفورمی سیاسی وهكو ههمواركردنهوهی یاسای ههڵبژاردن و دهستوور، چهند ههنگاوێكی گرینگ بهرهو ئاشتین.

لهكۆتاییدا ئومێدهوارین كهدهوڵهتی سوید بهڕهسمی چ بهتهنیا، یاخود بههاوكاری لهگهڵ ناوەندە پێوەندیدارەکانی ناو یهكێتی ئەورووپا، ئهركی میوانداری بۆ گفتۆكردنی ئاشتیانهلهنێوان كوردهكان و حكومهتی توركیا بگرێتهئهستۆی خۆی ولهم ڕیگایهشهوهوهكو لایهنی سێهەم لهم پرۆسهیهدا ڕۆڵێكی بهرپرسانهببینێت.

پەر گارتۆن/ پارتی سهوز/ سهرۆكی پێشوی پارتی ژینگه، ئهندامی پێشوی پارلهمانی سوید و پارلهمانی ئەورووپا
جهبار ئهمین/ پارتی سهوز/ ئهندامی پهرلهمانی سوید


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷