بابەتی گەرم:

هیوا گوڵ محەمەدی

با یەکیەتی ئەورووپا تێکەڵ بە پڕۆسەی ئاشتی بێ

Tuesday, May 7, 2013

پەر گارتۆن و جەبار ئەمین/ داگێنز نیهێتێر

پێشنیاز دەکەین سوید و یەکیەتی ئوروپا شاندێک بنێرن بۆ لای پ.ک.ک
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بۆ وەدەستهێنانی وڵامێکی دیارتر و بەمەستی گەیاندی پەیامێکی دۆستانە، بۆ سەردانی بەرپرسانی گەریلاکانی پ.ک.ک بەڕێکەوتین. ئێمە دەمانەویست بە ڕونی ئاگاداری هەڵویست و کاردانەوەی سەرکردەکانی پ.ک.ک، سەبارەت بە دەستپێشخەری "عەبدوڵا ئوجالان"، سەرۆکی حیزبەکە بین کە لە مانگی مارسدا، داوای کردبوو ئاگربەست بکەوێتە بواری کردەوە و هێزەکانی گریلاش دەست بە پاشەکشە لە کوردستانی بەشی تورکیا بکەن.

لەهەمان کاتدا ویستمان باسی گرنگی گۆڕینی شێوازی خەبات، لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی ئازاد و ئاشکرا بکەین. جگە لەوە ئامانجێکی دیکەی سەردانی سەرکردایەتی پ.ک.ک.مان ئەوە بوو کە کاریگەریمان لە نەهێشتنی ئەو گەمارۆ سیاسیە هەبێت کە بۆ نمونە لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئەورووپاوە ڕوبەڕوی پ.ک.ک بۆتەوە. گەمارۆیەک کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەوڵیان بۆ داوە و کاریان بۆ کردوە. ئێمە بڕوامان وایە کە سیاسەتی ئاگربەست و دیالۆگ، ڕیگای گەیشتن بە ئاشتی و ئاشتبونەووەیە، نەک سیاسەتی دابڕان و گەمارۆ.

لە هەولێری پایتەختی کورد
[ستان]، بەڕێکەوتین و دوای پێنج کاتژمێر ڕیگابڕین بە ئوتومبێل، گەیشتینە ناوچەیەکی شاخاوی و یەکێک لە بنکەکانی پ.ک.ک و لەوێ لە لایەن دوو لە سەرکردەکانی پ.ک.ک بە ناوەکانی "سەبری ئوک" و "سلوبوس پەری"، پێشوازیمان لێکرا و بەخێرهاتن کراین. جێگای ئاماژەیە کە سلوبوس لەهەمان کاتدا بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەر بە پ.ک.ک یە. 

لە کاتی گفتووگۆکانمان بۆمان دەرکەوت کە سەرکەردایەتی گریلاکانیش بەپێی ئەو نەخشەڕێگا ئاشتییانە
-ی کە ئۆجالان لە مانگی مارسدا خستییە ڕوو- کار دەکەن. هەروەها بۆمان دەرکەوت کە سەرکردایەتی پ.ک.ک لەم ڕۆژانەدا بڕیاری داوە هەموو هێزە چەکدارەکانی بکشینێتە دەرەوەی سنورەکانی کوردستانی بەشی تورکیا. سەبارەت بە گرینگی جێگوڕکی کردن بە خەباتی سیاسی لە جیاتی خەباتی چەکداری، ئەوان لەگەڵماندا هاوڕا بوون.

سەرکردەکانی پ.ک.ک لەسەر ئەوەی کە پ.ک.ک داوای سەربەخویی بۆ کوردستان ناکات پێداگربوون. تەنانەت داوای فیدراڵیش ناکەن، بەڵکو پ.ک.ک بەوە ڕازی دەبێت کە ناوچە کوردییەکانی تورکیا ببێتە خاوەن جۆرێک لە خۆبەڕێوەبردن. ئێمە پێمان وایە هەر ئەمە لەخۆیدا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئارام دەکاتەوە.

سەرکردەکانی پ.ک.ک پێداگربوون لەسەر ئەو مەسەلە کە داواکارییەکانیان لە تورکیا، لەگەڵ بەندەکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە مافی گەلان و مافەکانی مروڤ یەک دەگرێتەوە. بۆ نموونە گوڕانکاری لە یاسای بنەڕەتی تورکیادا بکرێت بەو شیوەیەی کە سەرۆکی پەرلەمانی سوید لەکاتی سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سوید لە ناوەڕاستی مانگی سێدا باسیکردبوو. ئەویش زەمانەتکردنی مافەکانی خەڵکی کوردە. هەروەها نموونەیەکی تر ئەوەیە کە زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕەسمی و لە بواری پەروەردە و خوێندندا، بە گوێرەی پەیماننامەی ئەورووپا بەکاربهێنرێت. بەرپرسانی پ.ک.ک ئەوەشیان باسکرد کە دەبێ زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و حکومەت ئەو گوندانە ئاوەدان بکاتەوە کە وێرانی کردوون.

ئێمە پێمان وایە کە ئەو داواکاریانە ڕاست و ڕەوان. ئەو نیازە ئاشتیخوازانەی سەرکردەکانی پ.ک.ک باسیان لێدەکرد جێگای بایەخ و باوەڕ بوون. بەتایبەت کاتێک زانیاریەیان سەبارەت بە وتووێژە نهێنییە گەرمەکانی
نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١١، لە نێوان پ.ک.ک و دەوڵەتی تورکیا لە ئوسلۆ پێداین. وتووێژگەلێک کە لەبەر هێندی هۆکار نەگیشتنە جۆڕیک لە ڕیکەوتن. 

ئێمە لەو باوەڕە داین کە ئێستا ئیتر بەرپرسیارەتی دنیای دێمۆکراتک، بە تایبەت وڵاتی سوید و یەکیەتی ئەورووپا لەوەدایە کە دەبێت خاوەن هەڵوسیتی کاریگەر بن بۆ ئەم قوناغی ئاشتییە و بە جێدی وەریگرن. هەوەرها کاتی ئەوە هاتووە کە بەسەر بڕیاری بە تێرورسیت ناسینی پ.ک.ک دا بچنەوە. نابێت بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تێروریزم، ڕەشبگیری، زەوتکردنی ئازادی، بێسەروشوین کردن خەڵکی و مەحکەمەی نادادپەروەرانە، سەرکوتکردنی چالاکانی سیاسی جیابیر و راوەدونانی کەمایەتیەکان ئەنجام بدرێت. بەرەنگاربوونەوەی تێروریزم نابێ ببێتە هۆکاری مورک لێدانی ڕیکخراوەیەک بە بێ ئەوەی مافی بەرگریکردنی یاسایی هەبێت. 

ئێمە پێمان باشە کە سوید و ئەورووپا شاند بنێرن بۆ لای تورکیا و پ.ک.ک. ئەمە پێشنیاری سەرانی پ.ک.ک ش بوو. ناردنی ئەو جۆرە شاندانە ئاماژەیە بەوەی کە وڵاتانی ئەورووپایی و یەکیەتی ئەورووپا گرینگی بە چارەسەری پرسی کورد ئەدەن و ئەوەش لە خۆیدا گوشار دەخاتە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا کە بە کراوەیی و بە فەرمی سەبارەت بە هەنگاوی ئاشتی پ.ک.ک هەڵوسیت بنوێنن.

بە گوێرەی بەرپرسەکانی پ.ک.ک ئاماژە هەیە کە تورکیا هەنگاوی ناڕاستەوخۆی بۆ ئاگربەست هەڵهێناوەتەوە، یان لانی کەم تورکیا بە کردەوە ئاگربەستی قەبوڵ کردوە. بەڵام بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی چارەسەری بەرفراوان ببنەوە، گرینگە حکومەتی تورکیا هەڵوسیتەکانی خۆی ئاشکرا ڕاگەیەنێ. لە ئیستادا سوید و یەکیەتی ئەورووپا بەرپرسیارەتییەکی گەورەیان دەکەوێتە سەر شان بۆ ئەوەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پ.ک.کدا بگاتە ئەنجام.

پێر گارتون/ پارتی سەوزی سویدی/ سەروکی ڕێکخراوی کۆگیتۆ و سەرۆکی پێشوی پارتەکە و ئەندامی پێشوی پارلەمانی ئوروپا 
جەبار ئەمین/ئەندامی پارلەمانی سوید


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷