بابەتی گەرم:

ئەمریکا بەنیازە ئابڵۆقەی زیاتر بخاتە سەر ئێران

Thursday, December 31, 2015


NNSROJ:
"سەرچاوەگەلی ئاگادار" زانیویانە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی پرۆگرامی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران، بەنیازە ئابڵۆقەی زیاتری ئابووری بخاتە سەر ئەو وڵاتە.


وڵاتانی پێنج + یەک لە کۆتایی مانگی جولای ڕابردوودا، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە ڕێک کەوتن. ڕێککەوتننامەکە دوای دوو ساڵ لە دانوستان و هاموشۆی سیاسی و دیپلۆماسی مەیسەر بوو.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەرایی واژۆکرانی ئەم ڕێککەوتننامەیەدا، وشیاریی دابوو بە ئێران کە دەست لە پڕۆژەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی هەڵبگرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز، بە پشتبەستن بە هەندێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کردۆتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای پێکهاتنی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی، وشیاریی داوە بەو وڵاتە سەربارەت بە پڕۆژەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی.

باراک ئۆباما، دوای ڕێكکەوتنی وڵاتانی پێنج + یەک گوتی: "بەم ڕێککەوتنە هەموو ڕێگەکانی ئێران بەرەو پرۆگرامی ئەتۆمی دادەخەین، پرۆگرامێک کە دەیتوانی ئێران لە چەکی ئەتۆمی نزیکتر بکاتەوە. ئەگەر ئێران ئەرکەکانی خۆی لەم پێوەندییەدا جێبەجێ نەکات، دەبێ چاوەڕوانی دەرئەنجامی زۆر کاریگەر بێت".

بەگوێرەی "سەرچاوەگەلی ئاگادار" کە بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵ دواون و ڕۆیتێرز ڕای گواستووە، تەنیا چەند مانگ دوای ئەم لێدوانەی باراک ئۆباما، کۆشکی سپی بیر لە دادنانی ئابڵۆقەی زیاتر لەسەر ئێران دەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆماری ئیسلامی درێژەی داوە بە گەشەپێدانی پڕۆژەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئابڵۆقەکان ژمارەیەک کەس و کۆمپانیای ئێرانی دەگرنەوە کە هەر جۆرە دانوستانێکی ئابوورییان لەگەڵدا قەدەغە دەکرێت. بەگوێرەی ئەم ئابڵۆقانە، سەرچاوە داراییەکانی ئەم کەس و کۆمپانییە ئێرانیانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بلۆک دەکرێن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوودا، ژمارەیەک مووشەکی دوورهاوێژی تاقی کردبۆوە کە بەگوێرەی چاودێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان توانای هەڵگرتنی نووکی ئوتۆمییان هەبووە. چاودێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیان گەیاندووە کە ئەم هەوڵەی ئێران، دەکەوێتە خانەی سەرپێچیکردن لە بڕیارنامە پەیوەندیدارەکان.

ک.م


پەیوەندی‌دار:

سێ رۆژە دووکاندارانی بازاڕی بانە لە مانگرتندان

هەرێمی کوردستان داوای هاریکاریی دارایی لە ئێران دەکات

"شتومەکی هەناردەکراو لە تورکیاوە بۆ لای داعش، پتر لە ١٠ ملیۆن دۆلارە"

"تورکیا تا کۆتایی ٢٠١٦ دەبێت بە کەلاوەی هۆتێلەکان"

یەکەم کەشتیی نەوتی ئێران بەرەو ئەورووپا وەڕێ کەوت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷