بابەتی گەرم:

گیراوێکی کورد بۆ گرتووخانەی "تەبەس" ڕاگوێزرا

Friday, January 1, 2016


NNSROJ:
گیراوێکی سیاسیی کورد کە ماوەی شەش ساڵە لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەند کراوە، بۆ تێپەڕکردنی دەورەی دووهەمی حوکمەکەی، لە گرتووخانەی "ئەراک"ەوە بۆ گرتووخانەی "تەبەس" گوازراوەتەوە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، گیراوی سیاسیی کورد سمکۆ خلقەتی، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٨٨ی هەتاوییەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتدا بەگشتی بە ١٥ ساڵ سزای گرتووخانە حوکم درابوو، لە گرتووخانەی ئەراکەوە بۆ گرتووخانەی "تەبەس" ڕاگوێزراوە.

ناوبراو، کە خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی مناڵێکی تەمەن نۆ ساڵەیە و لە شەش ساڵی ڕابردووشدا، لە گرتووخانەکانی ئێڤینی تاران، ڕەجایی شار و ئەراک بەند بووە.

خلقەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ گرتووخانەی تەبەس ڕاگوێزراوە. ناوبراو لە ژێر فشاری ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی کراوە، دیاردەیەک کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە دژی گیراوانی سیاسی پێڕەو دەکرێت.

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتدای داوەتە پاڵ ئەو گیراوە ٣٥ ساڵەیە.

سمکۆ خلقەتی پێشتر لە ٩ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٢ی هەتاویدا، هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگرتنی سێ ڕۆژەی گیراوانی گرتووخانەی ڕەجایی شار، بە بەهانەی بەشداربوونی لە مانگرتنەکەدا، بۆ ماوەیەک لە ژووری تاکەکەسیدا بەند کرابوو.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KODAR)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - پارتی ئازادی کوردستان

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷