بابەتی گەرم:

ئەنقەرە: تەقینەوەیەکی گەورە و ٨٩ کوژراو و بریندار

Wednesday, February 17, 2016



NNSROJ- تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک بارەگای ناوەندیی فەرماندەیی سوپای تورکیا لە شاری ئەنقەرە روویدا و باس لە کوژران و برینداربوونی ٨٩ کەس دەکرێت.

میدیای تورکیا باس لە تەقینەوەیەکی بەهێز دەکەن کە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەودای ٣٠٠ مەتریی بارەگای ناوەندیی فەرماندەیی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە لە شاری ئەنقەرەی پایتەخت روویداوە و بەپێی لێدوانێکی پارێزگەی ئەو شارەش؛ ٢٨ کەس کوژراون و ٦١ی تریش بریندار بوون.

گەورەیی تەقینەوەکە بە رادەیەک بووە کە لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئەنقەرەوە بیستراوە، هەروەها لە شوێنی تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی زۆر ئاگریان گرتووە و ژمارەیەکی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ئەو شوێنە کراون.

پارێزگاری ئەنقەرە لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە تەقینەوەکە رایگەیاند: بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی سەربازی و لە ئەنجامدا ٨٩ کەس کوژراون و بریندار بوون.

تا دێ لێدوانە رەسمییەکان ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زیاتر دەکەن و وێشدەچێ لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاماری کوژراو و بریندارەکان روولەزیادبوون بکات.

دوای تەقینەوەکە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیری تورکیا سەردانەکەی خۆی بۆ شاری بروکسڵ-ی پایتەختی بەڵژیکای هەڵپەسارد و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی؛ بەم زووانە زانیاریی ورد سەبارەت بە تەقینەوەکە بڵاودەکەنەوە.

هیچ لایەنێک تا ئێستا بەرپرسیاریی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.


پەیوەندی‌دار:

TAK: ئێمە تەقینەوەکەی ئەنقەرەمان ئەنجام داوە

سەرۆکایەتیی هەرێم: تەقینەوەکەی ئەنقەرە بە توندی ئیدانە دەکەین

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیلیان بۆردومان کرد

سیاسەتەکانی پیاوێکی نەخۆش لەسەر لێوارەکانی بوسفور

تەقینەوەکەی ئەنقەرە؛ لایەنەکان چی دەڵێن

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷