ئێمە دەمرین هەتا وێنەگری "تایم" خەڵات وەرگرێ
Friday, April 1, 2016
ئەلیاس عەلەوی
لە فارسییەوە:ئەرسەلان چەڵەبی
ئەلیاس عەلەوی، یەک لەو شاعیرە گەنجانەی ئەفغانستانە کە هەموو دەم شیعرەکانی لە ناو بازنەی کێشەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت وڵاتی ئەفغانستان دەسووڕێتەوە. شیعرگەلێک کە زۆر بە جوانی و بە فۆڕم و زمانێکی داهێنەرانە باس لە کەڵکەڵە راستییەکان و هەروەها کێشەگەلی ئینسانی ئەو ناوچانە دەکا. خوێنەر لە گەڵ خۆی دەبا و ئاشنای هەموو چەشنە زام و برینێکی رۆژانەی ئەو ناوچانە دەکا. ناوبراو لە گوندێکی دووری پارێزگای دایکەندی ئەفغانستان لە دایک بوو و لە سەردەمی مناڵی مەجبوور بە بەجێ هێشتنی وڵاتەکەی بوو و هەر لەو سەردەمەشدا بەرەو ئێران کۆچی کرد و دەورانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و وێژەییشی لە ئێران تەواو کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ جارێکی کە گەڕاوە ئەفغانستان، بەڵام بە هۆی هەندێک کێشەی ناوخۆ لە ڕووی ناچاری گەڕاوە ئێران و لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک پەنابەر چووە وڵاتی ئۆستڕاڵییا و لەوێ درێژەی بە ژیانی خۆیدا.
یەکەم کۆمەڵە شێعری ئەلیاس بە ناوی "من گورگێکی خەیاڵاویم" لە ساڵی٢٠٠٦ لە ئێران چاپ و بڵاو بۆوە و هەروەها دووهەمین کۆ شێعری ئەو شاعیرە بە ناوی "هەندێک لە زامەکان" لە ساڵی ٢٠١١ لە ئەفغانستان بە چاپ گەیشت.
ئەلیاس عەلەوی لە درێژەی چالاکییە ئەدەبییەکانی گەلێک خەڵاتی بردۆتەوە کە لەوان دەتوانین ئاماژە بە خەڵاتی شیعری ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی شێعری هەواڵنێری لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی کتێبی گەنجان لە ساڵی ٢٠٠٨، خەڵاتی شێعری گەنجانی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠٥، خەڵاتی شێعری گەنجانی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ و٢٠٠٦ بکەین.
ئەلیاس عەلەوی ئێستا لە شاری ئادلاید لە باشووری ئۆستڕالییا نیشتەجێیە و لە دەرچووی ماستێری هونەرە جوانەکانی زانکۆی ئەو شارەیە.
"دڵتەنگی..."
ئێمە دەمرین
هەتا شاعیرە نەخۆشەکان شێعر بنووسن
"ئێمە دەمرین" یارییەکی جوانە
کاتێک دایک پۆتینی سەربازێکی لاو دەلێسێتەوە و
رۆژنامەکان بەردەوام وێنەی باوک دەنووسنەوە
لە لای مرۆڤە گرینگەکان
شەوەی هەزار جار دەبێ بە بووک و
خوشکم هەزار جار دەقیژێنێ
"کرێکارەکان کاتژمێر یازدە هەستۆک دەبنەوە"
سبەی هەموو دەڕژێن
ژێن
ژێنە
سەر شەقامەکان
پەڕۆی هەمەرەنگ
بە گوێدا دەخوێنن
هەڵدەپەڕن و
هەڵبەت دروشم دەدەن
ئێمە دەمرین
هەتا وێنەگری "تایمز" خەڵات وەرگرێ.
"دڵتەنگی..."
شێعری من
تۆش ئاواره‌ی
رۆژێک له "فه‌للووجه" ده‌بییه دووکه‌ڵ و
رۆژێک له "پاریس" ده‌که‌وییه زیندان
رۆژێکی تر له "گوانتانامۆ" سه‌راسه‌ر له‌شت
لێک ده‌بێته‌وه
شێعری من
تۆش برسیته
وه‌کوو "به‌کووا"
که لێوه وشکه‌کانی به رێبواران نیشان ده‌دا
وه‌کوو شاناز که بسکه‌کانی ده‌فرۆشێ
به نانێکی سارد
وه‌کوو پیاوانی عه‌شیره که ده‌مانفرۆشن
به نانێکی گه‌رم
شێعری من
تۆش دڵته‌نگی و
سه‌رما هه‌موومان ده‌کووژێ.
"تەڕحی٤..."
له نێوان من و قه‌ره‌جێکی ئاواره
په‌یوه‌ندییه‌کی غمبار هه‌یه
من ده‌ست فرۆشم
ئه‌و له‌ش فرۆش.
"تەرحی ٥..."
نزیکی
نزیک له من
له سه‌ر ئه‌و کورسییه سپیه دانیشتووی و
راماوی له په‌نجه‌کانم
تا بتنووسمه‌وه
مه‌رگ.
"تەرحی7..."
ئه‌ی قاره‌مانی کاغه‌زی رۆژنامه‌کان
ئه‌ی مرۆڤی دوو پێ
وه‌بیر خۆت بێنه‌وه
سه‌رده‌مانێک چوار پێت هه‌بوو و
دڵۆڤانتر بووی.
_____________
"به‌کوا" بیابانێکی پان و به‌رین و سه‌یری قه‌نده‌هاره که زۆر که‌سی تێدا ون بووه و نه‌دیتراوه‌ته‌وه
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە