کۆڕێکی شێعرخوێندنەوە بۆ "رەزا عەلیپوور" بەڕێوەدەچێت
Monday, May 16, 2016
NNSROJ: لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڕێکی شێعرخوێندنەوە و لێکدانەوەی ئەزموونی شێعری بۆ "رەزا عەلیپوور" بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێک، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕ لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڕێک بۆ شاعیر و نووسەر "رەزا عەلیپوور" دەبەسترێت و تێیدا جگە لە خوێندنەوەی شێعری "کڕاکە" لە لایەن شاعیرەوە، ئەزموونیی شێعریی "بەرەی چوار"یش تاوتوێ دەکرێت.
کۆڕەکە لە موجتەمەعی فەرهەنگیی هونەریی سەقز بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی فەرهەنگیی –ئەدەبیی پەیڤ، ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی ئێران – لقی کوردستان و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی گوتار، کۆڕەکە بەڕێوەدەبەن.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە