دوو شیعری "ئالان پەری"
Monday, May 16, 2016
۱.
"شاری له‌رینه‌وه"
شار پڕه له شتی باو
تێره له نه‌زۆکیی
شار له هه‌نگاوه‌کانی ده‌ریا و
شه‌له‌شه‌لی ئاو تێنگات
شار فێره له مردنی گۆرانیه‌کان
شار.... شار
له له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی و
له په‌له‌په‌لی داماڵین ژیر نابێت
۲۵/۰۳/۲۰۰۵
ڤایین
۲.
"کیژێکی ڕه‌ش پۆش"
قاچه برۆنزییه‌کانی هه‌ر له ڕۆخی لم ده‌چوون
دانیشتنه‌که‌ی له ئه‌ستێره‌یه‌کی ماندوو و هیلاک ،
به‌ده‌ست ئاسمانێکی پڕ له دوکه‌ڵ و تۆخ وه‌ک ترس
ده‌رده‌که‌وت ...
دیار بوو ئێستا له که‌نار ده‌ریای شه‌که‌ت هاتبووه‌وه ...
ڕه‌نگی چاوه‌کانی له شینیی دۆلفینه پاشماوه‌کانی لافاو دزیبوو ...
به شێوه‌یه‌ک پێ ده‌که‌نی قاقای نه‌ده‌گه‌یشته هیچ نزیکییه‌ک ...
ده‌ستی.. مه‌چه‌کی.. ڕومه‌تی.. گه‌ردنی.. مه‌مکی..
کتێبه‌که‌ی بن ده‌ستی.. هه‌موو ئه‌وانه خه‌میان لێئه‌تکا...
هه‌نسکی دوودڵییان لێ ئه‌ڕژا
.....
له‌ودیو خه‌ونی به‌هار
کیژێکی ڕه‌ش پۆش به‌خوماریی زامه‌کان،
کتێبی هه‌ره‌س هێنانی وڵاتێکی بێ باکی ده‌خوێنێته‌وه:
له‌ودیو ڕۆشنایی مانگێکی دیل به شه‌و...،
شه‌و له مه‌ست بونی خۆی ئه‌گه‌ڕایه‌وه
لاوه‌کان ده‌ست بازی شه‌وه‌زه‌نگیان له‌بیر‌چووبووه‌وه...
پیره‌کان.... سپی.. سپی.. سپی ئه‌کوژانه‌وه...
ڕێگاکانیش له‌ڕێبواران ده‌به‌سترانه‌وه....
۱۵/۰۷/۲۰۰۵
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە