داخۆ ڕۆمانگه‌لی نووسه‌رانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد به زمانگه‌لی عه‌ره‌بی، فارسی و تۆرکی به پێی ناوه‌ڕۆک وه‌کوو به‌رهه‌مانی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌سنیشان ده‌کرێن؟
Friday, March 29, 2019
نووسه‌ر: عه‌لی چووکی ئێدۆ[۱] - International Journal of Kurdish Studies
و. له ئینگلیزییه‌وه: کاوه فاتحی
ئێمه ناتوانین نکۆلێ له‌و ڕاستیه بکه‌ین که به‌شێک له سه‌رخۆبوونی نه‌ته‌ویێک ده‌سکه‌وتی تاقمێ له نووسه‌رانه. ئه‌م نووسه‌رانه به نێوگری به‌رهه‌مه‌کانیان، پرسی نه‌ته‌وه و شوناس ده‌خه‌نه به‌ر پرسیار و به ده‌سی دێنن. وه‌کی تر، گه‌له‌ک هۆ وه‌کوو هۆگه‌لی گرنگ و به‌رچاوی ئابووری و سیاسی هه‌نه که له هه‌مبه‌ر شێوه‌گیرکردنی نه‌ته‌وه و شوناس ئاسته‌نگ دێنه ئه‌ژمار. نه‌ته‌وی کورد له‌م بابه‌ته‌دا نموونه‌یێکی چاکه، کورد (له هه‌می پارچه‌کاندا: تۆرکیا، سوریا، ئێران و عێراق، هه‌رچه‌ند کوردانی وڵاتی عێراق ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی نیمچه - سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه)، ئه‌گه‌رچی ئاسۆیێکی ئه‌وتۆیان له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابوورییان نییه، هه‌می توانا و هه‌وڵی خۆیان وه‌گه‌ر خستون بۆ گه‌یشتن به پله‌ی جیهانی له هه‌موو بواره‌کاندا به تایبه‌ت به نێوگری ئه‌ده‌بیاته‌وه. نووسه‌رانی کورد، هه‌رچه‌نده ناچار ده‌کرێن به زمانه‌کانی سه‌رده‌ست بنووسن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کانیان به فه‌رهه‌نگی کوردییه‌وه ئاخنێزاون.
په‌یڤێن سه‌ره‌کی، ناوئاخنی فه‌رهه‌نگ – ته‌وه‌ر،به‌رهه‌مگه‌لی ئه‌ده‌بی،نووسه‌رانێ نه‌ته‌وه سازی ده‌که‌ن،نواندنی زمان،پرسه سیاسییه‌کان.
پێشه‌کی:
زۆرێنه‌ی خه‌ڵک پێیان وایه که ئه‌ده‌ب،وه‌کی ڕه‌هه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه، ده‌ورێکی به‌رچاو ده‌گێڕێ له شێوه‌گیر کردنی نه‌ته‌وه‌دا. خه‌ڵک ده‌توانن به نێوگری ئه‌ده‌به‌وه،نه‌ته‌ویێ له نه‌ته‌وه‌یێکی تر جیا که‌نه‌وه. ئه‌ده‌ب به ته‌نێ ده‌کارێ هۆی یه‌کگرتنی فه‌رهه‌نگی– کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا ئه‌ژمار بکرێت.بۆ وێنه، ئڤین – زوهار[۲] (۱۹۹۶– ل.۴۲ و ۴۳) ده‌بێژێت که زۆر پێویسته ئه‌مه بزانین که ئه‌ده‌ب ده‌ورێکی بایه‌خدار ده‌گێڕێ له یه‌کگرتوویی فه‌رهه‌نگی – کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا. له هه‌نێک بابه‌تدا، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی زمانی ستاندارد و باش-پێناسه‌کراو[۳]،که‌س ناتوانێ به بێ ئاماژه‌دان به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ، له سه‌ر بڕێک له نه‌ته‌وه‌کان و وڵاتهل بپه‌یڤێ. ئه‌زموونی وڵاتی ئاڵمان له ده‌ڤه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌دا نموونه‌یه‌کی باش به ئه‌ژمار دێت. ئڤین زوهار (۱۹۹۶، ل. ۵۲) له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی ده‌خاته ڕوو که ''هه‌تا ئێستا دان به‌وه نراوه که نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمان به بێ ئه‌ده‌بی ئاڵمان ڕه‌نگه بوونێ نه‌با، هه‌روه‌ها، ئه‌ده‌بی ئاڵمانی به بێ زمانی ستانداردکراو و دیاریکراو نه‌یده‌توانی ڕێک بخرێت''.
ئه‌م باسه (زمان و ئه‌ده‌ب) بۆ زۆربه‌ی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌کان گرنگه. ئه‌وا بۆ هه‌نێ له نه‌ته‌وه‌کانی دی وه‌کوو کورد، که شاعێره‌کانی وه‌کوو ئه‌حمه‌دی خانی و حاجی قادری کۆیی، که له‌م بواره‌دا نموونههائێکی باشن، زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون له پێکهێنانی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت، که‌چی هێشتاکه نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان به ده‌ست نه‌هێنراوه. هاشم ئه‌حمه‌دزاده[۴] (۲۰۰۳،ل.۱۵) ده‌بێژێت که کورد نه‌ته‌وه-وه‌کوو–خه‌ڵک[۵] ڕه‌چاو ده‌کرێن. چوونکه ئه‌وان له مافی خۆیان (مافی فه‌رهه‌نگی یه‌ک له‌وانه‌یه) له سه‌ر نیشتیمانی خۆیان–کوردستان– که به فه‌رمی له نێوان چوار وڵات‌دا دابه‌ش کراوه، واتا تورکیا ,ئێران، عێراق و سووریا، مه‌نع کراون. هه‌نووکه، کورد ناتوانێ به زمانی دایکی خۆی له هه‌نێ شوینی کوردستاندا بپه‌یڤێ. که‌واته،دراوسێکانی کورد زانیاریێکی زۆریان له به‌رده‌ست نه‌بوو له باره‌ی فه‌رهه‌نگ، زمان، کۆمه‌ڵگا و ڕهههندهلی تری ژیانی کورد. ئه‌گه‌ر شتێک بشزانن، زانستیان زۆر کورت و لێڵه. هه‌نێ له نووسه‌رانی کورد، به‌هۆی هه‌ندێک هۆکار وه‌کوو مه‌منووع بوونی زمانی کوردی، به نووسین به زمانه‌کانی تر، فه‌رهه‌نگ و ڕه‌هه‌ندگه‌لی ژیانی خۆیان بۆ نێو فه‌رهه‌نگ و زمانه‌کانی تر-زمانی فه‌رمی و زاڵ-گواستوونهتەوه. له ئێستادا، بڕێ نووسه‌ر ده‌ڵێن ئه‌و به‌رهه‌مانه ئاماژه به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ده‌ن له حاڵێکدا هه‌نێ تر ده‌ڵێن ئەو به‌رهه‌مانه ئاماژه به زمانەلێ دیکە، بۆ نموونە زمانی عەرەبی کە زمانی سه‌رده‌سته، دەدا. ئەگەر چی ئاوا بەرهەمانێک بە زمانی زاڵ و فەرمی نووسراون، وەکوو فارسی، بەڵام زۆر جیاوازن لە تەک بەرهەمانێک کە بە زمانی فارسی لە لایەن نووسەرە به ئه‌سڵ فارسەکانەوە نووسراون. وتاری بەردەست ئەم بابه‌ته دەخاتە بەرباس و هۆکارە سەرەکییه‌کانی نووسین بە زمانی سەردەست لە وڵاتانی، تورکیا، ئێران و عێراق و سووریا دیاری دەکات. ئەمە ئەو جیاوازییانەش دەردەخات کە ئەم بەرهەمانە لە گەڵ ئەو بەرهەمانە هەیە کە لە لایەن نووسەرانی بە ئەسڵ تورک، فارس و عەرەبەوە نووسراون، بەم پێیە ڕۆمانی ''یاساوانانی تاریکی''[۶]کە ڕۆماننووسی کورد، سەلیم بەرەکات[۷] لە سووریا نووسیوییە هەڵدەسنگدرێت.
١ . کورد – نەتەوە و ئەدەب
کوردەکان یەک نەتەوەن که لە دەڤەری مێزۆپۆتامیا دەژین. دوابەدوای شەڕی چاڵدۆران لە ساڵی ١٥١٤ هەبونی ئه‌وان نکۆلێ لێ کراوە. مەک داوڵ[۸] (۲۰۰۴،ل.۶) دەبێژێ، گەلی کورد لە ناوچەی پەراوێزیی نێوان ناوەندەکانی دەسەڵاتی مێزۆپۆتامیا و فەلاتی ئێران و ئانانتۆلیدا نیشتە جێن. ئەمە باندۆڕ و کارتێکەری زۆری لە سەر ژیانیان بووە.
کرێنبۆرێک و ئاڵسیۆن[۹] (۱۹۹۶،ل.١) دەڵێن، کە زێدی زۆرتر لە بیست و پێنج ملیۆن کورد لە نێوان ئەم وڵاتانەدا دابەش کراون: عێراق،ئێران،تورکیا،سووریا و کۆماری یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو. ئەمان بە ئاماژە دان بەو ڕاستیە کە کورد بە بۆنەی دۆخی نگریس لە سەر ژیانیان، ژمارەی هەرە زۆریان بەرەو تاراوگە هەڵهاتوون، هەندێکیشیان لە شوێنگه‌لێک داگەڕاون کە بە ئارامی،دڵنییایی و سه‌ربه‌ستانه بژین. بەڵام،بڕێکیان لە زێدی خۆیان وه‌ده‌ر نراون و چاوەنواڕی کاتێکن کە بگەڕێنەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان.
سویتنام[۱۰] (۲۰۰۴،ل.۸) له‌و باوه‌ڕه دایه، کورد – خەڵکێکی کەوناران و له ته‌ک زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیان پێوه‌ندی کۆنییان هه‌یه، ئێستاکە له زێدی خۆیان تەریک خراون، تووڕ دراون و دەرکراون – و ڕێگه‌ی ڕۆژئاوایان گرتۆته به‌ر و لێره‌ڕا گیرسانه‌ته‌وه.
لە هەموو بەشەکانی جیهاندا، کورد له‌بۆ دەس هێنانی مافی نەتەوەیی خۆیان ده‌کارکردن دان. ئەم مافەلە بریتین لە مافی سیاسی،مافی ئابووری،مافی جۆگرافیایی،مافی فەرهەنگی و مافی ڕاهێنان. تەنانەت شوناسی نەتەوەیی وان لە هەنێ وڵاتاندا وەکی سووریا، تورکیا و ئێران پشت گوێ خراون، ئەمە باندۆڕی زۆری بووە لە سەر ڕەهەندەکانی تری ژیانی ئه‌وان (کورد).
لە بواری ئەدەبی کوردی؛ بە هەمان شێواز، ڕەهەندەکانی تری ژیانی کورد لە لایەن تورکەکان، عەرەبەکان و فارسەکان پشت گوێ خراون. هەرچەندە، شێعری کوردی بە تایبەت (نەریتی زارەکی) هەوڵێ داوە وەکوو ژانری بنەڕەتی لە نێو کورددا بمێنێتەوە. ئەم ژانرە دەوری بەرچاوی گێڕاوە لە پاڵپشتی و پەرەساندنی شوناسی فەرەهەنگی کوردی چوونکە زمانی کوردی لە چاخی ڕابردوودا لە زۆربەی ناوچەکاندا قەدەغەکرابوو (کرێنبورێک و ئاڵیسۆن، ۱۹۹۶)
خزنەدار[۱۱] (٢٠٠٥) سەرهەڵدانی بەرهەمی ئەدەبی بە دەست پێکردنی شێعر دەبەڵگێنێ، کە تا ده‌یه‌ی کۆتایی چاخی نۆزدەهەم درێژەی کێشا. لە سەدەی بیستەمدا پەخشانی کوردی پەڕەی ساند و فرەیێک لە بەرهەمە ئەدەبیەکان وەکوو چێرۆک، شانۆ و شێعری پەخشان بەرهەم هێنران، هەرچهنده،لە نێوان ئەو بەرهەممانە، شێعر پێگەیێکی زاڵی بوو. کەواتە، شێعر لەو سەروبەندەدا زۆرتر باو بوو.
بەرهەمە ئەدەبییەکان لەبۆ نەتەوە زۆر گرنگ و به هێند ئەژمار دەکرێن. ڕۆمان وەکی ژانرێکی گرنگی ئەدەبی لە ژیانی مرۆڤدا دەوری مەزن دەگێڕێ. ڕۆمان باندۆڕی هەرە بەرچاوی هەبووە لە دروست کردنی سنوور. کیۆدووری[۱۲] باسی ئەوە دەکات که ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆجیایێکە کە لە سەرەتاکانی چاخی نۆزدەهەم لە ئۆرووپا داهێنرا. (ئەحمەدزادە، ٢٠٠٣). هاکسلی (١٩٥٩،ل.٥٠) ڕاشکاوانە پاڵنەری ئەم ئیدەیە دەکا و دەڵێ, ‘’ڕۆماننوسان و شاعێران تا ڕادەیێکی زۆر لە دروست کردنی نەتەوەکانیان دەوریان هەیە’’. ئەمە نیشان دەدات کە ڕۆمان بۆ ئەم نەتەوەلە چەندە گرنگە چوونکە ئەوان نەتەوەی خۆیان پشت ئەستوور بە یارمەتی شاعێران و ڕۆماننوسان لە ڕەوتی نەتەوە سازیدا شێوەگیر دەکەن. لە بابەتی نەتەوەی کورد، هەنێک لە ناسیۆنالیستانی کورد پێیان وایە کە "مەم و زین"،بە نووسینی شاعێری کورد و لێکۆڵەری مۆسڵمان، ئەحمەدی خانی کە سێ سەدە پێش نووسیبووی،وه‌کوو شێعری حەماسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ستنیشان ده‌کرێ (برۆئینین، ٢٠٠٣). بەڵام کورد لە ڕۆمانەکانیان (مەم و زین) تایبەتی بۆ نواندنی ئەدەبی ناسیۆنالیستی کارا(Active) کەڵکیان وەرنەگرت. ئەمە بووە هۆی ئەوە کە بابەتی ئەدەبی کوردی، لە بواری ڕۆمان، جوداواز بێت لە ئەدەبی ناسیۆنالیستی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ئەدەبی کەمینە[۱۳]:
لێرە، ئەدەبی کەمینە بە پێی بۆچوونه‌کانی دلووز و گووتاری[۱۴] پێناس کراوه، به‌پێی بۆچوونه‌کانی ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه، "ئەدەبی کەمینە" ئەدەبێکە کە لە لایەن کەمینەوە بە زمانی زۆرینە دەنووسرێت، نەک بە زمانی دایکی خۆیان (دلووز و گوتاری. (۱۹۹۷، ل. ٢٤). ئەم پێناسە لە بارەی دۆزی کورد دەکاردێت چوونکە فرەیێک لە نووسەرانی کورد بەرهەمەکانیان بە زمانی فەرمی زۆرینە لە وڵاتگەلێ کە لە سەر کورد حکوم دەکەن نووسیون.
بۆ نموونه، سه‌لیم به‌ره‌کات به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوییه،عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان به زمانی فارسی و یاشار که‌ماڵ به زمانی تورکی. بۆچوونی جیاجیای زۆر له مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانیانه‌وه هه‌یه. به ده‌ربڕینێکی تر،نرخاندنگهلێکی جۆرواجۆر هه‌یه له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانیان. هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گران به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وان وه‌کی ئه‌ده‌بی تورکی، فارسی و عه‌ره‌بی ڕه‌چاو ده‌که‌ن. به‌ڵام فره‌یێ تریان ده‌ڵێن که به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کانی ئه‌وان ئاماژه به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ده‌ن و وه‌کوو ئه‌ده‌بی کوردی دایده‌نێن.
له ڕاستیدا، بۆ پؤلینبهندی کردنی ئه‌م نووسه‌رانه بۆ جێ گرتن له یانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی یان بیانی، دوو ڕوانگه دێته پێش. یه‌ک له‌و ڕوانگهله تیشک ده‌خاته سه‌ر تێمی به‌رهه‌مه‌کان و ڕوانگه‌یێکی تر قامک ده‌خاته سه‌ر زمانی به‌رهه‌مه‌کان.
به پێی تێمی به‌رهه‌م، زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی کورد هه‌ن که پیداگری له سه‌ر ناوئاخنی زمانی به کارهێنراو ده‌که‌ن. به‌رواری[۱۵] (۲۰۱۲)، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا که خۆم ئه‌نجامم داوه ده‌ڵێ، "ئه‌مه که به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کورد که به زمانی دی نووسراون وه‌کی ئه‌ده‌بی کوردی ڕه‌چاو بکرێن شیاو و گونجاوه''. به ڕای وی، تێمی به‌رهه‌مه‌کان گرنگن. به وته‌یێکی دی، به‌رواری (۲۰۱۲) وا دای ده‌نێ که ئه‌وا ڕاسته که ئه‌م نووسه‌رانه به زمانی بیانی وه‌کوو فارسی،عه‌ره‌بی و تورکی نووسیویانه به‌ڵام ناوئاخنی به‌رهه‌مه‌کانیان ژیانی کوردی نواندوون و ئه‌وان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و ژینگه‌ی کورددا له پێوه‌ندی دان. به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان نه ته‌نیا به پێی ناوئاخن ده‌توانرێن ههڵسهنگدرێن به‌ڵکوو به پێی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی دیکه‌ش دێنه هه‌ڵسه‌نگاندن. له‌م باره‌وه، به‌رواری (۲۰۱۲) ئه‌وه‌ش زێده ده‌کا که ناوئاخنی ئه‌و به‌رهه‌مانه که له لایه‌ن نووسه‌رانی کورده‌وه نووسراون هاوپێوه‌نده له گه‌ڵ ژیانی کورد،هه‌روه تریش کهسییهتیهکانی نێو به‌رهه‌مه‌کان کوردن. مۆحه‌ممه‌د ئۆزۆن (۱۹۹۵،ل.۷۶) له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ته‌بایه و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که "به‌رهه‌می نووسه‌رانی کورد که به زمانی بیانی نووسراون ده‌توانرێن وه‌کوو ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی کورد ڕه‌چاو بکرێن. به‌پێی ئه‌م ڕوانینه، ئۆزۆن نووسه‌رانی کورد ته‌ک نووسه‌رانی ئافریقادا به‌راوه‌رد ده‌کات. به‌ڵام ئه‌حمه‌دزاده (۲۰۰۳) دژی ڕوانینی ئۆزۆن وا ده‌بێژێ که نووسه‌رانی ئافریقایی که به زمانی جگه له زمانی خۆیان ده‌نووسن، جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی کورد که یا توانای ئه‌ه‌وه‌یان نیه به کوردی بنووسن یا ڕێگه‌یان پێ نادرێت به زمانی خۆیان بنووسن.
هه‌نێ له ڕه‌خنه‌گرانی کورد جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر زمانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان که به زمانێکی دی جگه له کوردی له لایه‌ن ئێتنیکی کورده‌وه نووسراون و ئه‌وانه وه‌کوو ئه‌ده‌بی بیانی بۆ نموونه ئه‌ده‌بی فارسی،تورکی و عه‌ره‌بی پولێنبه‌ندی ده‌که‌ن. له ڕاستیدا هۆکارگه‌لی زۆر بۆ نه‌نووسین به کوردی هه‌نه. دۆخی سیاسی یه‌ک له‌و هۆکارانه‌یه چوونکوو پرسی کورد مژاری سه‌ره‌کی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه که له سه‌ر کورد حکوم ده‌که‌ن. ئه‌وان نکۆڵی له مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌دزاده (۲۰۰۳،ل.۱۳۱) ده‌ڵێ "پرسی کورد له‌و وڵاته جیاجیایانه که تێیدا نیشته جێن به شێوازی جیاواز هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ ده‌کرێت و ئه‌مه کارتێکه‌ری جۆراواجۆری داناوه له سه‌ر پێشڤه‌چوونی ئه‌ده‌بی کوردی. له تورکیا زمانی تورکی له هه‌مبه‌ر زمانی کوردی زاڵ و باڵا ده‌سته. خزنه‌دار[۱۶] (۲۰۰۶) دووپاتی ده‌کاته‌وه که سه‌ره‌ڕای زۆرێک له بزاوته‌کانی کورد له مێژووی مۆدێڕنی تورکیا، وشه‌ی "کورد" له به‌رامبه‌ر یاسای تورکیاوه به تاوان ده‌ژمێردرێت. هیچوه‌خت ڕێگه‌یان پێ نه‌دراون که خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن. ئه‌وان (کورد) مافی ئه‌وه‌یان نییه به زمانی کوردی ڕابهێنرێن یا زمانی دایکی خۆیان فێر ببن. بۆ وێنه، له سووریا، حکومه‌ت نکۆڵی به بوونی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه له‌و وڵاته ده‌کات. به‌ڵام دۆخی کورد له عێراق زۆر جیاوازه ته‌ک ئه‌و پارچه‌کانی تری. ئه‌حمه‌دزاده (۲۰۰۳،ل.۱۳۱) ده‌ڵێ "له‌به‌ر دۆخی تایبه‌ت له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق که له لایه‌ن بریتانیاوه داسپێردرا بوو و له ژێر چاودێری ئه‌وان بوون، پرسی شوناسی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه سروشتی جیاوازی هه‌بوو له گه‌ڵ هه‌مان پرسی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان''. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ژیانی کورد کارتێکه‌ری زۆری دانابوو. نه‌بوونی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، نه‌بوونی چالاکی ئابووری و فه‌رهه‌نگی بزێو له‌و وڵاتانه له نێو نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر به‌رچاوه. ئه‌مه ئه‌وه ڕوو ده‌خات که نووسین به زمانی کوردی له به‌ر ئه‌وه نه‌بووه که نووسه‌رانی کورد به‌رایی به نووسین به زمانی زاڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه بووه که ڕێگه‌یان پێ نه‌دراون به زمانی دایکی خۆیان بنووسن.
به‌رواری (۲۰۱۲) وایداده‌نێت که ئه‌وان نه‌یانتوانیوه به زمانی کوردی بنووسن چونکوو به زمانی بیانی ڕاهێنراون. به‌ڵام عه‌تای نه‌هایی[۱۷]، ڕۆماننووسی به‌رجه‌سته‌ی کوردستانی ئێران، هۆکارێکی دیکه دێنێته ئاراوه که بۆچی ئه‌و نووسه‌رانه به زمانی کوردی نهیاننووسیوه و ده‌ڵێ "ئه‌وا هێچ ده‌رفه‌تێکیان نه‌بووه که به‌رهه‌مه‌کانیان به زمانی کوردی بڵاو که‌نه‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر به زمانی کوردی بشیاننووسیبا. (ئه‌حمه‌دزاده ۲۰۰۳، ل. ۱۳۷)
ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی که له لایه‌ن نووسه‌رانی ئێتنیکی کورده‌وه به زمانگهلێ جگه له کوردی وه‌کوو عه‌ره‌بی، فارسی و تورکی نووسراون،ئه‌وا ئه‌و به‌رهه‌مانه ژینگه، ئازاره‌کان، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌نوێنن.
له‌م بابه‌ته‌دا، زمان وه‌کوو که‌ره‌سه‌یێک له به‌رچاو گیراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان له کۆمه‌ڵگایێکه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاکانی تر. ئاشکرافت و کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر[۱۸] زمان پێناسه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، "زمان وه‌کی که‌ره‌سه‌یێک ده‌کار دێت و به شێوازگه‌ی جیاجیا بۆ ده‌ربڕینی ئه‌زموونگه‌لی فه‌رهه‌نگی جیاواز ده‌کاردێت. به‌رواری (۲۰۱۲) ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کورد که به زمانی کوردی نه‌یاننوسیوه، به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌کانیان ئاماژه به فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌ده‌ن وه‌کوو ناسیۆنالیستی کورد پێناس ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێ که ''ده‌وری ئه‌م نووسه‌رانه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر بنچینه‌ییه و ئه‌وانه نه‌ته‌وه خوازانی کوردن". یه‌که‌م، وی دووپاتی ده‌کاته‌وه که ئه‌م نووسه‌رانه خه‌ڵکی کوردی به گه‌لانی تر له جیهاندا ده‌ناسێنن. دووهه‌م، به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌توانرێن وه‌کی به‌رهه‌مانی مرۆڤی له به‌رچاو بگییرییهن له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی وان خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. به‌رواری (۲۰۱۲) ده‌یسه‌لمێنێت که فه‌قه‌ت له ڕێگه‌ی ناوئاخنه‌وه که له نێو زماندا بیچم ده‌گرێ تێده‌گه‌ین که به‌رهه‌مه‌که کوردییه . گه‌ر ئه‌وانه به زمانه‌کانی تر نووسراون به‌ڵام ژیانی کوردیان نواندووه،ئه‌وا ئه‌وانه وه‌کوو به‌رهه‌مانی کوردی داده‌نرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان به زمانی بیانی نووسراون، به‌ڵام زمانه‌که‌یان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ زمانی ڕه‌سه‌نی نووسه‌رانی به ئه‌سڵ عه‌ره‌ب، تورک و فارس. ئه‌م نووسه‌رانه زۆرتر له زاراوه‌کان، ده‌ربڕینه‌کان، ناوه‌کان، شوێنه‌کان، دۆزه‌کان و ڕووداوه مێژووییه‌کان که بنه‌ما و سرووشتی کوردی‌یان هه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن،به‌ڵام تورکه‌کان،عه‌ره‌به‌کان و فارسه‌کان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه کوردییانه به کار ناهێنن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یا نازانن یان بایه‌خی پێ ناده‌ن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه فه‌قه‌ت پێوه‌ندییان به کورده‌وه هه‌یه. ڕۆماننووسی ناسراوی کورد سه‌لیم به‌ره‌کات که خۆی وه‌کوو کورد ناس ده‌کات له‌و باوه‌ڕه دایه که ده‌نووسێ (ڕۆمان ده‌نووسێ) بۆ ده‌ربڕینی ئازارگهلێ وا گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌یچێژن" (به‌ره‌کات،۲۰۰۴،ل.۴).
به‌رواری (۲۰۱۲) ده‌ڵێ ئه‌حمه‌د شه‌وقی کورده و خه‌ڵکی دیاربه‌کر به‌ڵام شێعره‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسا چونکوو به‌رهه‌مه‌کانی پێوه‌ندی ته‌ک ژیانی کوردوه نییه. که‌واته،خه‌ڵکی کورد ناتوانێ وی وه‌کی شاعیری کورد دانێ .به‌م چه‌شنه، وا دیاره که زمان و تێم[۱۹] هه‌ردوو بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بنچینه‌یی ئه‌ژمار ده‌کرێن. ئه‌م دوو تابه‌تمه‌ندییه ده‌رفه‌تی هه‌ڵهێنجانی خزمه‌ت به گه‌لی کورد له لایه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کورد که به زمانی بیانی ده‌نووسن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. زمانی ئه‌م نووسه‌رانه خزمه‌ت به پرس و دۆزه‌کانی کورد ده‌کا و ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ زمانی ڕه‌سه‌نی تورکه‌کان، عه‌ره‌به‌کان و فارسه‌کان.
۳. هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆمانی "یاساوانانی تاریکی"
"یاساوانانی تاریکی" یه‌که‌مین به‌رهه‌می سه‌لیم به‌ره‌کات دێته ئه‌ژمار. ڕووداوه‌کانی نێو ڕۆمانه‌که له شارێ به نێو "قامیشلۆ" داڕێژڕاوه،شارێ که چه‌ند میتر له‌ولای سنووری تورکیاوه هه‌ڵکه‌وتووه و به په‌رژینی کاره‌بایی و مین ده‌وری دراوه‌ته‌وه بۆ ڕێگری کردن له قاچاقچییان و لانیکه‌م هاتووچووی خه‌ڵک له سه‌ر سنوور.
دارشتن، ئامانج و جاروبار زێدرۆییهکانی نووسه‌ر ئاماژه به جموجۆڵی ئه‌و که‌سانه ده‌دا که ئازا و بوێر بوونه. ئه‌فسانه‌گه‌لێک که ڕه‌نگه ده‌م وه ده‌م له نهویێکهوه بۆ نهویێکی دی گه‌ڕاوه و له زه‌ینی نووسه‌ردا له کاتی منداڵییه‌وه هێند جێگیر بووه. ئه‌م ڕۆمانه، وه‌کوو هێزی داهێنه‌رانه‌ی نووسه‌ر، به موتوربه کردنی لایه‌نی ڕئالیزم له گه‌ڵ لایه‌نی متافیزیکی، که‌سایه‌تیێکی خه‌ونبازی ئافراندووه که به هیوایه له داهاتوودا ببێ به ڕزگاریده‌ر. ئه‌مه ژیاننامه‌ی خودی نووسه‌ر ده‌خاته ڕوو وا له به‌رهه‌مه‌کانی به ناو "کولله‌ی ئاسنگی"[۲۰] و "به‌دواکه‌وتنی ئالییه"[۲۱] ئاماژه‌ی پێ دراوه. له به‌رهه‌می دووه‌م، ده‌بینین که چلۆن مامۆستا، وه‌کی پارتیزانێکی بیانی و زاڵم خوێندکاران که کوردن، ئازار ده‌دات و سووکایه‌تی به دایکانیان ده‌کات. به‌ڵام دوا به دوای هه‌ره‌سهێنانی ڕژیم، چاره‌نووس دهگۆردڕێ و مامۆستا خۆبینی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆی وه‌لا ده‌نێت. به‌ڵام له ڕۆمانی "یاساوانانی تاریکی" نووسه‌ر وێنایێکی تر له مامۆستا وه‌کی بیانی[۲۲] داده‌ڕێژێت که لاویکی ڕووناکبیره و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا که ڕاوبۆچوونی پێشکه‌وتنخوازانه له نێوان قۆتابیان ڕۆبنێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که که‌متر تووشی چاره‌نووسی دزێو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌بۆنه‌ی سووکایه‌تی کردن به نه‌ریت و بۆچوونی ئێتنیکی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌رده‌کرێت و بێ بایه‌خ و سووک ده‌کرێت. دوای ئه‌م کاره، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌به‌ر کرده‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و مامۆستایه هه‌روا که له ڕۆمانه‌که‌دا وه‌سف کراوه تووشی ئازاری ویژدان ده‌بن . له چیرۆکی "یاساوانانی تاریکی"، سه‌لیم به‌ره‌کات که‌شی فانتاسی له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی داڕشتووه و له نێو و شوێنهلی کوردی وه‌کی: کۆچه‌ری، برینا ئه‌ڤدی، گێرزوو، خاتێ، سه‌نه‌م، باڤێ جوانێ، ئووسێ، به‌درخان، سه‌ربه‌ست، جگه‌رخوێن...، که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
ئه‌نجام
نه‌ته‌وه و ئه‌ده‌ب دوو بنه‌مای ههڤپێوهند به هه‌ژمار دێن. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کارێ ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه گه‌شه بدات و ئه‌ده‌ب هه‌روه‌ها ده‌شتوانێ ده‌وری سه‌ره‌کی بگێڕێ له پێناسه‌کردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی. ڕۆل و ده‌وری ئه‌ده‌ب له نه‌ته‌وه‌یێکه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یێکی دیکه جیاوازه. له هه‌نێ له وڵاته ڕۆژئاوائییه‌کان ڕۆماننووسان سه‌رکه‌وتووانه سنووریان له نێوان جڤاکه‌کاندا نه‌خشاندووه. به‌ڵام له کوردستان، سه‌ره‌ڕای ده‌وری هه‌ندێک له شاعیران و ڕۆماننوسانی کورد له پێناسه‌کردنی شوناسی کوردی، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئامانجی خۆیان له بواری شێوه‌گیر کردنی وڵات و ده‌وڵه‌ت به ده‌ست نه‌هێناوه. وه‌کی تر، وڵاتی وان له نێو چوار وڵات‌دا دابه‌ش بووه و هه‌رکامه‌شیان پرسی خۆیان هه‌یه.
هۆکارگه‌لی سیاسی، ئابووری و ڕاهێنه‌رانه بۆته هۆی نووسینی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانیان به زمانهلێ تر جگه له کوردی. بهرههمهانی ئه‌م ده‌سته له نووسه‌رانه ئه‌توانرێت وه‌کی ئه‌ده‌بی کوردی دابنرێت. که‌واته، ئه‌م به‌رهه‌مگه‌له که به زمانهای بیانی واتا جگه له کوردی نووسراون، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ تێمهکانیان پێوه‌ندی به ژیانی کورده‌وه هه‌یه. له‌م بابه‌تانه‌دا، به‌رهه‌مه‌کانیان هێند له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دان، له خزمه‌تی زمانی زاڵدا نین.
پەراوێزەکان:
۱. Ali Chooqee Eedo
۲. Even Zohar
۳. Well-defined
۴. Hashem Ahmadzadeh
۵. a nation-as-people
۶. Jurists of Darkness
۷. Salim Barakat
۸. McDowall
۹. Kreyenbroek and Aliison
۱۰. Sweetnam
۱۱. Kheznadar
۱۲. Keoduri
۱۳. Minority Literature
۱۴. Deleuze and Guttari
۱۵. Berwari
۱۶. Kheznadar
۱۷. Ata Nahaee
۱۸. Ashcroft and et all.
۱۹. Theme
۲۰. Grasshopper Iron
۲۱. Following Aliye
۲۲. Strange
سەرچاوەکان:
International Journal of Kurdish Studies No. ۱/۲ ( July ۲۰۱۵ )
Ahmedzadeh, H. (۲۰۰۳) Nation and novel. Stockholm: Elanders Gotab.
Ashcroft, B.; Griffiths,G. & Tiffin, H.(۱۹۸۹) The empire writers back. England:Clays Ltd.
Barakat, Salim (۲۰۰۰), ‘Mitt skrivande blir lidande av att vanta’, interviewed by Julia Kauta,
Dagens Nyheter, ۰۶-۰۴-۲۰۰۰.
Bruinessen, M. V. ((۲۰۰۳) ‘Ehmedî Xanî’s Mem û Zîn and its role in the Emergence of
Kurdish National Awareness’, in Vali,A. Essays on the Origins of Kurdish
Nationalism.California: pp.۴۰-۵۷.
Berwari, K.M. (۲۰۱۲) ‘The Kurdish writers who have written their works in foreign
languages’. Interview, ۲۴-۱۲-۲۰۱۲: University of Duhok.
Barakat, S. (۱۹۸۵) Fiqihae alzelam (Jurists Of the darkness).Niqosiya.
Deleuze, Gilles & Guattari, Felix (۱۹۹۷), ‘Vad ar en mindre litterature?’, trans. Jonas
Magnusson, Ord och Bild, No. ۶, pp..۱۹-۲۸.
Even-Zohar, I.(۱۹۹۶) The role of literature in the making of the nations of Europe: Semiotic
study:University of Tel-Aviv.
Huxley, Aldous .(۱۹۵۹). Texts and Pretexts, Chatto & Windus, London.
Kreyenbroek,P. & Allison,C. (۱۹۹۶). Kurdish Culture and Identity.London:Zed books Ltd.
Kheznedar,M.(۲۰۰۵) Mêjoî edebî Kurdî (the history of the Kurdish literature). ۱st edn.Hewlêr:
kitêbxaney berêweberayetî giştî rewşinbêrî û honer.
Kheznedar, M.(۲۰۰۶) Mêjoî edebî Kurdî (the history of the Kurdish literature). ۶th
.Hewlêr:
kitêbxaney giştî Hewlêr.
McDowall, D. (۲۰۰۹) A modern history of the Kurds.۳rd edn. London: I.B.Tauris &Co Ltd.
Uzun, M. (۱۹۹۵),. ‘Edebiyata Kurdi’, in Uzun M. (Ed.), Anatolojiya Edebiyata Kurdi,
Tumzamanlar Yayincilik, Istanbul, pp.۱۵-۸۲.
Sweetnam, D. L.(۲۰۰۴). Kurdish culture.۲nd edn.Germany.Umschlag,Satz und Gestaltung.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە