ئەمجەد غوڵامی
"که‌مینه‌گه‌ری ئه‌ده‌ب له ده‌لاقه‌ی جیهانه لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌کان"
Wednesday, June 8, 2016
گه‌ر بمانهه‌وێ بابه‌تی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ده‌بی تا ئاستی داهێنه‌ره‌که‌ی دابشکێنینه خوار، به ڕاشکاوی ده‌توانین بیر له په‌یکه‌ربه‌ندی کردنه‌وه‌ی ئه‌و جیهانگهله بکه‌ینه‌وه که به لای ریکۆرهوه، له نێوان ئه‌ندێشه‌ی زه‌مانی نامسۆگهربوو و محاکاتی ئه‌ره‌ستوویی له قه‌واره‌ی "کرده‌وه"دا، ده‌گاته ده‌رئه‌نجامی ده‌ست داگرتن به سه‌ر عهقلانییهتێک بۆ بیر کردنه‌وه له ئه‌زموونی زه‌مان، ئه‌ندێشه‌یه‌ک که دوای په‌یکه‌ربه‌ندی کردنی زه‌مان له ناو ده‌زگای محاکاتی ئه‌ره‌ستوویی، ده‌رفه‌تێک بۆ وێناکردن و خوێندنه‌وه به دهستهوهدهدا. یان باشتره بڵێین؛ زه‌مان هه‌م وه‌ک مێژوو و هه‌م وه‌ک فانتازیا له رێگای گێڕانه‌وه سه‌ریه‌ک ده‌خرێنه‌وه و له‌و ده‌لاقه‌وه کرده‌وه‌ی مرۆڤ ڕوواڵه‌تێکی زه‌مانمه‌ند و مانادار ده‌گرێته خۆی (له‌مباره‌وه بڕوانه؛ نونهالی، ۱۳۸۴: ۹ - کاظمی،۱۳۸۳: ۱۶۳).
که‌واته لێره‌دا به په‌یره‌وی له مۆدێلی رووپێکهێنهرانهی گێڕانه‌وه‌یی (narrative constructivism) ریکۆر، به شکاندنه‌وه‌ی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی زه‌مان به باری ئه‌ستوونی و ئاسۆیی و جۆری مه‌وداکانی و چۆنیه‌تی سهریهکخستنهوه و پهیکهربهندییان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ده‌لاقه‌یه‌کی تیۆرییه‌وه شوێن پێی ئه‌ده‌بی که‌مینه هه‌ڵگرین و هاوکات شێوه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت له ناو جه‌غزی ئه‌م ئه‌ده‌به ده‌ست نیشان که‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر له سه‌ره‌تای باسه‌که دهروانییه ئه‌و جیهانه دیالۆژێنیکانهی که له زه‌ینی داهێنه‌ردا په‌یکه‌ربه‌ندی ده‌کرێن و خۆیان له قه‌واره‌ی ده‌قێکی ئه‌ده‌بیدا نمایش ده‌ده‌ن. له‌مناوه ده‌سته‌واژه‌ی دیالۆژنێک که له ئه‌ندێشه‌ی مۆرێن وه‌رگێراوه، ئاماژهدهرێکه بۆ هه‌رمان بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر کام له‌م جیهانانه که له گه‌ڵ هاوئاوێتهبوونیان له جیهانه‌کانی تردا، هه‌مدیسان له قه‌واره سهرهتاییهکهیاندا ده‌رده‌که‌ونه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ژێستێکی دیالێکتیکی، خۆ ده‌بوێرن له توانه‌وه‌یان له ناو یه‌کتردا و له‌م داهێنه‌ره‌وه بۆ ئه‌وی دیکه ڕه‌وتێک ده‌سه‌پێنن، که به بێ په‌یکه‌ربه‌ندی کردنی دووباره و چه‌ندباره‌یان، هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ناخولقێندرێت.
یه‌که‌م جیهان که به ره‌هه‌ندێکی ئه‌ستوونیدا ڕێگا ده‌بڕێ و به سه‌ر زه‌ماندا سوار بووه، جیهانێکی مێژووییه که وه‌ک بنه‌مای په‌یکه‌ربه‌ندی، شوێنی زمان و کارکردی گێڕانه‌وه‌یی جێگر ده‌کات. هه‌تا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێک ته‌واو کاربه‌ره‌کانی خۆی پێکه‌وه گرێ بداته‌وه و ئه‌وی ئه‌مرۆ ناچار له به سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌وی پێشتر بکات و نووسه‌ر تێیدا هه‌ست به گه‌مه‌یه‌ک بکات که یاساوڕێساکانی به‌ر له‌و، له جێیه‌کی دیکه بۆی ده‌ست نیشان کراوه و ئه‌و ده‌بێ ئه‌ونده شاره‌زای گه‌مه‌کان بێت که بتوانێت ڕێ بباته ناو یاساکانه‌وه و واژۆی خۆی له‌م گهمهجاره به جێ بێڵێ، راست وه‌ک ته‌مسیلێکی نیۆتۆنی له حه‌ره‌که و نه‌گۆڕبوونی ڕاکه‌کان؛ تۆپێک خلوور ده‌بێته‌وه و دوای که‌وتنی له تۆپێکی دیکه ته‌واو وزه‌ی جووڵانه‌وه‌ی خۆی به‌و ده‌به‌خشێت و ئه‌و ده‌خاته جووڵه و ئه‌ویش به‌ش به حاڵی خۆی وا به سه‌ر تۆپی سێهه‌م ده‌هێنێت، که‌واته دوای هه‌ر لێک ئهنگوانێک هیچ له باری جووڵه‌کان و وزه‌کان که‌م نابێته‌وه.
به‌ڵام له راستیدا، ئاست و میزانی وزه‌ی ڕاده‌ستکراوه‌کان له ئه‌نجامدا ئه‌وه نه‌ماوه که له‌سه‌ره‌تای جووڵه‌دا له کار کرابوو. به‌ڵکوو ئه‌م نگانترۆپییه وا ده‌کات که جیهانی یه‌که‌م به بارێکی نۆستالۆژیکدا ڕێگا ببڕێ و ئه‌م باوره بسه‌لمێنێت که وزه له ڕه‌وتی ئه‌ستوونیدا خه‌سارێکی هه‌میشه‌یی ئه‌زموون ده‌کا و ناتوانێ به هه‌مان ڕه‌وت و میزانی سه‌ره‌تایی بگاته ئه‌نجامی مێژوویی خۆی. لێره‌دا گه‌ر له ده‌سته‌واژه‌ی فۆرمالیستی که‌ڵک وه‌رگرین، به فیرۆ چوونی به‌شێک له وزه‌کان له کاتی له یه‌ک که‌وتنی تۆپه‌کان و هه‌لومه‌رجی جووڵه، ده‌توانێ به مانای ئاسایی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌یی زمان بێت.
هه‌ربۆیه دوو جیهانی دیکه، که من له قه‌واره‌یه‌کی ئاسۆیی کۆرته مه‌ودا و درێژه مه‌ودا ناویان لێده‌به‌م، وه‌ک پێداویستییه‌ک بۆ درێژه‌داربوونی جووڵه‌کان شان ده‌ده‌نه به‌ر ئه‌م خساره ئه‌زه‌لییه و دێنه فریای جیهانی یه‌که‌م. واته دوو جیهانی دیکه، که یه‌که‌میان جیهانی ئێستای زمان (جیهانی ئاسۆیی کورته‌مه‌ودا)، ئه‌و جیهانه‌یه که له قه‌واره‌ی هه‌نۆکه‌یی بوون و نۆمایهی به‌ستێنی خۆی ده‌بووژێنێته‌وه و ده‌بێته به‌شیکی سه‌ره‌کی له زمانی باوی ناو کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان جه‌ماوه‌ر و گرێ ده‌ره‌وه‌ی ژینگه جیهانه‌کان. ئه‌م جیهانه زمان تا ئاستی ڕووداوێک بۆ لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سووژه‌کان داده‌به‌زێنێته خوارێ و ئاوا خۆی وه‌ک تاکه هه‌قیقه‌ت و ده‌لاقه‌ی جیهان بینین، ده‌کاته پرسێکی به‌رده‌وام له نێوان کاربه‌ره‌کانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ ده‌دات زه‌مان بۆ هه‌میشه له ئێستادا بوه‌ستێنێت و ترسی به فیرۆچوونی وزه‌کان بکاته بابه‌تێکی ده‌ره‌کی و ئاسووده‌ییه‌کی ئایدولۆژیکیان پێببه‌خشێت. هه‌تا گواستراوه‌کان به که‌مته‌رخه‌مییه‌کی زیاتر ڕاکه‌ی به‌رزه‌ڕوو بگرنه به‌ر.
له به‌رامبه‌ردا جیهانی دوور مه‌ودا، هه‌مان جیهانی سێهه‌مه که له ڕێگای وه‌رگێڕانه‌وه به‌ربینگی داهێنه‌ر ده‌گرێت. ئه‌م جیهانه له قه‌واره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه و ئینتزاعی زاڵ به سه‌ر گه‌مه‌کان، یاساوڕێسایه‌ک به سه‌ر چۆنیه‌تی ژانره هونه‌رییه‌کان داده‌سه‌پێنی و به ئینتزاعی کردنه‌وه‌ی زه‌مان، دوو جیهانی دیکه ده‌گرێته ژێر باڵی خۆی و له هه‌مان کاتدا سیسته‌مه‌کانی بایه‌خداریه‌تی ناو زمانی گێره‌وه‌ر تووشی هه‌ڵه‌داوان و ئاڵۆگۆڕی ده‌کات. عه‌قلانییه‌تی به‌دی هاتوو له‌م ئاسته به پێی ئه‌ندێشه‌ی کارکردخوازانهی جانسۆن؛ له گه‌ڵ ئاماده‌بوونی، کۆمه‌ڵێک بایه‌خ ده‌رژێنێته ناو سیسته‌م و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناکارامه‌بوونی نۆرمه‌کانی زاڵ به سه‌ر زمان و ژیانی هێمایی ناو ژینگه جیهانه‌کانی داهێنه‌ر و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی به‌رهه‌م هاتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مکگه‌لێکی نۆێ که وه‌ک قه‌یرانێکی کولاژیک ته‌واوه‌تی زمان ده‌گرێته‌وه.
بۆ وینه له ئه‌ده‌بی دوای فۆتۆریزم که به بهسهرچهشن کردنی جۆری ژیان له ناو دڵی سیسته‌مه‌کانی ته‌کنۆلۆژیک و مه‌کانیکی، ئاڕاسته‌ی خێرایی به هۆنه‌ر ده‌به‌خشێت، خێراییه‌ک که زه‌مان تێیدا رووی له نزمیی ناوه و بارستای شوێن به خێراییه‌کی بهرزهڕوویانه په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئه‌م ئاڕاسته زمانی گێڕانه‌وه ده‌خاته بازنه‌ی دۆخێکی نادهقانه، که سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی؛ ئاڵۆزی، شپرزه‌یی، شت ئاسایی، خه‌مۆکی و له کارکردنی زمان به شێوه‌ی رسته‌ی کورت و پچرپچره (له‌مباره‌وه بروانه؛ شایگان، ۱۳۸۱: ۳۲۹-۳۳۰). هه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌به کاتێک له لایه‌ن جیهانی سیههمهوه وه‌ک یاساوڕێسا تێکه‌ڵ به شه‌پۆلی پهیکهربهندییهکان ده‌بێت، جۆرێک ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ دۆخێکی نوێی زمانی لێده‌که‌وێته‌وه که له زمانی گێڕه‌وه‌ری داهێنه‌ر، جێیه‌کی بۆ ته‌رخان نه‌کراوه و زمان توانستی کێش هاتنی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاڵۆگۆڕییه نییه و ئه‌و، له‌مدا جێگر نابێ و به ناچار ده‌بێته به‌ستێنێکی کولاژیکی زمانی. کولاژگهلێک که جهزیرهئاسا ده‌لاله‌ته‌کانی ئهولاییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له گه‌ڵ ته‌خت و نۆمایهی ژێر پێی خۆی نییه.
ئه‌م دۆخه جهزیرهییه هه‌مان دۆخێکه که له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره وه‌ک چاره‌نووسی ئه‌ده‌بی که‌مینه باسی لێ کراوه و دوای په‌یکه‌ربه‌ندی و سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی جیهانه‌کان زمانی، ئه‌م ئه‌ده‌به‌ی تووشی قه‌یرانێکی زمانی کردووه و به‌مجۆره ڕێگای ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆ به دیاری هێناوه. شه‌رمێک که کۆندرا له ژێر ناوی شه‌رمی ناوچهخوازیی چکۆله‌کان باسی له سه‌رده‌کا: ئه‌ده‌بێک که نه‌توانین و ده‌سته‌وه‌ستان بوون له به‌رامبه‌ر ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان (ئه‌ده‌بی گه‌وره)، ناچاری ده‌کات خۆی له به گریمانه‌کردنی که‌لتووری خۆمالی بدزێته‌وه و خۆی تێکه‌ڵ به به‌ستێنێکی گه‌وره‌تر بکات (کۆندرا،۱۳۸۵: ۵۰).
که‌واته به سه‌رهاتی جه‌وهه‌ری سه‌ره‌کی په‌یکه‌ربه‌ندی، واته جیهانی یه‌که‌م له نێوان ئه‌م دوو ناوچهخوازییه به دوو شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ ده‌کرێت؛ یه‌که‌میان به شه‌رمه‌وه ده‌یدوێنێ و ئه‌ویتریان ئه‌وه‌نده به فه‌خره‌وه باسی لێده‌کات و له به‌رامبه‌ر تیۆری گۆته‌یی ئه‌ده‌بی جیهانی هه‌ڵوێست ده‌گرێ، وه‌ک بڵێی هیچ پێویستی به جیهانی سێهه‌می ناوچهخوازیی چکۆله‌کان و جیهان سێههییهکان نییه.
هه‌ر ئه‌م که‌مایه‌سییه و شه‌رمی یاده‌وه‌ری له ئه‌نجامی ده‌ست وه‌شاندنی جیهانی سێهه‌م لای ناوچهخوازیی چکۆله‌کان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ مه‌وداکانی له گه‌ڵ ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان زۆر و زۆرتر ده‌کاته‌وه، ئاوه‌ها که کۆندرا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وان به ڕاده‌یه‌ک رێز بۆ بایه‌خه‌کانی که‌لتووری جیهانی و ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان داده‌نێن، که به‌رده‌وام به لایانه‌وه وه‌ک شتێکی ده‌ره‌وه‌یی هه‌ست پێده‌کرێت، وه‌ک ئاسمانی ژوور سه‌ریان، به ڕاده‌یه‌ک دوور و نامسۆگهرانه، واقیعێکی ئایدیاڵ و خولیایی که هیچ دهروهستێکی به ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه (کوندرا، ۱۳۸۸: ۵۱).
پچران له ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی گێڕه‌وه‌ر داده‌ته‌کێنێت له وزه‌ی جیهانی یه‌که‌م، که شوێنی ده‌لاله‌ت گرتنی زه‌مانی زمانه و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی ئێش کردن به زمانێک که به‌رییه له ده‌لاله‌ته‌کانی مانایی ئیتنیکی و که‌وتنه ناو دۆخێکی ئایدیال چریکه‌یه که ته‌نیا کار به ڕووکه‌شی زمان ده‌کا و هێگل وتنی؛ زمان گیرۆده‌ی فۆرمالیزمێکی نێوان بۆش ده‌بێت، که له ئه‌نجامدا ئه‌ده‌ب له جیهانی دووهه‌م و جیهانی به‌رده‌نگ دوور و دوورتر ده‌خاته‌وه.
ئاگاداری له‌م دۆڕاندنه، به لای ناوچهخوازیی چکۆله‌کان له ئه‌نجامدا جۆرێک پاشه‌کشێی له جیهانی سێهه‌م لێده‌که‌وێته‌وه و سووژه‌ی دۆڕاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ڕچاوکردنی گوتاری مانه‌وه ده‌رگاکانی له ڕووی زانین و یاساکان و دانوستان له گه‌ڵ ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان داده‌خات و به‌م پێیه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و به‌شه له زمان که له زبلدانهکانی مێتافیزیکیای جیهانی یه‌که‌م به جێ ماوه، بپارێزێت و له‌م ڕووه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگادری خه‌ساری ئه‌زه‌لی جیهانی یه‌که‌م و ده‌رچوونی له ڕه‌وتی زه‌مان بێت، ده‌م له ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌دات. واته به نرخاندنی زێدهرۆیانهی ده‌سکه‌وته‌کانی خۆی ده‌که‌وێته ته‌ڵه‌ی رۆژههڵاتناسییهکی ئاوه‌ژوو که هه‌مدیسان مه‌وداکانی له گه‌ڵ ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان چه‌ند هێنده ده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه کۆندرا له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پاشه‌کشێیه ئاوا نه‌تیجه ده‌گرێت؛ ناوچهخوازیی چکۆله ناچاره بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کان ده‌سته‌ودامێنی به مۆڕاڵ کردنی ئه‌ده‌ب بێت و به مۆڕاڵ کردنی ئه‌ده‌بیش واته مراندنی توانستی تاکه‌که‌سییانه‌ی داهێنان و په‌سه‌ندکردنی فکرییه‌تی گشتهخوازییانه بۆ ئه‌ده‌ب و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک ده‌ره‌خسێنێت بۆ ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی بارگاوی کراوه به دروشمگه‌لی سیاسی (هه‌مان:۵۱).
ئاوا ئه‌ده‌بی که‌مینه به لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پهیکهربهندییهکانی نێوان سێ جیهان، له دژی که‌مایه‌تی بوون و هاوکات له دژی ئهدهبیهت و ره‌مزی ئاگادارییه‌که‌ی خۆی ده‌وه‌ستێت. چونکا وه‌ک دلۆز و گتاری ده‌ڵێن: [ئه‌وان له بیریان ده‌چێته‌وه که]، زمانی که‌مینه سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی که‌مینه نییه، به‌ڵکوو ئه‌ده‌ب له خۆیدا شتێکه که که‌مینه‌یه‌ک له دڵی زمانی زۆرینه‌دا چی ده‌کات (دلوز و گتاری،۱۳۷۴: ۲۱۵).
یان به واتایه‌کی تر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیهانه‌کان، هه‌وڵێکی دۆڕاوه که ئه‌ده‌بی که‌مینه له ڕێگای به مۆڕاڵ کردن و دواتر په‌سه‌ند کردنی خولقێکی گشتی خوازانه تووشی هاتووه. هه‌ڵبه‌ت به لای دلۆز و گتارییهوه سووژه‌ی دۆڕاوی که‌مینه له‌م ڕهوتهیدا هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی نوێ مسۆگه‌ر ده‌کات، که بهچاوهترینهکانی بریتین له؛
۱) زمان له‌و ئه‌ده‌به‌دا ماکێکی هاوبه‌ش و بێ نیشتمانه؛ مومکێن نه‌بوونی نه‌نووسین، به پێی ئه‌ویکه ئاگاداری نه‌ته‌وه‌یی -ئه‌م ئاگادارییه نامۆتمانه و سه‌رکوت کراوه- به شێوه‌یه‌کی زه‌رووری، ته‌نیا له ده‌لاقه‌ی ئه‌ده‌به‌وه‌یه که ده‌توانێ بوونی ببێت و پێکدادانی ئه‌ده‌بی خۆی له به‌رزترین ئاسته‌کاندا ده‌سه‌لمێنێت.
۲) هه‌موو شتێک له ناو ئه‌ده‌بی که‌مینه ره‌نگێکی سیاسی به خۆوه ده‌گرێت (په‌یوه‌ندی گرتنی تاک به یه‌که‌مایه‌تی سیاسی)؛ فه‌زای داخراوه‌ی ئه‌ده‌بی که‌مینه، هه‌ر ڕووداوێکی تاک ناچار له په‌یوه‌ندی گرتنێکی خێرا له گه‌ڵ سیاسه‌ت ده‌کا و به‌مجۆره ڕووداوه‌کان تا ئاستی شتگه‌لێکی زه‌رووری، بێ ده‌ره‌تان و گه‌وره‌کراوه داده‌به‌زن ...چوونکا چیرۆکێکی دیکه له ناو دڵی ئه‌ودا ده‌زرینگێته‌وه. به‌مجۆره سێ کۆچکێنی بنه‌ماڵه گرێ ده‌خوات به دیکه‌ی سێ کۆچکێنییهکانی وه‌ک بازه‌رگانی، ئابووری، برۆکراتیک و یاسایی، و ئه‌میش بایه‌خی ئه‌ویتر دیاری ده‌کات...یان وه‌ک کافکا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بی گه‌وره‌دا ده‌قه‌ومێ و له ئه‌نجامدا ڕووبه‌ڕووی دروستکردنی زیندانێکی ده‌کاته‌وه که هیچ ڕێ ده‌ره‌تانێکی بۆ نییه، لای ئه‌م به ڕووبه‌رێکی دیکه‌دا ده‌روات. ئه‌وه‌ی لای ئه‌ده‌بی گه‌وره ڕێڕه‌وێکی پڕ قه‌ره‌باڵغه، لێره‌دا به‌ربه‌ستێکه له به‌رده‌م مه‌رگ و ژیان.
۳) له ئه‌ده‌بی که‌مینه هه‌مووشتێک بایه‌خێکی هاوبه‌ش و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه (کۆ بوونه‌وه‌ی پهیوهندایهتیی بێژه‌یی)؛ به تایبه‌ت له‌و سونگه‌وه که لێهاتوویی له ئه‌ده‌بی که‌مینه‌دا که‌مه، و ئه‌گه‌ری بوونی شێوه گێرانه‌وه‌یه‌کی تاکه‌که‌سییانه و جیاواز له گێڕانه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ که سه‌ر به‌م یان ئه‌و مامۆستایه بێت، چه‌توونه...ئه‌وه‌ی داهێنه‌ر به چه‌شنێکی تاکه‌که‌سییانه ده‌یڵێت، به‌ر له هه‌موو شتێک سازێنه‌ری کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شه و ئه‌وه‌ی ده‌یکات و ده‌یڵێت به چه‌شنێکی زه‌رووری سیاسی ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وانی تر له گه‌ڵیا هاوڕا نه‌بن...و ئه‌ده‌ب خۆی ده‌بێته نموونایهک بۆ هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی چالاکانه (هه‌مان: ۲۱۶- ۲۱۵).
هه‌رچه‌ند دلۆز و گتاری له ئه‌نجامی باسکردنی ئه‌ده‌بی که‌مینه، به رۆحێکی کراوه‌وه پێشوازی له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌که‌ن و پێیان وایه که‌مینه بوون له ئه‌نجامدا ههوپهیوهندییهکی چالاک ده‌خولقێنێ: گه‌ر نووسه‌ر له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای شکێنه‌ری خۆیدا بوه‌ستێت یان یه‌کسه‌ر لێی داببرێت، ئه‌م دۆخه ده‌رفه‌تێکی بۆ ده‌ره‌خسێنێت تا کۆمه‌ڵگایه‌کی مومکین و شیمانه‌یی دیکه بگێڕێته‌وه و ئاگایی و هه‌ستیاری دیکه بورووژێنێت...ئاوا ده‌زگای ئه‌ده‌بی ده‌بێته تواناکهرهوهی ده‌زگای ڕاپه‌رین (هه‌مان: ۲۱۷).
ئه‌ده‌بی که‌مینه به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، له روانگه‌ی دلۆز و گتارییهوه له جه‌ماوه‌ر نزیک و نزیکتر ده‌بێته‌وه، چونکا ته‌نیا ده‌زگای ئه‌ده‌به که ده‌توانێ ڕه‌خسێنه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێژهییه بێت که کهمایهسییهکهی له ناوچهخوازیی گه‌وره‌دا به‌رچاوه.
دلۆز له پێناو شهمهندبوونی جیهانی دووهه‌م واته جیهانی هێمایی و ژینگه جیهانه‌کان لای ئه‌ده‌بی که‌مینه و که‌مایه‌سیی لای ناوچهخوازیی گه‌وره‌کان، له‌ناوچوون و فه‌وتانی جیهانی یه‌که‌م و دوورهپهرێزگرتنی ناوچهخوازیی چکۆله‌کان له جیهانی مێژوویی و زمانی گێڕهوهرانه پشت گوێ ده‌خات و له بیر خۆی ده‌باته‌وه که هه‌مان په‌یوه‌ندیگرتنی بێ ناوبژیکارانهی ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، توانستی دروون هه‌رمانی ئه‌ده‌ب یان مه‌ودا/په‌یوه‌ندیگرتنی هاوکاتی لێ ده‌ستێنێته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ڕواڵه‌تێکی دۆڕاو به ئه‌ده‌بی که‌مینه ده‌به‌خشێت، له راستیدا هه‌مان دۆڕاندنی مهوداکانیهتی که دوای داسه‌پانی جیهانی دووهه‌م به سه‌ر په‌یکه‌ربه‌ندی زه‌ینیدا، به‌ره‌و ڕووی جۆرێک "من"ی ئایدولۆژیک و سه‌رتر ده‌بێته‌وه و ده‌سکه‌وته‌کانی خۆی به جیهانه به‌رته‌سکه‌که‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه که چ نییه جیا له هه‌مان کۆمه‌ڵگایه‌ک که که‌مینه‌بوونی بۆ به دیاری هێناوه و خویشی به په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بارستایه کۆیله‌یی بوونی بۆ ئه‌ده‌بی که‌مینه ئه‌زه‌لی ده‌کاته‌وه. که‌واته گه‌مه‌یه‌کی ساده و ساکاری سهریهکخستنهوه و په‌یکه‌ربه‌ندی سێ جیهانی به گریمانهگیراوی سه‌ره‌تا، دوای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ نۆرمه‌کانی ناوچه‌خوازی، دیاری ده‌کات که ئه‌ده‌بی یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌بێ به کام ره‌هه‌نددا بڕوات؛ ببێته پهیرهوکهری مۆڕاڵێکی گشتیی خوازانه‌ی هاوبه‌ش و سێاسی کراو، یان پهیرهوکهری یاساوڕێسایه‌ک که تێیدا تاکرهویش جۆرێک لۆژیکه.
سه‌چاوه‌کان:
۱- دلوز،ژیل و گتاری،فلیکس (۱۳۷۴)، ادبیات اقلیت چیست؟، ترجمهی:بابک احمدی، تهران:نشر مرکز
۲- شایگان،داریوش (۱۳۸۱)، "افسون زدگی جدید؛ هویت چهل تکه و تفکر سیار"، ترجمهی: فاطمه ولیانی، تهران: نشر و پژوهش فرزان روز.
۳- کاظمی وریج،عباس (۱۳۸۳)، "جامعهشناسی تاریخی: روایت، تاریخ و جامعهشناسی"، به نقل از: پژوهشنامه‌ی علوم انسانی و اجتماعی، سال چهارم، شماره ۱۴
۴- کوندرا،میلان (۱۳۸۸)، پرده، ترجمهی: کتایون شهپرراد و آذین حسین پور، تهران: نشر قطره.
۵- نونهالی،رویا (۱۳۸۴)، "ریکور و حکایت؛ سخنرانی در مراسم بزرگداشت ریکور در خانه هونه‌رمه‌ندان"، به نقل از روزنامه شرق: شماره ۵۰۲
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە