هیوا بوتیمار
تاڵانکردنی سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان
Tuesday, September 30, 2014
هیوا بووتیمار
کارونی چوار. بۆ سازکردنی ئەو بەنداوە نزیک بە هەزار ملیار تمەن پارەسەرف کراوە. ئەم بەنداوە بە پڕبوون لە ئاو نزیک بە ۴۵۰ هێکتار داربەڕووی ۲۵۰ ساڵ تەمەن و بە سەدان هێکتار لەوەڕگەی بردە ژێر ئاو و خنکاندی . بووە هۆی چوونە ژێر ئاوی دەیان گوند و ئاوارەبوون و ئیش لە دەست دانی هەزاران کەس کە خەریکی ئاژەڵداری بوون لەو ناوچەدا ـ بارە دەروونییەکەی کۆچاندنی خەڵک و دوورکردنەوەیان لە زێدی خۆیان با بمێنێت کە چەندە مرۆڤ تووشی کێشە ئەکات.
مێژووی خانووەکانی ئەوگوندانە کە ژێر ئاو کەوتوون ئەگەرێتەوە بۆ ۱۵۰ساڵ پێش، ئەمانە لە گەڵ دەیان ئاسەواری کۆن چوونە ژێر ئاوی ئەم بەنداوە. نزیک بە بیست سەرچاوەی ئاو و کانیاوی ئەو ناوچەیە، کە ئاوی ئەو گوندانەیان دابین ئەکرد، لە ناو ئاوی ئەو بەنداوەدا خنکان.
کۆکردنەوەی ئاوی ئەو ناوچەوە و بەرگرتن لە ڕەوتی سرووشتیی بەرەوپێشچوونی ڕووباری کاروون، بووەتە هۆی سوێربوونی ئاوی ئەو ڕووبارە و بەگشتیش زۆر بوونی ڕێژەی خوێ لە ناو ئاوی ئەو ناوچەدا .
دەوڵەتەکانی ئێران یەک لە دوای یە ک لە پرۆژە ئابوورییەکانیاندا خەریکی قڕ کردنی ژینگەیە. لەم قڕکردنەدا زاگرۆسیش بێنەسیب نەبووە. بەڕێژەیەکی زۆر خەساری لێ کەوتۆتەوە. حکوومەتەکانی ئێران یەک لە دوای یەک خەریکی تاڵان کردنی ئاوی ناوچەی زاگرۆس بوون. هەمووی ئەمە ئەگەڕێتەوە بۆ ئاوەزێی بوونی زاگرۆس بە نیسبەت شوێنەکانی تر، بۆیە لە بیرتاڵانکردنی ئاوی زاگرۆسدا بوون و بەنداوێکی زۆریان لە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس ساز کردووە. هەموو ئاوەکانی دەبەنەوە بۆ ناوچەکانی تر.
دەبینین کوردستان، سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو سەرچاوە ئاوییەی هەیە، لە هەموو شارەکانیا تووشی قەیرانی بێئاوی بووە. بۆنموونە بەنداوی سەیمەڕە، گتوند، سەدی ئازاد، سەدی کەڵوێ، بەنداوی داریان و بەسەدان بەنداوی تر کە بە بەستی گۆلی ورمێ وشک بوو لە حەوزەی زاگرۆسدا جێ بەجێ کراوە، بەوەیشەوە نەوەستان، ئەم ئاخرانە تەماحیان کردبووە ئاوی ڕووبارەکانی زەڕینەڕووبار و سیمینە ڕووبار بۆ زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ.
ئەگەر بە وریایی سەیری ئەو دۆخە نەکەین ئەبێ وەکوو چۆلەکەیەکی تینووی ئاو، کوناوکون بۆ دڵۆپێک ئاو بگەڕێین و ئەو تاڵانکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی کانی بڵ کۆتایی پێ دێت لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە.
دەوڵەتەکان لە بەر ئەوەی کە لەپرۆژەی بەنداوسازکردندا ڕێگەی دزی و چەپاوکردنیان زۆرە، سەرەڕای ئەوەی بەنداوسازکردن لە سەدەی بیستویەکدا نە مایەی گەشەی ئابوورییە و نە گەشەی کشتوکاڵیش. پسپۆڕانێکی زۆریش دژی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانەن بەڵام بەو حاڵەش ئەوان بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانیان.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە