هیوا بوتیمار
تاساندنی ژینگەی کوردستان بەدەستی داگیرکەران
Thursday, June 23, 2016
ئایا کوو ئەو غەدرەی لە ژینگە ودارستانی کوردستان ئەکرێت بەردەوام ئەبێت ؟
بەو غەدرەی کە لە لایەن گەلێکەوە هەر ساڵە لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان ئەکرێت نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو لایەنگەلە تا سەر ئێسقان دڵیان پڕە لەو کوردە هەژارە و ئەیانەوێ لە چیاکانەوە دەست بە تواندنەوەی بکەن ، هەر وەک ئاگادارن کوردستان باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵاتیشی لە گەڵ بێت خاوەنی هەزاران شاخی بەرزە دەماخە و کوێستانەکانی زستانێکی پر بەفر دێت بەسەریان دا و لە هەمان کاتیشدا دار بەڕوو کە بە ناو بانگە بۆ دەوڵەمەند کردنی سفرەی ئاوی ژێر زەوین (داربەڕوو لەناردنی ئاوی باران و بەفرئاودا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر دەوڵەمەندکردنی و پاشەکەوتکردنی ئاو لە ژێر ئەرز )جا بۆیە هەر ساڵە ئێمە ئەبینین بە دەستی پێکی مانگی پووشپەڕ و وشکبوونی پووش و پەڵاش دەست ئەکرێت بە سووتاندنی کوردستان (زاگرۆس و قەندیل و ئاسۆس و بەشێکی هەرە زۆری باکوور و هەر وەها دەرباز بوونی زۆرێک لە ئاگرەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو باشوور ) لە بەر ئەوەی دوژمن باش دەزانێت کە کورد خاوەنی سەرمایەیەکی زۆرە(واتە ئاو و دوژمن ئاگاداری ئەوەیە کە کێشەی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین کێشەی ئاو دەبێ ) لە شوێنی ژیانی دا و بەم زوانەیش لە توانایاندا نییە کە ئەو سەرمایە ڕاگوێزی بکەن بۆ دەرەوەی کوردستان ، هەر چەن ئەم ساڵانە هەم لە ڕۆژهەڵات و هەمیش لە باکوور خەریکی بەستنی بەنداو گەلێکی زۆرن بۆ گواستنەوەی ئاوی چیاکانی کوردستان بەڵام لە بەر ئەوەی دوژمن زۆر گەش بین نییە (بەپێی ئەو ئاڵوو گۆڕانەی کە لەوانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ڕوو بدات و گۆڕانکاری بەسەر سنوورەکانیاندا بێت )پێم وابێ دوژمن ئەو بەشانەی کە کوردستانە و ئەوان داگیریان کردووە و بە وڵاتی خۆیانی نەزانن بۆیە بەهەموو شێوەیەک خۆیان تەیار کردووە بۆ لە ناوبردنی هەموو سەرچاوە سرووشتییەکانی بە چیا و کانی و ئاوی و دارستانیەوە .
هۆکارێکی تری ئاگرەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور (لەبەر ئەوەی لەم بوارەدا ئاگاداری باکوور نیم ) ئەگەڕێتەوە بۆ زیادەخواهی دانیشتووانی هەر وەک چۆن بە ڕۆژانە بڵاو دەبێتەوە و زۆرێکمان ئاگادارین خەڵکانێک بۆ زیادکردنی باخ و زەوی و زاریان لەوەڕگە و دارستان دەسووتێنن یان ئەوەی لە دەوری شارەکان لێڕەوارو دارستانەکان دەسووتێنن و دوای ماوەیەک بە شێوەی نایاسایی ئەفرۆشن بە خەڵکانێک کە ئەتوانین لەوەیشدا دەسەڵاتەکان تاوانبار بکەین لە بەر ئەوەی زۆرێک لەو کەسانەی کە کاری نایاسایی لەو چەشنە دەکەن گرێدراون بە دەسەڵاتەوە یان ئەوەی بۆ تاوانەکەیان بەرتیل ئەدەن کەواتە ئەو ئۆرگانانەی بەرپرسیارێتییان لەم بوارەدا هەیە تاوانبارن لەوای کە لێ پێچینەوە لە تاوانباران ناکەن و هتد.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە