بابەتی گەرم:

پاپۆڕه‌وانێکی مه‌ست... به‌ستێنێکی شێت

Saturday, January 23, 2016


(hhh... CHARLIE)

یوونس ڕه‌زایی

به‌ باڵی ده‌ریاوه‌ پاپۆڕه‌وانی ژان
له‌ به‌ستێنی نه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و
که‌ناری دووکه‌ڵ

مه‌سته‌ ئه‌و جوغڕافیایه‌ی که‌ له‌به‌ر چاوم له‌رزۆکه‌
ئه‌و سنوورانه‌ش که‌ نسێی پۆلیسن به‌ به‌رگی په‌پووله‌وه‌

به‌ چاوی نه‌هه‌نگه‌وه‌ له‌ وشکایی ده‌ڕوانم
له‌ له‌شی ڕووتی داره‌کان نا ... 
که‌ رووتیی ... کالیسکه‌یه‌کی که‌ونارایه‌ له‌ شانزه‌لیزێ

نا... له‌ ته‌مه‌نی باڵنده‌کانیش
 
که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ مێژوویان پڕ بوو له‌ کلووه‌ به‌فره‌کان

نیگام له‌ به‌ستێنه‌کان پشکووتوه‌ به‌یانیی
که‌ پڕن له‌ ته‌نیایی منداڵان

له‌ زه‌نازه‌نای ماسیگره‌کاندا
...
که‌ شێتانه‌ گۆرانییه‌کانی سبه‌ینێ
وه‌ مه‌ستانه‌ له‌شی ماسییه‌کان به‌ ڕووتی نا... 
که‌ ڕووتی ڕووحێکه‌ له‌ ژێیه‌کانی دڵته‌نگی
ناش ... له‌ له‌ره‌ی زه‌مین به‌ پێوانه‌ی ریشتێر

له‌ ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ی بێ‌ سنوور ده‌ژی
که‌ ده‌له‌رێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌مکی کچانی ئۆتریش
له‌ ئۆپێڕای
"نه‌هه‌نگی ئه‌ویندار به‌ گیتاری گڕه‌وه‌"

له‌ سه‌ر باڵنجی ده‌ریا ده‌نووم شه‌وانه‌
که‌ پڕه‌ له‌ خه‌ونی ونبوو.

من شاعیرێکی رۆژهه‌ڵاتیم له‌ ده‌مه‌ ده‌می به‌ستێندا
دێره‌کانم به‌ شوێنی ئێواران ... 
واتاکانم به‌ کاتی تاریکایی ... مابه‌ین دوو شێعر

وه‌ نانووم له‌و شێعره‌دا که‌ پڕه‌ له‌ مه‌ترسی
یاری ده‌که‌م به‌ زمانم
له‌گه‌ڵ دۆلفینه‌کان که‌ فێری منداڵیین
له‌گه‌ڵ به‌ستێنه‌کان که‌ پڕن له‌ گوێچکه‌ ماسی و پۆتین
پڕن له‌ چاوه‌ڕوانی و ته‌نیایی.

پاپۆڕه‌وانی ده‌که‌م له‌ سه‌ر شه‌پۆله‌کانی شه‌و 
به‌ سه‌وڵێکی برینداره‌وه‌
به‌ره‌و ئه‌وبه‌ری هه‌میشه‌م... که‌ نایزانم
له‌ به‌ستێنێکه‌وه‌ که له‌‌ بڵێسه‌کاندا جوانه‌ ... ڕووتیی باخ
له‌ شوشه‌به‌نده‌کاندا ... بۆنی ژن و پیانۆیه‌کی مێو
له‌ سه‌ر کێشی ئه‌و شێعره‌ ڕێ ڕێ می فا سۆ...

باڵم به‌ ده‌ریا به‌خشیوه‌
به‌ره‌و باڵنده‌کانی ئه‌وبه‌ره‌تر ... که‌ له‌ به‌ستێنه‌وه‌ فڕێون

شه‌و له‌ دوامه‌وه‌ هه‌ر جێ ده‌مێنێ

له‌ کۆتایی ده‌ریادا... نا ... ببورن رسته‌کانمدا
ڕاده‌چڵه‌کێ منداڵێک له‌ خه‌و
وه‌ من جۆلانه‌یه‌ک هه‌ڵده‌به‌ستم له‌ مابه‌ین دوو به‌ستێن
ده‌ریا ڕاده‌ژێنم له‌ خه‌ونی ... منداڵاندا

من وا ده‌که‌م و خه‌ڵکی ئه‌وبه‌ری به‌ستێن
سبه‌ی خه‌ونه‌کانی ده‌ریا
سبه‌ی جۆلانه‌ی منداڵان
سبه‌ی شێعری رۆژهه‌ڵاتیی
له‌ رۆژنامه‌کانیاندا ... سه‌فه‌رنامه‌ی ئاوره‌.

من وا ده‌که‌م... ده‌ریا لێ ده‌خوڕم به‌ پاپۆڕه‌کانییه‌وه‌...

10/6/94


پەیوەندی‌دار:

شەڕی ژینگە دژی کوردەکان

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KODAR)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - پارتی ئازادی کوردستان

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷