ژمارەیەک پەناخوازی ئێرانی دەمی خۆیان دووریوە
Monday, March 7, 2016
NNSROJ: زیاتر لە هەزار پەناخواز کە لە کەمپێکی کاتیی شاری دۆنکێرکی باکووری فەڕانسە نیشتەجێ بوون، بۆ کەمپێکی بچکۆڵەی نزیک شارەکە گوازراونەوە کە ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە دروستیان کردووە.
بەگوێرەی "یۆرۆ نیوز" بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی شوێنی پێشووی ئەو پەناخوازانە، بە "ئۆردوگای شەرم" بەناو دەکرا بەڵام پەناخوازن لە شوێنی تازەی خۆیان ناڕازین.
چالاکڤانێکی خۆبەخش بە کەناڵەکەی گوتووە "ئەم جۆرە کەمپانە ڕێگەچارەی یەکجاری نین. کەمپە نوێیەکەش کەمپێکی ڕاستەقینە نییە بەڵکوو پەنایەکی کاتییە" بۆ پەنابەران.
هاوکات نزیک بە دە پانخوازی ئێرانی، ئەمڕۆ [دووشەممە ٧ی مارس] بۆ جاری چەندەم و بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە راگواستنیان دەمولێوی خۆیان دووریوە.
دەگوترێ کە ئەو پەنابەرانە، لە راگواستنی زۆرەملیی خۆیان لە کەمپی ناسراو بە "دارستان"ی نزیک شاری "کالە"ی فەڕانسە ناڕازین.
پەناخوازێکی ئێرانی بە کەناڵەکەی گوتووە کە مانگرتوان، لە هەلومەرجی نالەباری ژیان لەو کەمپانەدا ناڕازین و داوا دەکەن نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردان و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە