شاهۆ حوسێنی
ره‌چه‌ڵه‌کناسیی فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و دیکتاتۆریه‌ت
Thursday, April 28, 2016
پێشه‌کی: گومان له‌وه‌دانییه که ناوه‌رۆکی زه‌ینی و ده‌روونیی تاک کارده‌کاته سه‌ر کرده‌وه و رێنوێنی کرده‌وه‌ی تاکه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاک بۆ رێکخستن و به‌رده‌وامکردنی کرده‌وه‌کانی پێوسیتی به پێکهاته‌یه‌ک هه‌یه که له‌م پیکهاته‌یه‌دا ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی به عه‌ینییه‌ت بگه‌یه‌نێ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش تاکه‌کان له به‌ستێنێکی به‌رفراوانتردا به ناوی کۆمه‌ڵگه لێک کۆ ده‌بنه‌وه و پێکهاته زه‌ینییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک رێک ده‌خه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره‌تری عه‌ینی هه‌واهه‌نگ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، وه‌ک کۆمه‌ڵگه، رێکخراوه‌ی سینفی و سیاسی، حیزب و حکوومه‌ت سازده‌که‌ن. ده‌شێ بگوترێ که پێکهاته‌ی زه‌ینی، رووح و هارمۆنیی تاکه‌کانه له‌ناو پێکهاته عه‌ینییه‌کان‌دا، هه‌رکات پیکهاته‌ی عه‌ینی هه‌واهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، یان ئه‌و روح و هارمۆنییه تووشی له‌ناو چون و قه‌یران ببێ، ئه‌وا پێکهاته‌ی عه‌ینی تووشی دارمان و له‌ناو چوون ده‌بێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی: گومان له‌وه‌دانییه که بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و باوه‌ڕمه‌ندی به پلۆرالیزم و رێژه‌ییبوون (Relativity.) و رێژه‌یی خوازی (Relativism)، خاوه‌ن‌ڕایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که مێژووی رێژهییخوازی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سووفیسته‌کانی یۆنانی و باس له وته‌یه‌کی به‌ناو بانگی پێرۆتاگوراس ده‌که‌ن که گوتوویه‌تی "مرۆڤ پیوانه‌ی هه‌موو شتێکه"، به‌و‌مانایه‌ی که مرۆڤ پێوانه و پێوه‌ره‌ی ناسین و مه‌عریفه‌ته، واته هه‌ر راڤه‌یه‌ک له‌مه‌ر راستی و ناراستییه‌وه شوێنکه‌وتووی روانگه‌ی مرۆڤه.
"رێژهییخوازی" وه‌ک هزر و بیرۆکه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، له چوارچیوه‌ی مه‌عریفه‌تناسی‌دا Epistemology)) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌ساسه‌ن گه‌یشتن به راسته‌قینه به شێوه‌یه‌کی موتڵه‌ق و گشتی ره‌خساو و لوا‌و نییه، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ده‌گا و تێی ده‌گا، ته‌نیا به هۆی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ینیی مرۆڤه، که‌وابێ هیچ گارانتییه‌ک نییه که ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ده‌گا و تێی ده‌گا راسته‌قینه بێ، به‌ڵکه ده‌توانێ هه‌ڵه بێ. ئه‌و هزره فه‌لسه‌فییه، به پێچه‌وانه‌ی گه‌وهه‌ر‌خوازه‌کان essentialist)) باوه‌ریان به پیکهاته Structure)) و ده‌سکردخوازیy کۆمه‌ڵایه‌تی social constructivism)) هه‌یه، که له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه، ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رکه‌وته‌گه‌لێکی مرۆیی و ده‌سکردی مرۆڤه‌کانن که له درێژایی مێژوو و به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری سه‌ریان هه‌ڵداوه. ده‌سکردخوازانی کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که راسته‌قینه به هۆی کۆمه‌لگه و له ناو کۆمه‌لگه‌دا ساز ده‌کرێ و خاوه‌ن گه‌وهه‌ر و بوونێکی جیا له مرۆڤ نییه.
رێژه‌ییبوون وه‌ک هزرو ئه‌ندێشه هیچ باوه‌رێکی به موتڵه‌قبوون نییه، هیچ شتێک به پیرۆز نازانێ و رێز له بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی جیاواز ده‌گرێ، ئه‌و ره‌وته له راستی‌دا سه‌رچاوه‌ی پلۆرالیزم و دێموکراسی پێکهێناوه. واته رێژهییخوازی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که مرۆڤ وه‌ک سوبژه به پێی هه‌لومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی ئۆبژه‌کان پێناسه ده‌کات و به هۆی جیاوازیی نێوان هه‌ڵومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی مرۆڤه‌کان، پێناسه‌ی ئۆبژه‌کان ده‌توانێ جیاواز بێ. وه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد، پلۆرال و سیستمێکی دێموکراتیک به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت: به پێچه‌وانه‌ی دێموکراسی، بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر موتڵه‌قبوون و موتڵه‌قخوازی (absolutism) دامه‌زراوه، به‌و مانایه‌یی که هه‌موو حوکم، تێگه‌یشت و پێگه‌یشتنێک خاوه‌ن بایه‌خی ئه‌خلاقی، پیرۆز، نه‌گۆر، گشتگیر و دائیمییه؛ به جۆرێک که پێویسته هه‌موو ره‌چاوی بکه‌ن و ملکه‌چی بن، موتڵه‌قخوازی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی زه‌ینی، مه‌جال و مه‌ودای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جیاوازی و جیابیری، ره‌خنه و ره‌خنه گرتن و به گشتی باوه‌رمه‌ندی به مافی مرۆڤ له‌ناو ده‌با. ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌شێ بگوترێ که ریشه‌ی له بیرۆکه‌ی گه‌وهه‌رخوازی (essentialism) دایه، گه‌وهه‌رخوازی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌لمێنراو، نه‌گۆر و گشتگیرن. ئه‌و بیرۆکه‌یه له درێژه و ره‌وتی فه‌لسه‌فی و هزریی خۆی‌دا ده‌گاته مۆنیسم، مۆنیسمیک که ئاکامه‌که‌ی تێکه‌ڵکردن و شڵه‌ژاندنی سنووره‌کانی پێکهاته‌ی مه‌عریفی و مانایی و هاوچه‌شن فه‌رزکردنی هه‌موو تێ‌گه‌یشتن و پێ‌گه‌یشتنه‌کانه، گه‌وهه‌رخوازی باوه‌رمه‌نده به یه‌کبوونی مه‌عریفه‌تناسی و یه‌کبوون و یه‌کپارچه‌بوونی مه‌عریفه‌تی ئینسانی به‌گشتی. له‌راستی‌دا گه‌وهه‌رخوازی ریشه‌ی له ئێپیستمۆلۆژی پۆزێتیڤیسمدایه که باوه‌ری به یه‌کبوونی هه‌موو زانسته‌کان هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه که ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ک پێکهاته‌یه‌تی زه‌ینی ده‌گاته مۆنیسم و مه‌جالی پلۆرالیزم له جیهانی ئاشکرا و عه‌ینی دا له‌ناو ده‌با، به‌رهه‌م هێنی سیسته‌م و پێکهاته‌یه‌کی سیاسیی پاوانخواز و دیکتاتۆره.
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە