کاوە کەریمی
له ساڵی نه‌وته زۆره‌كه‌وه بۆ ساڵی گازه بۆره‌كه
Friday, January 1, 2016
كاوه كه‌ریمی
ساڵی نه‌وته زۆره‌كه‌یش ته‌واو بوو، ساڵی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی به شان و وه‌ڵاغ و تانگه‌ر و بۆری، به ڕێگه‌ی یاسایی و نایاسایی له باشووری كوردستان و كه‌رتی جرابلۆسه‌وه گواسترایه‌وه بۆ توركیا و كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی و له‌وێوه‌ش بانده‌كه‌ی بیلال ئه‌ردۆغان و قاچاخچی و هاوبه‌شه‌كانی تر.
هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر لیتراژی ئه‌و ده‌ریا نه‌وته‌ی به ساڵێك گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌به‌رده‌ست نییه، ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر بڕی پاره‌ی ده‌ستكه‌وتوو له‌و ڕێیه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه و كه‌سیش نازانێت پلان بۆ ساڵی داهاتوو چییه و ئایا ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌ی له سه‌ر به‌رزنه‌بوونه‌ی نرخی نه‌وت له ئارادایه، به‌رده‌وام ده‌بێت یا نا؟ سیاسه‌تی نه‌وتیی عه‌ره‌بستان تا چه‌ند گرێدراوی داخوازییه‌كانی توركیایه له‌و باره‌وه و ئه‌و وڵاته چه‌ند ئاماده‌یه له پێناو هاوپه‌یمانییه نه‌زۆكه‌كه‌ی بۆ به‌رگرتن به بره‌وی كۆماری ئیسلامی، ئاگر له ماڵی خۆی به‌ردا و ده‌ردی هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌ی بارزانی وه‌زاره‌ت دوای وه‌زاره‌ت بودجه كه‌م بكاته‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆ دواوه بگێڕێته‌وه؟ سه‌ركه‌وتنی سێكوچكه‌ی مه‌لیك سلێمان- ئه‌ردۆغان- بارزانی له ئێستادا له خاڵێكدا به‌ناوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆر (بیخوێننه‌وه پارتی كرێكارانی كوردستان)، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كی گرتووه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش په‌كه‌كه ناچار بووه مه‌یل به‌لای ئه‌ندازیاریی ڕووسه‌كان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان بدات، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌و مامه‌ڵه مه‌زن و مێژووییه نه‌وتییه‌ی سووریا نییه و هه‌موو فۆكووسی له‌سه‌ر لێدانی نه‌یارانی ئه‌سه‌د و هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته، به‌ڵام به كرده‌وه زیاتر له عه‌ره‌بستان و توركیا پشتیوانیی له لایه‌نی كوردیی نزیك له خۆی كردووه.
پێگه‌ی نه‌وتی كوردی له ستراتێژیی جیهانیی وزه
عێراق خاوه‌ن پله‌ی ده‌یه‌مین وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته له جیهاندا*، له عێراقیشدا كورد زیاترین هه‌نارده‌كه‌ره (به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه). هه‌ر وه‌ك وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ئابوورییه‌كی نه‌وتییان هه‌یه و ئاسایشی ئابوورییان به‌نده به هه‌ڵبه‌زودابه‌زی نرخی نه‌وته‌وه. ئه‌و سیستێمه‌ش له ئێستادا به دابه‌زینی نرخی یه‌ك به‌رمیل بۆ كه‌متر له سی دۆلار، وای كردووه دۆخی ناسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان زیاتر تووشی له‌رزۆكی و مه‌ترسیی بێته‌وە. لە نه‌وته‌وه موچه و له موچه‌وه ئاسایش و له ئاسایشیش ویستی سه‌ربه‌خۆیی، چه‌ند قۆناغی هه‌ست پێكراوه له بیره‌وه‌ریی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش، به‌و ئاسته‌ش وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستچووی مه‌سعود بارزانی، كه هه‌ردوو پلانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و چاكسازیی ئابووریی به‌ره‌وڕووی پێشوازیی ساردی دراوسێیان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌وه و ئێستا ناوبراوی خستووه‌ته‌وه بیری پارلەمان و به‌شداریپێكردنی هه‌موان له بنیاتنانه‌وه‌ی، وه‌ك تاكه‌ڕێگا.
باشووری كوردستان خاوه‌نی له سه‌دا هه‌شتای گازی سروشتیی عێراق و له سه‌دا یه‌ك ونیوی گازی هه‌موو جیهانه** و ئه‌وه‌ش وای كردووه پارتی دێموكراتی كوردستان، بۆ به‌رگرتن به داڕوخانی یه‌كجاریی ئابووری، وه‌ك دوا كارتی خۆی، فرۆشتنی گازی كوردستان به توركیا به‌كار بهێنێت، به‌تایبه‌ت دوای بارگرژیی زیاتری نێوان ڕووسیا و توركیا له لایه‌ك و قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌میی گازه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. له‌و باره‌وه ڕووسیاش چالاكییه نه‌وتییه‌كانی خۆی له نزیك سنووره‌كانی ئێران و له زۆنی سه‌وز په‌ره پێده‌دا و وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی له ساڵی داهاتوودا ده‌ست ده‌كات به ده‌رهێنانی گه‌وره‌ترین مه‌یدانی نه‌وتیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌و شاره*** و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه له بایه‌خ و تاكڕه‌ویی پارتی له سیاسه‌تی نەوتیدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
وزه و ده‌نگۆی سه‌ربه‌خۆیی
پێویست به بیرهێنانه‌وه ناكات كه چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئێستادا چۆن بووه‌ته بابه‌تی گاڵته و گه‌مه‌ی شه‌قامی كوردی و كه‌م كه‌س هه‌یه باوه‌ڕ به‌و ده‌نگۆیه بكات كه هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌كه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به بێ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئابووریی ناوخۆیی. تێگه‌یشتن له‌و بێ باوه‌ڕییه قووڵه سیاسییه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی دژ به تاكڕه‌ویی پارتی و مانه‌وه‌ی بارزانی و ئه‌ندازیاریی هه‌ڵه و ناشه‌فافی نه‌وتی، وای كردووه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاسته باڵایه‌ی له نه‌وت و گاز له جیهاندا زۆر له‌رزۆك و ناسه‌قامگیر بێت و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم دژ به پارتی هاوده‌نگ بكات. بۆنموونه ڕێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی نێوان پارتی دێموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاكپارتی بۆ فرۆشتنی نه‌وت، به بێ ئاگاداری و به‌شداریی لایه‌نه‌كانی تر**** و وه‌ڵامده‌ر نه‌بوونی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له ئاست پرسیار و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كان، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ حه‌فتا له‌سه‌د له‌لایه‌ك و دژایه‌تیی فه‌رمیی ئاكپارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگۆیه له‌لایەکەی تر، فتیله‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی هێناوه‌ته خواره‌وه.
له ساڵی نه‌وته زۆره‌كه (٢٠١٥) به‌شی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و سیاسه‌تی نه‌وتیی پارتی، به گشتی هه‌ژاریی زیاتر و بێ كاره‌بایی و سه‌ركوتی سیاسی و سنوورداركردنه‌وه‌ی میدیای ئازاد و په‌كخستنی باڵاترین دامه‌زراوه‌ی یاسایی ئه‌و هه‌رێمه بوو، بڵێی له ساڵی پێشبینیكراوی گازه بۆره‌كه (٢٠١٦) ڕه‌وشی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك بڕوات؟ ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی داهاتوودا ده‌توانێت باڵانسی نێوان خۆی و ئه‌و تاكه لایه‌نه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی پێده‌دات (داعش) ڕابگرێت و هه‌م ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه و هه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات؟ داعش له كوێی سیاسه‌تی گازیی پارتیدا جێ ده‌گرێت؟ گەلێک پرسیاری دیکەش... هه‌موو ئه‌وانه به‌نده به سه‌ركه‌وتنی پلانی پارتی كرێكارانی كوردستان له به‌رده‌وامبوونی خۆسه‌ریی باكووری كوردستان و جێگیربوونی گریلا له‌وبه‌ر سنووره‌كانی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه.
*: http://www.forbes.com/pictures/eglg45gdgkd/iraq-facts-16/
** & ****: چاوپێكوتنی كه‌ناڵی ك.ن.ن له‌گه‌ڵ كاوه مه‌حمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عێراق
http://www.knnc.net/Programme-Detail.aspx?TypeID=1092&bernameID=10265
***: http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=69225&LinkID=4&video=False
پەیوەندی‌دار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە