کاوە کەریمی
بڤه‌ی به‌شداری و نركه‌ی بایكۆت!
Sunday, December 27, 2015
كاوه كه‌ریمی
هه‌رجاره‌و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و بیروڕای گشتی به ڕوونی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو لایه‌نی دژبهرو هاوڕا له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، كه به باوه‌ڕی من هه‌ردوولا، چ ئه‌وانه‌ی خوازیاری به‌شداریكردنن و چ ئه‌وانه‌ی خوازیاری بایكۆتن، له ناچاریدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان گرتووه و ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌یه ـ هیچ نه‌بێت وه‌ك ئیراده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی زیاتری شه‌قامی كوردی و ته‌نانه‌ت حیزب و لایه‌ن و بۆچوونه سیاسییه‌كان.
ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ی ئێسته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، له ڕووی هاوشێوه‌یی سیاسییه‌وه وه‌ك قۆناغی نێوان ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێیه به ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كتیی نیشتمانیی ئه‌وكات. ئه‌و هێما و ئاماژانه‌ی وای لێكردم ئه‌و دوو حاڵه‌ته بچوێنم به یه‌كتر بریتین له: قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێكی سیاسیی و سنوورداربوونی به‌كارهێنانی زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان و ده‌سته‌وه‌ستانبوونی حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان، ئه‌مانه و باراندیدهرهبوونی كۆماری ئیسلامی له‌چاو ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌لایه‌ك و دانهكهوتنی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ردی خۆیانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له ساڵانی ڕابردوودا، وایكردووه بێهیوایی خه‌ڵك به‌وان زیاتر بێت و له‌ولاشه‌وه، زیاتر مل به پرۆژه‌ی سیاسیی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی بده‌ن. خاڵی ته‌واوكه‌ری وێكچوونی ئه‌م قۆناغه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نێوان ئاشبه‌تاڵ و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ، ئه‌وه‌یه كه كوردی ڕۆژهه‌ڵات به كرده‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه سه‌ره‌ڕای ئازادبوونی باشووری كوردستان و ده‌ستكراوه‌یی كوردی باكوور‌و ڕۆژاوا له كار‌و چالاكیی سیاسییاندا، نه‌ك ده‌ستی ئه‌م ناگرن، بگره وه‌ك پێپلیكانی خۆشیان بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی خۆیاندا سوودی لێ وه‌رده‌گرن و له‌و سفره‌ی به كه‌بابه، جاروبار ئه‌هێڵن له دووره‌وه بۆنێكی پێوه بكات و بگه‌ڕێته‌وه ناو قاوخی خۆی.
ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وێڕای خۆكاندیدكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر و بێوێنه‌ی كاندیده‌كان، به‌ڵام لایه‌نگرانی بایكۆت هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌و كایه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی، كه نزیكه‌ی نیوساڵی پێوه ده‌خرێت و به كرده‌وه خه‌ڵك له پرۆژه و پلانی حیزبه‌كان (ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت) داده‌بڕێت. له‌ڕاستیدا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، وه‌كچۆن به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس له باشوور ناپاكی له گه‌ل و نیشتمان بوو، ئێستاش ئه‌م شێوازه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی كوردهنامووسانه بووه‌ته مۆركی شانازیی حیزبه‌كان كه: ئه‌ها! ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له ساڵی په‌نجاوهه‌شت و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی به‌شداریمان كردبا، وه‌ك موجاهیدین و توده حه‌یامان ده‌چوو… كه‌واته كاری باشمان كرد و ئێسته‌ش كاری باش ده‌كه‌ین درێژه به بایكۆتی شانۆكانی كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته له خۆیدا مه‌نتقییه، به‌ڵام پێشچوونی ڕه‌وتی سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه نابێ له جێوه هه‌ر هههڵوێستی ڕابردوو دووباره كه‌یته‌وه، بێ هیچ گۆڕانكاری و داهێنانێك تێیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك جارانی پێشوو، ئه‌و به‌ره و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ش كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "به‌ڵێ"یان گوتووه به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا، زۆربه‌یان پێكهاتوون له كه‌سانێكی تێكنۆكرات، به‌ڵام دوور له خه‌ڵك و ناجدی له كار و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و له بهرگرانهترین و كهمڕیسكترین سه‌كۆوه قسه ده‌كه‌ن و گله‌یی و گازنده له كۆماری ئیسلامی دەکەن.
نه‌هامه‌تییه‌كی تری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی باكوور‌و باشوور، کورد ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له كۆی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێكدێنێت (وه‌ك باس ده‌كرێت له‌سه‌دا پانزه‌ی دانیشتوانی ئێران). ئه‌م ڕێژه‌یه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سڕبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سیاسیی دوو پێكهاته‌ی به‌رچاوی تورك و عه‌ره‌به‌كان و نه‌بوونی هیچ قه‌واره‌یه‌كی جدیی سیاسیی له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه، وایكردووه كورد به تاكی ته‌نیا له ئێران نه‌توانت ده‌نگێكی به‌رزی بۆ گله‌یی و پێداگریی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی له مه‌جلیسدا ببێت و به كه‌مترین پوان یان جاری وایه به نه‌رمه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش واز له دروشم و داواكارییه‌كانی بێنێت.
بێگومان له بوونی زۆنێكی كراوه‌تر، یا جدیه‌تێكی زیاتردا، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ئه‌و ته‌لیسمه‌ی ئێستای ده‌شكێنێت و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانیش پشتیوانیی له به‌شدارانی پرۆسه سیاسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن ـ وه‌ك پشتیوانیی لابه‌لای حیزبه‌كان له شۆراكانی شار له سه‌رده‌می خاته‌میدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناعهدایە كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و كاراكته‌ری زۆر بوێرترو جدیتری پێویسته له هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی بایكۆت و به‌شداریكردنی به‌ناچاری و فه‌قیرانه.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە