بابەتی گەرم:

هاڕاڵد ستانگهێلە

گەلۆ ئێمە لە بەرامبەر تورکیادا ئەوەندە داماوین؟

Monday, February 15, 2016

هاڕاڵد ستانگهێلە/ سەرنووسەری ئافتن پۆستن
 لە نۆروێژییەوە: ئێن ئێن ئێس ڕۆژ


 
پەیامنێری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕۆژنامەی ئافتن پۆستن "سیلییە ڕۆنینگ کامپێسەتێر" لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەک کەسێکی نەخوازروا ناوبردراوە و لەو وڵاتە دەرکراوە. دۆسیەکەی کامپێسەتێر زیاتر لەوەی کە تەنیا پەیوەندیی بە ئێمەوە هەبێت مایەی نیگەرانییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نابێ چاوپۆشی لەو شتانە بکرێت کە لە وڵاتێکی ئاوەڵبەندیی ناتۆدا دێنە ئاراوە؛ هاراڵد ستانگهێلە وای نووسیوە.

تورکیا بە شێوەیەکی تەواو سیستەماتیک خەریکە بە ڕێگەیەکی هەڵەدا هەنگاو دەنێت.

کەڵکی خراپەی ڕژێمەکەی ئەردۆغان لە دەسەڵات تا دێت خەریکە زیاتر دەبێت. ڕەخنەگران ڕاپێچی دادگە دەکرێن. مێدیاکان بەرەو کپ کردن دەبردرێن و دیمۆکڕاسی خەریکە دادەڕمێت.

کەچی لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا دیموکڕاسییەکانی ئەورووپا بێدەنگی دەنوێنن؛ وادیارە جارێ هێشتا کۆمەڵێ شتی دیکە لە ئارادایە کە دەبێ پێیوە سەرقاڵ بن!

بە هۆی داعش و شاڵاوی پەناخوازانەوە، زیاتر لەوەی تورکیا پێویستی بە ئەورووپا بێت ئەوە ئەورووپایە کە دۆشداماوی تورکیایە.

بۆیە ئیتر بنەماکانی دیموکڕاسی لە ڕۆژەڤدا نەماوە و ئەو ئەورووپایەی دەیبینین، لە خۆی ڕانابینێت لەسەر ئەم بابەتە ئامۆژگاریی بکات.

وەک "نیلگان ئاریسان ئەرالپ" لە وتاری "دێ ئێکۆنۆمیک پاڵیسی ریسێرچ" لە ڕۆژنامەی ئینگلیزیی دەیلی نیوزی چاپی ئەستەمبووڵدا فۆرموولەوەی کردووە، ئێستا ئیتر "ریاڵ پۆلیتیک پێش بەهاکانی ئەرووپا کەوتووە": "بۆ یەکەمجارە دەمەوێت سەبارەت بە نرخ و بەهاکانی ئەرووپاییەکاندا گومان لە پێگە و سیقەی یەکێتیی ئەرووپا بکەم."

مخابن ئەمە تەواو ڕاستە. هەروەها مخابن ئەمە سەبارەت بە ناتۆش هەر ڕاستە.

تاکتیکێکی ئاشنا

ئێمە ئەم چەند ڕۆژە، لێرە لە ڕۆژنامەی ئافتن پۆستن، سەرقاڵی ئەوە بووین کە پەیامنێرەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان "سیلییە ڕۆنینگ کامپێسەتێر" مۆڵەتی کارکردنی لە تورکیا لێ زەوت کرابوو و داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی کارتی ڕۆژنامەنووسی [لەو وڵاتە] ڕەت کرابۆوە.

بە کردەوە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پەیامنێری ئافتن پۆستن لە تورکیا کەسێکی نەخوازراوە. 
هەڵبەت ئێمە لە ئافتن پۆستن زۆر باش ئاگاداری ئەوەین کە مێدیا ئەهلییەکانی تورکیا ڕۆژانە چەندە شتی زۆر لەوە زیاتریان بەسەر دێت؛ زۆر خراپتر لەوەی کە "پەیامنێرە نەخوازراو"ەکەمان بەسەری هاتووە.

بەڵام بەم حاڵەیشەوە، بابەتەکە زۆر لەوە گرینگترە کە بتوانرێت وەلا بنرێت.

هەر وەک "ئینگەر بێنتزرود" شڕۆڤەکاری بە ئەزموونی ڕۆژنامەی داگبلادێت لە یەکێ لە وتارەکانیدا ئاماژەی پێدەکات: " تاکتیکی ئاشنا و زیاتر بەلایانەوە پەسەندی ڕژێمە ئۆتۆریتەرەکان... لە بەرامبەر پەیامنێرە بیانییەکاندا ئەمەیە کە مۆڵەتی کارکردن یان ڤێزەکانیان لێ بسێننەوە."

سرووشتی نادێمۆکراتیکی ڕژێمی تورکیا ئێستا ئیتر خەریکە دەشگاتە ئەو حاڵەی کە "تۆمەتی سیخوڕی" دەخاتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە بیانیانەی لەسەر ئەو شتانە دەنووسن کە دەسەڵات وەک بابەتی هەستیار دەستنیشانی کردووە. ئەمەش بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر.

لەم پەیوەندییەشدا بەسەرهاتی "فرێدریک گیردینک" ڕۆژنامەنووسی هۆلەندی، کە تۆمەتی ئەوە خرایە پاڵی کە گوایە پەسنی تیرۆریستانی داوە و لە تویتەردا بوختانی بۆ دەوڵەتی تورکیا هەڵبەستووە، نموونەیەکی بەرچاوە. یاخود پەیامنێری گۆڤاری ئیکۆنۆمیست "عەمبەرین زەمان" کە لە لایەن خودی ئەردۆغانەوە وەک ئەو"ژنەتیوە بێشەرمە" ناوی هاتووە و دەبێ "حەددی خۆی بزانێت".

نیگەرانییەکە زۆر لەوە زیاترە

چونکە نیگەرانی لە هەمبەر دۆسیەکەی خاتوو "ڕۆنینگ کامپێسەتێر" لە ئێمە تێپەڕیوە و چونکە دەسەڵاتی نەرویژی ناتوانێت دەنگ هەڵبڕێت.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نابێ چاوپۆشی لەو شتانە بکرێت کە لە وڵاتێکی هاوەڵبەندی ناتۆدا ڕوودەدەن.
بەڵام هاوکات دەشگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەست بە گرینگی هەبوونی ڕۆژنامەنووسیی جیددی و شارەزا بکرێت؛ ئەویش لە وڵاتێکدا کە بە تایبەت ئەم ڕۆژانە بۆ ئێمە قسەی زۆر هەڵدەگرێت.

هەر وەک سیلییە ڕۆنینگ کامپێسەتێر خۆی لە دۆخێکی ئەوکاتە هێشتا مەترسیداردا و لە وتووێژێکی مەیدانی لەگەڵ ئێمەدا دەڵێت: "لە سەردەمێکدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زانیارییەکان بۆردوومانمان دەکەن، هەموو شتێک پۆلاریزە دەبێت و حەقیقەت زیاتر دوور دەکەوێتەوە. بۆیە گرینگە کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکان بێت و لەبارەی ئەو شتەی ڕوودەدات شایەتی بدات.... نەمانی ڕۆژنامەنووسان شتێکی ترسناکە. ئێمە هەر یەکەو شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەگێڕینەوە، بۆیە زۆر گرینگە کە تا بکرێت دەنگی جیاوازتر و ڕوانگەی زیاترمان هەبێت."

ڕاستە. ئەمەش ڕێک کاکڵی هەوڵدان بۆ بونیاتنانی جڤاکێکی چاوکراوەیە.


پەیوەندی‌دار:

لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە تا وازهێنانی وەزیرە تورکەکەی سوێد

چەند بەلەمێک بە ٤٠٠ پەناخوازەوە نوقم بوون

سەرۆکی CHP: تورکیا بووە بە فێرگەی راهێنانی خۆکوژان

پەیەدە ئەمجارەش بۆ جڤینەکەی "ژنێڤ" بانگێشت نەکرا

دەکرێ لە منداڵدانی هەڵبژاردنی ئامریکاوە کۆرپەیەکی ئەتۆمیی بێتەدەر

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷