وەرگێڕان
“دراوسێكانم داواكاری سزای مه‌رگ بۆ ئه‌م عه‌ره‌به تێرۆریستانه دەکەن”
Wednesday, July 1, 2015
ژان ئۆرتێز- هومانیتێ
لە فەڕەنسییەوە: ئاکۆ عەباسی
دراوسێ مرۆڤدۆسته چهپەکانم وەک من، ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێره له وه‌حشیگه‌ری داعش حەبەساون. ئه‌م هه‌سته بۆته هۆی ئەوەی کە ئه‌مانه به یەک چاو ته‌ماشا بكه‌ن:
داعش= ئیسلامی= موسوڵمان= عه‌ره‌ب= کۆچبەر…
گوێیان له من نییه، به‌ڵام قسەکانم هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆرتر. ده‌نگ ده‌ده‌ن به “به‌ره‌ی میللی”*؟ ئه‌م جار ئه‌م بابه‌ته تابۆ نییه.
مێدیاكان دنه‌یان داون بۆ ئەوەی لە داعش بترسن و بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن. یەکه‌م قوربانیانی ئه‌م فاناتیكه توندوتیژانە عه‌ره‌بەکان نین ئایا كه به شێوه‌ی دنه‌دان و ئه‌بزاری بوونه‌ته تاوانبار؟
وەک ئه‌و كاته‌ی بۆمبەکانی ئیسڕائیل به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا ده‌باری ترساوم. نابێ تووڕه بین، كێشەکه گه‌وره‌تره و به‌شێكی گه‌وره‌ی بهرپرسیارهتییەکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی توندئاژۆیی له ڕۆژئاوا.
فاشیسم له بن گوێی ئێمه نییه. ده‌ستڕێژی ئیستعماری نوێی فهڕەنسا، ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانی ئازادکەری له لیبی، عێڕاق، و سووریا بۆته هۆی سازبوونی ڕق و نه‌فره‌ت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاتانه ڕووخاون. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه به نێوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادکەر، له ڕاستیدا به دووی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، ژێئۆپۆلیتیک، ژێئۆستڕاتێژیكی ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌م پێكهاته خۆفهێنهره:
داعش، بوكۆحه‌رام، دوێنێ القاعده، منداڵی ڕۆژئاوان كه خه‌ریكی پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ن. مهحدوودیهتی ئازادی، شه‌ڕی شارستانییەت، جیهاد و هتد.
عه‌ڕه‌بستان، توركیا، و وڵاتانی ڕۆژئاوا دامه‌زرێنه‌رانی تێڕۆڕیزمن. ئەورووپا له بازاڕی ڕه‌ش نه‌وت له داعش دەکڕێ. وەک فریویش سه‌رسه‌ختانه باس لە دادپەروەری دەکات، سزای سه‌خت به‌سه‌ر بکوژاندا ده‌سه‌پێنێ، ته‌واو وشیاره و مرۆڤدۆستانه هه‌ڵسوكه‌وت دەکا.
كار دەکەن بۆ ژیانێكی به كۆمه‌ڵ، جیهانێكی دادپەروەرانەتر، مافدانان بۆ ڕاسته توندڕه‌وەکان و له هه‌مان كاتدا تاوانباربوونیان. لێژیۆنەکان هه‌مان ئه‌و ڕیاكارانهن كه خوێن ڕشتن هه‌نارده دەکه‌ن، پۆلیسەکان، كاندیدای دهنگدانەکان. ئه‌وان مافی خۆكوشتن، تاوان كردن و له هه‌مووان خراپتر ئه‌بزار بوون بۆ هه‌موو كه‌س قاییلن!
فڕانت ناشناڵ: حیزبی ڕاستڕەو و دژەبیانی فەڕەنسا
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە