بابەتی گەرم:

وەرگێڕان

بردنەوەى كوردەكان لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا

Tuesday, June 30, 2015

نووسینی: ڕۆن مارژیلیوس
لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا لە ۷ی حوزەیرانی ئەمساڵدا شكستێكی گەورە بوو بۆ ئاكەپەی پارتی ئیسلامیستی باڵادەست، و هەروەها سەركەوتن و بردنەوەیەكی گەورەبوو بۆ پارتی هەدەپەى كوردی مەیل بە چەپ.

كێشەكانی ئاكپارتی (پارتی داد و گەشەپێدان) دوو ساڵ پێشتر دەستی پێكرد، واتا ئەو كاتەى بزووتنەوەى داگیركردنی "گەزی پارك" هاتنە مەیدانەكە، كە ماوەى دوو هەفتە كۆنتڕۆڵی مەیدانی ئەستەمبوڵیان بۆ كردبوو.

وەك خۆپیشاندانێكی پێكەوەیی و سەرتاسەریی لە كۆى وڵاتدا، حكوومەتەكەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە هەموو شێوازێك و بە گەلێك ڕێگای جیاواز توندوتیژیی دڕندانەى پۆلیسی بەشێوەیەك بەكارهێنا كە هەشت كوژراو و سەدان كەس برینداری لێكەوتەوە. تەنانەت لایەنگرانی ئاكەپە تووشی شۆك بووبوون.

ئەو ڕسواییەی گەندەڵییە حوكمڕانییەكان تەنانەت گەلێك تێچوونی لەڕادەبەدەری پارەى لێكەوتۆتەوە. ئەمەش لە وەڵامی ئاكەپەدا، بووە بە داستان و حوكمدانێك. بەڵێ لێدانی سێیەم گەیشت، كە ۳۰۰ كرێكاری كانزا لە كارەساتی چاڵێكدا كوژران و بوونە قوربانی.

بردنەوەى هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئاكەپەوە بەدرێژایی دەیەى ڕابردوو، بەهۆى بڵاوكردنەوەى هەستێكی بەرفراوانی خۆشگوزەرانی، جێگیریی سیاسیی و پرۆسەى ئاشتیی لەگەڵ كوردەكانەوە بووە. بەختی باشی ئابووریی ڕێگای بۆ توركیا كردەوە تاكو ڕێگا بگرێت لەبەردەم خراپترین قەیرانێكدا كە لە ساڵی ۲۰۰۷-۲۰۰۸دا جێگای مەترسی بوو.

دوو ساڵی دوای ناڕەزایەتییەكانی گەزی پارك، ئەمە نائارامییەكی گشتی بووە كە جێگای دۆخەكەى گرتووەتەوە. ئابووریی خاوبووەتەوە، پرۆسەى ئاشتیی لەدەستچووە، و جووڵە و بزووتنەوەى گەشەكردنی كرێكاران دەستی كردووە بە ڕەقبوون و لەناوچوونی ماسولكەكانی.

لە هەمووی زیاتر، وەڵامی دەسەڵاتخوازانە و وەحشیانەى دەوڵەت بەرانبەر نیشانەى ئەم نائارامییانە، بووەتە هۆى ئەوە کە زۆرێك لە لایەنگرانی خۆى لەدەستبدات.

هەدەپە لە ئێستادا ۸۰ كورسیی پارلەمانی لە پارلەمانێكی ۵۵۰ كورسیدا هەیە. ئەمە نیشانە و لێدانێكە لە دەموچاو و ڕوخساری شۆڤێنیزمی توركی و هەرەسی نەیارانی ڕەسمی، واتا پارتی كۆماریخوازی خەڵك (جەهەپە)یە. ئەم پارتە بە ڕوونی دژەناسیۆنالیزمی كوردییە و هەروەها ئیسلامۆفۆبیایە (ترس لە ئیسلام).

ئەم ئامادەییە بەهێزەى كورد، واتا پرۆسەى ئاشتی، دەكرێت بەردەوام بێت.

وادەخەمڵێنرێت كە زیاتر لە ۸۰%ی ئەو كەسانەى دەنگیان بە هەدەپە داوە كوردن، بەڵام بەگشتی دەنگ بە كەمینەیەكی دیكە درا. ئەمە وەك گشتێك ماوەتەوە كە ئایا هەدەپە دەتوانێت وەك پارتێكی چەپ بۆ وڵات دەربكەوێت.

بەڵام تەنانەت ئەگەر بەمە بگات، ئەوەى تاكو ئێستا كردوویەتی و ئەنجامی داوە، گرنگییەكی لەڕادەبەدەر مێژووییانەى هەیە.

ئەوە هیچ ڕێی تێناچێت كە ئاكەپە بتوانێت وەك پێشوو دەسەڵاتی خۆى بگەڕێنێتەوە. خەرمانەیەكی نەشكێنراو و ڕەق، ئێستا لەبەین چووە و بڵاوبووەتەوە بەنێو دڵی پارتی پایەدار و وەستاودا. پارتەکە بەوەدا زیانێكی گەورەى بەركەوتووە، چونكە تەنها لە ۴۱% دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

ئاكەپە دەبێت هەوڵ بدات هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە یان پارتی فاشیستیی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)دا بكات.
ئاكەپە لەوە دەترسێت كاتێك حكوومەت لەدەست بدەن، ئەردۆغان و زۆرێكی دیكەى ئەندامانی پارتەكە بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی بكرێن.
گەورەترین نیشانەى گۆڕانێك لە بزووتنەوەى كرێكاریدا دەركەوتووە.
خەباتی پیشەسازیی لە ئاستی خوارەوەدا زیاتر بووە لە ساڵانی سەردەمی ئاكەپەدا.

ئەمەیش بە ڕادەیەك لەبەر ئەوەى زۆرینەى كرێكاران كاتێك پشتیوانیی حكوومەتیان دەكرد، بەهۆی سیاسییەوە بوو نەك بە هۆكاری ئابوورییەوە، بەڵام هەروەها بەهۆى ئابوورییەكی باشیشەوە بوو.

ئەمەش لە ساڵەكانی دواتردا، لە كاتی كارەساتی كانی سۆمادا گۆڕانی لێكەوتۆتەوە. لێرەدا زنجیرەیەكی پیاسەكردنی خۆڕسكانەی هەندێك لە شوێنەكانی كار هەیە، كە هەندێك لەوانەیش یەكیان نەگرتووە و یەكنەخراون.

مانگرتنی ۱۵۰۰۰ هەزار كرێكاری مێتاڵ (فلز) لە پیشەسازیی سەیارە لە مانگی ڕابردوودا، یەكێكە لە گرنگترین ڕووداوەكانی ساڵ.

دەوڵەت مافی یاسایی ئەوەى هەبووە مانگرتنەكە بەبیانووی "ئاساییشی نەتەوەیی"یەوە بۆ ۶۰ ڕۆژ دوابخات. ئەم دواخستنەى مانگرتنی فلز، تەنها وەك مانگرتنی كرێكارانی شوشە وابوو، كە پێشتر ئەنجام درابوو.

نەوەیەكی نوێی ڕێبەرانی شوێنی كار لەم خەباتانەدا خەریكن دەردەكەون. ئەمە بەڕادەیەك یەكلاییكەرەوەیە كە ئەم خەباتانە خۆیان درێژەیان دەبێت، بەتایبەت ئەگەر قەیرانی ئابووریی قوڵتر ببێتەوە.

http://socialistreview.org.uk


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷