وەرگێڕان
له پشت داعشه‌وه، كورده‌كان ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغانن
Monday, July 27, 2015
پیێر باربانسەی/ ڕۆژنامه‌وان و نێردراوی گۆڤاری ئۆمانیتێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
لە فەرەنسییەوە: ئاکۆ عەباسی
تورکیا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا یارمه‌تیی داعشی داوه بۆ هاورده كردنی پێداویستییه‌كانی. ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له لایه‌ن تورکیاوە بە دژی داعش ڕاگه‌یه‌ندراوه به ئامانجی له‌ناوبردنی داعش نییه، به‌ڵكو زیاتر شه‌ڕ دژ به كورده‌كانه كه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه و زیاتر بۆ ئاسته‌نگ درووستكردنه بۆ په‌كه‌كه. تا ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌م هێرشانه ڕاسته‌وخۆ په‌كه‌كه‌ی عه‌بدووڵا ئوجه‌لان ده‌كوتێ.
تورکیا، كه له‌م چه‌ند مانگه‌دا به هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رامبه‌ر به داعش و به‌شدارینه‌كردنی له به‌ره‌ی دژ به داعش به پێشه‌نگیی ئا‌مریكا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و گوشارێكی زۆر بووه‌ته‌وه، ستڕاتێژی خۆی گۆڕیوه. به بیانووی هێرشێكی خۆكوژی كه بۆ سه‌ر شاری سوورووچ [پەرسووس] كرا، كه تێیدا ٣٢ لاوی سه‌ر به ڕێكخراوێكی چه‌پ کە هاتبوون بۆ دووباره بونیاد نانه‌وه‌ی كۆبانێ یارمه‌تیده‌ر بن، كوژران. به‌م پێیه‌وه ئانكارا بڕیاری دا هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر باره‌گاكانی داعش. له هه‌مانكاتدا واژۆی ڕێككه‌وتنی تورکیا و ئا‌مریكا (كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ناتۆن) ڕاگه‌یه‌ندرا و تێیدا ڕێگه به ئەمریكا درا له پایه‌گاكانی تورکیا [بە دژی داعش] كه‌ڵك وه‌ر بگرێ.
به‌رنامه‌یه‌كی زه‌مانی ته‌واو عه‌یار. ده‌توانین هه‌مووی ئه‌و ڕووداوانه‌ی حه‌وتووی ڕابردووی تورکیا وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه. چوار ڕۆژ پاش هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعش كه ئه‌ندامانی توركی فراكسیۆنی ناو ڕێكخراوی جه‌وانانی سۆسیالیست (ماركسیست)ی بە ئامانج گرتبوو وا هاتبوونه شاری سوورووچ به‌و هیوایه‌ی بچنه كۆبانێ، فڕۆكه ئێف شازدهكانی ئه‌رته‌شی هه‌وایی تورکیا باره‌گاكانی داعشیان له نێو خاكی سوریا بوردمان كرد. پاشان، خێرا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵووی سه‌رۆك وه‌زیر ڕاوێژی نیزامی به خۆی ده‌گرێ و له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ده‌ڵێ: "ئۆپێراسیۆنهكهمان دژ به داعش ئامانجه‌كانی خۆی پێكا و له‌مه‌و به دوا ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام دەبێ". ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان ئاگره‌كه خۆشتر ده‌كات و ده‌ڵێ:" ئه‌م شتانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕوویدا، ده‌یسه‌لمێنێ كه بارودۆخه‌كه چیتر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، ئه‌م ئۆپێراسیۆنه هه‌ر بۆ شه‌وێك نییه و به‌ڵكوو چڕوپڕتر به‌رده‌وام ده‌بێت." كاتێك بیری لێ ده‌كه‌یه‌وه ئه‌م ده‌سته واژانه زۆر سه‌رنجڕاكێشه: "بارودۆخ چیتر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه."! خۆ له‌مه‌و پێشیش ده‌رچووبوو، له كاتێكدا كه ڕاستیی دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه عه‌ینییه‌تی هه‌بوو: تورکیا ببووه كۆریدۆرێك بۆ ئه‌ندامانی نوێی داعش كه ده‌یانویست خۆیان بگەیەننە ڕیزەکانی داعش له خاكی سووریا، له كاتێكدا كه هه‌ر هه‌مووی یارمه‌تییه‌كان بۆ كۆبانێ بلۆك كرابوو، كه‌م و زۆر سیلاح و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی قورس به قه‌تار ئاودیوی داعش ده‌كرا، له كۆتاییشدا په‌یمانی ئه‌ڕته‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش (ئه‌ندامانی عه‌ڕه‌بی ناو داعش) كۆنتڕۆڵێكی made in ardogan ی ساز كردبوو.
سناریۆی ئه‌ردۆغان پاش شكستهێنانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌نگدانه‌وه
كاتێك ئێمه توانا و حزووری خۆفهێنهری سێرڤیسی ئیتلاعاتیی تورکیا ( وه‌ك سرویسی گورگی بۆر) ده‌بینین که چۆن له كوشتنی شه‌ڕڤانانی كورد له پاریس له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٣دا خۆی وه‌ده‌ر خست، له خۆمان ده‌پرسین چۆناوچۆنه زانیارییه‌كانی وه‌ها هێرشێك نه‌یتوانی فیلتێر بكرێ، بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك زۆر گرینگ نییه.
ئه‌ردۆغان وای دانابوو له‌م ئاڵۆزییه سوود وه‌ربگرێ بۆ ده‌نگدانه‌كانی پاڕڵمانی مانگی ژوئه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سیی خۆی زیاد بكات، كه‌چی دیتی هه‌م له ناوخۆ و هه‌میش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ستێره‌كه‌ی خه‌ریكه له دره‌وشانه‌وه ده‌كه‌وێ. تورکیا دواجار له ژێر زه‌رووره‌تێكی سیاسیی میللی‌دا، ڕازی بوو به به‌كارهێنانی بنكه نیزامییه‌كانی له ژێر گوشاری ئا‌مریكا، كه ماوه‌ی فڕینی فڕۆكه ئەرک پێ سپێرداوەكانی هاوپه‌یمانان كه‌م ده‌كاته‌وه. گۆڕینی به‌په‌له‌ی هه‌ڵوێست، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه. بۆردمانكردنی بنكه‌كانی داعش به بێ ئه‌وه‌ی بزانین چۆنێتی و ڕاده و پانتایی خراپییه‌كان چه‌نده‌یه، به تایبه‌ت ئۆپێراسیۆنه نیزامییه‌كه‌ی دژ به په‌كه‌كه، هه‌روها مهوجێكی ده‌ستگیریی به‌كۆمه‌ڵ له شاره گرینگه توركه‌كان، له پێش هه‌موویاندا به ئامانجی تێکۆشەرە چه‌په‌كانی (كچێكی لاو له ئاكامی ئه‌م لێپرسینه‌وانه‌دا ده‌كوژرێ) كه نزیكن له كورده‌كان، به شێوه‌یه‌كی فه‌رعیش ده‌ستگیری به‌رپرسانی داعش، كه له نێوانیاندا سه‌له‌فییه‌كی وه‌ك ئه‌بوو حهنزاله به‌دی ده‌كرێ كه وه‌ك لیده‌ری مه‌عنه‌ویی داعش له تورکیا ده‌ناسرێ. ئه‌بوو حهنزاله ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له ئۆپێراسیۆنی دژ به ئه‌لقاعیده به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه تێرۆریستییه ده‌ستگیر ده‌كرێ، به‌ڵام ناباوه‌ڕانه ده‌وڵه‌ت ناتوانێ به‌ڵگه‌ی قاییم بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی عه‌داڵه‌تی بسپێرێ بدۆزێته‌وه و ئازادی ده‌كا.
دانووستاندنه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه‌وته مه‌ترسییه‌وه
له ڕاستیدا ئه‌ردۆغان خه‌ریكی یارییه‌كی چه‌ند لایه‌نه‌یه. زۆر زوو به بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێته نێو كایهکەوه، گاڕانتییهك به ئا‌مریكا ده‌دات. به گوێره‌ی گۆڤارێكی توركی، ئه‌م ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ واشنگتۆن ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی بنکە نیزامییه‌كان، به‌ڵكوو ناوچه‌یه‌كی ئازادكرا‌و له داعش به درێژایی ٩٨ كیلۆمیتر و بە قووڵایی ٤٠ كیلۆمیتریش [لەناو خاکی سووریادا] دەگرێتەوە . به‌م بیانووه ڕێگه به كوردانی سوریا نادا سنووره‌كان بگرنه ده‌ست و كانتۆنه‌كان پێوه‌ست بنه‌وه به كۆبانێ كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا عه‌فرینیان ڕزگار كرد ـ ئەو شوێنەی تا ئێستاش له هه‌ڕه‌شه‌ی جیبهه‌ی نوسره دایه( باڵی ئه‌لقاعیده‌ی سوریا). تورکیا (ئه‌ردۆغان ئه‌وه ناشارێته‌وه) قه‌بووڵی كردووه یارمه‌تیی ئه‌ڕته‌شی ئازادی سووریا بدات، ئه‌م ستڕاتێژییهشی له ئامریكاوه به گوێدا خوێندراوه. جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی میللی ئا‌مریكا، بێن ڕۆد، ڕایگه‌یاندووه كه ئا‌مریكا په‌كه‌كه وه‌ك ڕێکخراوێکی تێڕۆڕیستی ده‌ناسێ و تورکیا مافی خۆیه‌تی دژ به تێڕۆڕیزم بوه‌ستێته‌وه. حكوومه‌تی تورکیا ئه‌وه ده‌زانێ كه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕواته پێش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاگر به‌ستێك كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له ساڵی ٢٠١٣ ڕاگه‌یه‌ندرا و پابه‌ندی بووه، به یه‌كجاری هەڵوەشێتەوە و دانووستانه‌كانی ئاشتی زیاتر له جاران ئه‌سته‌م بكاته‌وه.
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی خۆی بۆ ئه‌م بوردمانه ڕاگه‌یاند و گوتی: ساڵه‌ها دانووستاندن باشتره له سەعاتێك شه‌ڕ. شتێك كه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغانێك كه پێی خۆشه سهڕبڕانی ناو گرووپی داعش له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه كه به هانای ئیزهدییهكانهوه چوون، به یه‌ك چاو چاو لێ بكات، زۆر هاوڕا و هاوته‌ریب نه‌بێت.
ئه‌ردۆغان به ته‌مایه به تیرێك دوو نیشان بپێكێ: لاوازكردنی په‌كه‌كه و نه‌هێڵێ كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا یه‌ك بگرنه‌وه. له‌ڕاستیدا له‌و كاته‌وەی گرێ سپی كه‌وته ده‌ست كورده‌كانه‌وه، كه پێشتر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌ندامی نوێ له‌م ڕێیه‌وه ده‌گه‌ییشته ده‌ست داعش، ئیسلامییه‌كان ترساون. ئه‌م هێرشه‌ی توركیاش هه‌ر ئه‌وه‌نده پارادۆكسه كه كه بتوانێ ئه‌م شاره ڕاده‌ستی داعش بكات.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە