بابەتی گەرم:

و: مەسعوود مەناف

درۆ مەکەن، هیچ خەمی ئەو مناڵەتان نەبوو

Sunday, September 6, 2015
هاکان ئاکسای- تی٢٤
لە تورکییەوە: ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ 

ویستم سەبارەت بەو مناڵە شتێک بنووسم
هەمان مناڵ کە لە قەراخ دەریا، ڕوو بە دەم نوستبوو
هەمان وێنە کە لە ڕێگەی شاشەکان و ڕووپەلی ڕۆژنامەکانەوە میوانی ماڵەکانمان بوو و جەرگ و هەناومانی هەژاند
ویستم بنووسم،
لە سەر هەمان وێنە دڵتەزێنەکە 
ویستم بەڵام …
ڕاستییەکەتان بوێ سەرەتا زۆرم حەز کرد درەبارەی شتێک بنووسم
دەربارەی هەمان وێنە کە جەرگم پێی پارچە پارچە بوو و دەروونم پێی شەوتا بەڵام 
ئەمە کاری لەسەر وشەکانم دەکرد و …
ئەما خێرا وازم نەهێنا
کە سەیرم کرد دیتم هەر کەس خەمگینە، هەرکەس لای مناڵەکەیەتی و 
هەر کەس بەدوای دۆزینەوەی خەتابارە
بگرە خەتابارەکانیش

***

هیچ ئەزانن کاتێک کە ژیانی ئاسایی دەبێتەوە و 
خەریکە مرۆڤایەتیشمان لەدەست دەدەین؟
و تورکیا
کە مەرگی زۆر بۆ ئاسایی بۆتەوە. 
بۆتە وڵاتێک کە زۆر بە خوێنساردی و هێمنی
بەوپەڕی کەمتەرخەمییەوە پێشوازی لە مەرگی مرۆڤەکان دەکات
مرۆڤگەلێکی تێدا کە مەرگی بیانییەکانیان هەر بۆ گرینگ نییە
کۆمەڵگایەکی دوورکەوتوو لە بەها مرۆییەکان، لە ویژدان و هەست و سۆز

***

کە دەڵەی مرۆڤ، دەشزانی کە باس لە بوونەوەرێک دەکەی کە دواجار دەبێ بمرێ
هەر لە دوای ئەو ساتەوە کە دێتە دنیا، لە مەرگ نزیک و نزیکتر دەبێتەوە
بەڵام هەندێک لە جوغرافیاکان، هەر بە زۆر دەست لەو ژیانە کورتەی مرۆڤ وەردەدا و کورتتری دەکاتەوە.
هەر دوور نەڕۆین، شەڕ لە سی ساڵدا، گیانی دەیان هەزار کوردی گرتووە
بەڵام قەیناکا! دوای پشوودانێکی کورت، دیسانەوە خوێنڕشتنیان دەستیپێکردۆتەوە.
هەر نەبێ میلیۆنها کەس هەن کە پێکەوە نەغمەی “وەتەن، میللەت، ئاڵا” بڵێنەوە”*

***
خوێنەکەی ناوخۆ ئێژی تێرناکا، قاشێکی گەورە لە خوێناوەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوینیشیان دەوێ.
هەر ئەوانەی بۆ کوژاندنەوەی ئاگر، بەنزین لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و بەم شێوە، بۆ ناوخۆ هیچ، مەرگ و چارەڕەشی بە خەڵات بۆ دەرەوەش دەبەن!
و لە ئاکامی ئەو خەڵاتەیاندایە کە بە میلیۆنان کەس ئاوارە بوونە.


- سەبارەت بە مەرگی ئالان
- کاردانەوە لە
مێدیاکاندا
- ڕاپۆرت:
وێنەیەک کە جیهانی گۆڕی
لەم دۆخەدا، تورکیا نە هاووڵاتییەکانی خۆی دەتوانێ بە باشی بژێنێ و نە میوانەکانی.

کۆچبەری ئاوارەش باش لەو ڕاستییە تێگەیشتووە بۆیە لە تورکیاوە، ڕێگەی ئەورووپای گرتۆتە بەر.

سەدان هەزار کۆچبەری موسوڵمان، کە چیان لە وڵاتە بێ مبالاتە موسوڵمانەکان نەدیوە، گیانیان لەسەر دەستیان داناوە و خۆ شەل و پەل دەکەن تا بگەنە وڵاتە مەسیحییە ڕۆژئاواییەکان.
جا تماشای ئەو پاڕادۆکسەش بکەن!

حەوتووی ڕابردوو کۆمەڵێک موسوڵمانی برسی و هەژار کە خۆیان گەیاندبۆ وڵاتێکی ناموسوڵمان، بەم هۆیە کە لەسەر پاکەتەکان هێمای خاچی شکاو هەبوو، ڕەتیان کردبۆوە ئەو خواردنانە وەربگرن لە پێشکەشیان کرابوو!

هەر ڕۆژ دەیان و سەدان مرۆڤ، ژیانی دەخاتە مەتری تا بە نهێنیی لە تورکیاوە خۆ بگەیەنێتە یوونان.

بەرپرسانی ناوەند و خۆجێیی ئێمەش وەک بڵەی نە بای هاتبێ و نە باران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڵێ “دەی با بڕۆن، ون بن لەبەر چاومان، باشتر”!

هێزە ئاسایشییەکانی یوونانیش کە زۆر جار بە توندی بەرەنگاری کۆچبەران دەبنەوە، هەوڵی نوقمکردنی بەلەمەکانیان دەدەن، گەمییەکانیان دەتەقێننەوە، سووتەمنی کەشتییەکانیان بەتاڵ دەکەن و هەر چۆنی کە لە دەستیان بێت هەوڵ دەدەن ڕێگەی گەیشتن بە ویشکاییان لێبگرن.

هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواییش پەیتا پەیتا سوێند دەخۆن و دەڵێن “وەڵا ئێوە ئەگەر خۆتان بگەیننە وڵاتی مە، شتێکتان بۆ دەکەین”! جا بڕۆن لە کۆچبەران بپرسن کە چۆن خۆیان دەگەیەننە ئەو وڵاتانە و برۆن سەیرکەن بزانن لەوێ چ هەڵسوکەوتێکیان لەگەڵ دەکرێ.
ئاکامی ئەو کۆچە هەمیشە کاڕەساتە، چ لە سووریا، چ لە تورکیا و چ لە ئەورووپا

***

و لەناو ئەو هەرامەیەدا، وێنەیەک بڵاودەبێتەوە…
وێنەی مناڵێکی سێ ساڵان
ئەویش لە کەناراوەکانی شارۆچکەیەکی دەوڵەمەند، گەشتیاری و ڕۆمانتیکدا
مناڵێکی بەدەم کەوتوو
ئێژی هەر دەستی بۆ بەری لە خەو ڕادەپەرێ
کە دەبینی ئاو دەگاتە دەم و چاوی، حەز دەکەی بەڕاکردن بچی بیکەیتە باوەش و لەوێ دووری بکەینەوە
بەڵام ئەو…
مردووە.

***

وێنەکە زۆر هەژێنەر و دڵتەزێنە
هەرکەس، شتێک بۆ ئەو مناڵە دەکات، هەرکەس بە جۆرێک هەوڵ دەدا هەڵوێست بگرێ، هاوخەمی دەرببرێ، یەک تووڕەییەکەی نیشان دەدا و یەک خۆپێشاندان دەکا و یەک هاوار و یەک …
تەنانەت نووسیان کە ئەو وێنە مێژووی گۆڕی
و نکۆڵی لەوە ناکرێ کە وێنەکە مێژووییە.
بەڵام مخابن ئەوەندە بەهێز نییە کە ڕێڕەوی مێژوو بگۆڕێ.

ڕۆژنامەکان ئەو وێنەیان لەگەڵ وێنەی ئەو مناڵە بەروارد کرد کە ساڵی ١٩٧٢ لە ڤیەتنام لە هێرشیکی شیمیایی ڕایدەکرد. یەکی تر لەگەڵ وێنەی مناڵەکەی عومەر خاوەر لە بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ی بەروارد دەکرد و هتد.

هەرچەند من بە بینینی، “کێڤین کارتێر”ی براوەی خەڵاتی پولیتزێرم کەوتەوە بیر کە پاش گرتنی وێنەی مناڵێکی برسی لە سوودان، کۆتایی بە ژیانی هێنا. وێنەی مناڵە برسییەکە، کە هەوڵی دەدا خۆ بگەیەنێتە کەمپێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و داڵاشێک کە چاوەڕوانی مەرگی دەکرد.

***

ڕێبەرانی دنیا، لێدوانی سەرنجڕاکێشیان دا. تورکیا وەک نە بای هاتبێ و نە باران، بێ ئەوە هیچ خۆ بە خەتابار بزانێ، دیسان پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕۆژئاواییەکان ڕاداشت. میدیاکان، دنیای سیاسەت و کۆمەڵگا ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەرێ بێژی چەندەی ئەو هەڵوێستانە بەڕاستی بێت؟ چەندەی لە دڵەوە بێت؟ چەندەی واقیعگەرایانە بێ؟
چ گاڕانتییەک هەیە سبەی تەرمی “ئالان کوردی”یەکی تر نەگاتە قەراخ دەریاکانمان؟
پەرۆشبوونی زۆرینەمان پەرۆشبوونێکی درۆیینە. مەکرە، ساختەکارییە.

زۆر کەس ڕۆڵی مرۆڤیکی “خەمگین و خەمخۆر” بە جوانی کایە دەکات و لەم ڕێگەوە دەیهەوێ ژێستی “مرۆڤبوون” نیشانی ئەم و ئەو بدات بەڵام لەوە زیاتر نییە ئیتر! لە ژێست زیاتر نییە و ئەهانێ.

تورکیا وڵاتێکە کە بێ وەستان خەریکی کوشتنی مناڵانە. وڵاتێک کە سەرەڕای قەومانی ئەو کارەساتە، ساڵەهایە کەس متەقی لێوەنەهاتووە، کۆمەڵگا وستەی نەکردووە، ناڕەزایەتی نیشان نەداوە.

کوژرانی جەیلان” ئۆنکۆل”ی دوازدە ساڵان، ئەو میللەتەی نەخستە سەر پێ، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، کوژرانی “باران چاغڵی”ی ٧ ساڵان لە جزیرێ کەسی وەجووڵە نەخست.

بەڵکوو بەم هۆیە کە مەرگی ئەوان وەک وێنەی کاریگەری مەرگی ئالان نەبووبێ. هەرچەند باران کوژرا و جەیلان پارچەپارچە کرا بە شێوەیەک کە تەنانەت نەدەناسرایەوە بەڵام کەس بۆ ئەوان دوو ڕستەی درەوشاوەی نەنووسی و کەس بۆ ئەوان بەرهەمێکی نەخوڵقاند و کاریکاتۆرێکی سەبارەت بە مەرگی ئەوان نەکێشاوە.

***

خۆلاسە نەمویست بنووسم سەبارەت بەو مناڵەش
هەمان مناڵ کە بەدەم لە قەراخ دەریا کەوتبوو.
ڕاستییەکەتان بوێ سەرەتا زۆرم حەز کرد درەبارەی شتێک بنووسم بەڵام
هەر زوو وازم هێنا
دیتم کە هەرکەس خەمگینە
کە سەیرم کرد دیتم هەر کەس خەمگینە
هەرکەس لای مناڵەکەیەتی و 
هەر کەس بەدوای دۆزینەوەی خەتابارە
بگرە خەتابارەکانیش

* مەبەست دروشمی “یەک وڵات، یەک میللەت، یەک ئاڵا”یە کە بەرپرسانی تورکیا و تورکە توندڕۆکان لە مێدیاکاندا، میتینگی هەڵبژاردن و نوتقی ناو پارلەمان و خۆپێشاندان و هتددا پەیتا پەیتا دووپاتی دەکەنەوە.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷