رێبوار مه‌عرووف زاده
بانگدان له نێو ئیسلامدا ده‌عوه‌تکردنه بۆ په‌رستشی خودا که رۆژانه پێنچ جار ئه‌نجام ده‌درێ. مزگه‌وته‌کان به‌رپرسیارن له بانگدان هه‌ر بۆیه مزگه‌وته‌کان هێندێک بلیندگۆیان له سه‌ر مینارهکانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بانگ بۆ دانیشتووانی ده‌وروبه‌ریان بڵاوبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئێستا هێندێک ته‌له‌ڤیزیون، ڕادیۆ و سایتی ئیسلامیش به‌کار ده‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی موسڵمان له کاته‌کانی بانگدان، له هه‌ر شوێنێک که بن، ئاگادار بکرێنه‌وه. کاتێک پێغه‌مبه‌ری محه‌مه‌د له ساڵی یه‌که‌می هیجرییهوه له مه‌دینه ڕێبه‌ری موسڵمانانی ده‌کرد، فه‌رمانی دا به بیلال حه‌به‌شی، کە ره‌ش پێستێکی کۆیلەی تازە موسڵمان بوو، که بانگ بدا. به‌مشێوه‌یه بانگ بوو به به‌شێک له پێناسه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و فه‌زای رۆژانه‌ی خه‌ڵکی موسڵمان. دواتر که به‌ره‌به‌ره ئیسلام له جیهاندا بڵاو بووه و په‌ره‌ی سەند، زۆربه‌ی وڵاتانی ناموسڵمان له ژێر ناوی ده‌نگی ئازارکه‌ر، بانگدانیان بۆ فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت قه‌ده‌خه کرد و ته‌نانه‌ت زۆرێک له وڵاتانی موسڵمانیش که زۆرینه‌یه‌کی موسڵمانیان هه‌بوو، یاسا و رێسای نوێیان په‌سند کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی ده‌نگی بانگ و چۆنییه‌تی بانگدان رێک بخه‌ن. له‌و وتاره‌دا سه‌ره‌تا باس له پێگه‌ی بانگدان له نێو ئیسلامدا ده‌که‌م و دواتر جه‌خت له‌سه‌ر بانگدان له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م.
بانگ له ئیسلامدا
وشه‌ی بانگ ۱۰۲ جار له ئایه‌ته‌کانی قورئان به مانای جیاواز، وه‌ک "بۆ ڕاگه‌یاندن" و "بۆ ئاگادارکردنه‌وه"، به‌کارهاتووه. به‌ڵام چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی بانگ له قورئاندا نه‌هاتووه و بانگدان به پێی نه‌ریتێکه که له پێغه‌مبه‌ر به‌جێماوه. به پێی حه‌دیسێک له‌سه‌ر زمانی بنی عومه‌ر (کتێبی بوخاری حه‌دیسی ۵۷۸)، به هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان له مه‌دینه کێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که چۆن موسڵمانان کۆ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه له کاتێکی دیاریکراودا په‌ره‌ستش بکه‌ن، هێندێک پێشنیار له لایه‌ن ئه‌سحابه‌کانه‌وه کرا. ئه‌و پێشنیارانه بریتی بوون له که‌ڵک وه‌رگرتن له زه‌نگ وه‌ک مه‌سیحی یه‌کان، به‌کارهێنانی شه‌یپوور هاوشێوه‌ی یه‌هوودی یه‌کان و هه‌ڵدانی ئالایه‌کی سپی له کاتی نوێژکردندا بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان ئاگادار بکه‌نه‌وه. به‌ڵام هیچ یه‌ک له پێشنیاره‌کان له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری محه‌مه‌د په‌سند نه‌کرا. دواجار "عەبدوڵا بنی زه‌ید" خه‌ونه‌که‌ی خۆی له‌باره‌ی بانگدان بۆ پێغه‌مبه‌ر گێراوه و ئه‌ویش فه‌رمانی به‌و کرد که بانگ هه‌ر به‌و شێوه‌ی له خه‌ونه‌که‌یدا بینیوێتی فێره بیلالی حه‌به‌شی بکا. دواتر بیلالی حه‌به‌شی بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی ئیسلامدا بانگی دا بۆ ئه‌وه موسڵمانان له کاتێکی دیاریکراودا پێکه‌وه نوێژ بکه‌ن. که‌وایه ئه‌وه‌نده‌ی موسڵمانان له مه‌ککه بوون و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌کیش که له مه‌دینه بوون، بانگ بوونی نه‌بوو. له راستیدا بانگ وه‌ک پێویستی یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی ئه‌و کات سه‌ری هه‌ڵدا. بانگدان له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێگه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی مه‌دینه له خه‌ڵکی ناموسڵمانی مه‌دینه به تایبه‌ت له مه‌سیحی و جووله‌که‌کانی مه‌دینه جیا بکرێنه‌وه. به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا موسڵمانان بانگیان هه‌بوو، ده‌نگی بانگ شیوازی تایبه‌تی ده‌عوه‌تکردن له نێو موسڵمانان دابوو. دواتر بانگدان له نێو خۆدی موسڵمانانیش دابه‌ش بوو به بانگی سوننی و بانگی شیعه‌کان. شیعه‌کان دوو جار ڕسته‌ی "اشهد ان علیاً ولی الله" له بانگدان به‌کار ده‌هێن. "ولی" ده‌توانێ چه‌ند مانای هه‌بی له‌وانه مانای جێگر و هاورێ. له راستیدا زیادکردنی ئه‌و ڕسته‌یه له لایه‌ن شیعه‌کان به بانگ ده‌رخه‌ری بڕوای ئه‌وان به‌و پێگه‌یه ئیسلامی یه که دوای پێگه‌مبه‌ری محەمەد ده‌با هه‌یبا.
به گشتی بانگدان بانگهێشتێکه بۆ قبوولی بێ هاوتایی خودا و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری محەمەد، په‌یام هێنه‌ری خودایه. هه‌روه‌ها بانگ بانگهێشتێکه بۆ خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی خودا بکه‌ن. به پێی سێ مه‌کته‌بی ئیسلام، واته مه‌کته‌بی مالیکی، حه‌نبه‌لی و شافیعی، بانگدان ته‌نیا ئه‌و کاته له ڕوانگه‌ی ئایینییه‌وه دروسته که به زمانی عه‌ره‌بی بێ. به‌ڵام مه‌کته‌بی حه‌نه‌فی و زانایانی مه‌کته‌بی حه‌نه‌فی له‌و بڕوایه دان که ئه‌گه‌ر بانگ به زمانێک جێگه له زمانی عه‌ره‌بی بدرێ و بتوانێ موسڵمانان بۆ ئه‌نجامدانی په‌ره‌ستش له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه، ئه‌وا دروسته چۆنکه مه‌به‌ستی بانگدانی که کۆکردنه‌وه موسڵمانان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه پێکاوه. له ڕوانگه‌ی حه‌نه‌فییه‌کان ئامانجی بانگ ده‌عوه‌تکردنه بۆ په‌رستشی خودا و گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامانجه ده‌سته‌به‌ر بکرێ و بایه‌خدان به‌وه‌ی به چ زمانێک بانگ بدرێ ده‌که‌وێته پله‌ی دووهه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بوو حه‌نیفه له‌هه‌مبه‌ر بانگدان به زمانی دایکی و زمانێک جگه له عه‌ره‌بی ده‌لێ که ئه‌و که‌سانه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که فێره عه‌ره‌بی ده‌بن ده‌توانن به زمانی خۆیان بانگ بده‌ن.
بانگی تورکی له به‌رامبه‌ر بانگی عه‌ره‌بیدا
له تورکیا له ساڵی ۱۹۳۲ هه‌تا ساڵی ۱۹۵۰ بانگدان له هه‌موو مزگه‌وته‌کان به تورکی بووه. له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ۱۹ به‌مڵاوه کۆمه‌لێک ڕووناک‌بیری ناسیۆنالیستی تورک، ئه‌و بیرۆکه‌یان هێنا ئاراوه که پێویسته په‌ره‌ستش به زمانی تورکی ئه‌نجام بدرێ. ئه‌و ڕووناکبیرانه له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و چاکسازیی کولتوورییه دابوون که له ئەورووپا ڕووی دا. چاکسازی له ئایین له ئورووپا ده‌سه‌ڵاتی کلیسای کۆرت کرده‌وه و بایبل (ئینجیل) بۆ زمانه‌کانی ئوروپایی وه‌رگێران کرا. زیا گۆکالپ (Zia Gokalp)، سۆسیالیست و چاڵاکێکی سیاسی تورک، که کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ر مسته‌فا که‌مال دامه‌زرێنه‌ری تورکیای نوێ هه‌بوو، به ئاشکرا باسی بانگدان به زمانی تورکی ده‌کرد. کاتێک ئاتاتورک له ساڵی ۱۹۲۳ تورکیای کۆماری ڕاگه‌یاند، هه‌وڵی دا که زمانی تورکی له کاریگه‌ی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی رزگار بکا. هه‌روه‌ها پارڵمانی تورکیا چه‌ند زانایه‌کی ئیسلامی تورکی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی قورئان و ده‌قه گرینگه‌کانی مه‌زهه‌بی سوننی بۆ زمانی تورکی وه‌رگێران بکه‌ن. ئاتاتۆرک خۆی له ساڵی ۱۹۳۲ چه‌ند زانایه‌کی ئیسلامی تورکی وه‌ک حافیز عه‌لی ره‌زا، حافیز سهعادهتهین و حافیز نووری بۆ کۆشکی کۆماری بانگهێشت کرد و داوای لێ کردن که باشترین وه‌رگێرانی بانگ، ته‌کبیر، قامه‌ت و سه‌لات ئاماده بکه‌ن. به‌و پێیه یه‌که‌م بانگی تورکی له شه‌وی قه‌دری ساڵی ۱۹۳۲ له مزگه‌وتی ئایاسۆفیا، گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی تورکیا، وترا. هه‌روه‌ها له دوای ئه‌و رۆژه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی تورکیا به توندی سزای ئه‌و ئیمام و بانگ خوازانه‌ی دا که به زمانی تورکی بانگ ناده‌ن.
زۆرکردن له په‌ره‌ستش به زمانی تورکی چه‌ند ناره‌زایه‌تی به‌رینی لێ که‌وته‌وه. بۆ نموونه موسڵمانانی بورسا (Bursa) له دژی بانگی تورکی خۆپێشاندانیان بۆ به‌رده‌م قایمه‌قامی ئه‌و شاره کرد. خۆپێشاندانه‌که به توندی سه‌رکۆت کرا، چه‌ند که‌سێک ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کران و چه‌ند که‌سێکی دیکه له‌و شاره دوور خرانه‌وه. سه‌رکۆتی ناره‌زایه‌تی بورسا بوو به وانه‌یه‌ک بۆ هه‌موویان و ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر بانگی تورکی کۆتایی پێ هات. پارڵمانی تورکیاش یاسای ژماره ۵۲۶ی په‌سند کرد که هه‌ر که‌سێک بانگ و قامه‌تی به زمانێک جگه له زمانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دابا، سێ مانگ له به‌ندیخانه ده‌کرا و له ۱۰ تا ۳۰۰ لیره‌ی تورکی خه‌رامه ده‌کرا. بانگی تورکی له ساڵی ۱۹۵۰به هۆی هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێموکرات کۆتایی پێهات. نادێموکراتیکبوونی ئه‌زموونی بانگدان به زمانی تورکیا له ۱۹۳۲ هه‌تا ۱۹۵۰ وایکرد که کاریگه‌ری ئه‌و ئه‌زموونه وه‌ک ده‌رهێنانی بانگ و ئیسلام له هێژمۆنی زمانی عه‌ره‌بی که‌م بێته‌وه.
بانگ له وڵاتانی ناموسڵمان
بانگ له زۆربه‌ی وڵاتانی ناموسڵمان وه‌ک ئه‌مریکا، بریتانیا، کانادا و فه‌رانسه قه‌ده‌خه‌یه و پێویسته ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌وته‌کان بانگ بدرێ. ئه‌و وڵاتانه هۆکاری ئه‌و رێگه‌نه‌دانه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س ئازاده که ئایینی خۆی به‌رێوه به‌رێ به‌و مه‌رجه‌ی ئازاری که‌سانی دیکه نه‌دا. به‌و پێیه، له ڕوانگه‌ی وڵاتانی ناموسڵمان، که‌ڵک وه‌رگرتن له بلیندگۆ بۆ بانگدان ده‌بێته هۆی ئازارگه‌یاندن به خه‌ڵکانی ناموسڵمان و هه‌ر بۆیه قه‌ده‌خه‌یه. ئایین و رێوره‌سمی ئایینی له‌و ولاتانه تایبه‌ت کراوه به‌و که‌سانه‌ی بروایان به ئایینه هه‌یه نه‌ک هه‌مووی خه‌ڵک. به‌و شێوه‌یه له‌و وڵاتانه بانگ بۆ خه‌لکی موسڵمان ده‌درێ و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی موسڵمان مافی هه‌یه له رێگه‌ی ته‌کنۆلۆژی نوێ وه‌ک سایت و تی ڤی، بانگ یان هه‌ر رێوره‌سمێکی دیکه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ بڵاو بکاته‌وه.
بانگدان له هه‌رێمی کوردستان
بانگ له هه‌رێمی کورستان وه‌ک ئه‌رکێی گشتی موسڵمانان سه‌یر ده‌کرێ و هه‌ر به‌م هۆیه هه‌ر موسڵمانێک له ره‌گه‌زی نێر ده‌توانێ بانگ بدا. له هێندێک وڵات بانگخواز که‌سانێکی تایبه‌تن که ده‌نگێکی خۆش و شاره‌زاییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه و له لایه‌ن حکوومه‌ت وه‌ک کارمه‌ندێک پاره وه‌رده‌گرن. حاجی کاروان یه‌کێک له بانگخوازانی ناسروای هه‌رێمی کوردستانه که ئێستا پارڵمانتاری حیزبی یه‌کگرتووی ئیسلامییه له پارڵمانی کوردستان. ناوبانگی حاجی کاروان وه‌ک بانگخوازێک له هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی ۲۰۱۳ یارمه‌تی ئه‌وی دا که به ده‌نگێکی زۆر ببێته ئه‌ندامی پارڵمانی هه‌رێمی کوردستان.
له هه‌رێمی کوردستان سێ پارتی ئیسلامی سه‌ره‌کی بوونی هه‌یه که بریتین له یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان و کومه‌ڵی ئیسلامی کوردستان. له میدیاکانی ئه‌و حیزبانه (ته‌له‌ڤیزیون، ڕادیۆ و سایت) بانگ بڵاو ده‌بێته‌وه و زانیاری به نیسبه‌ت کاتی بانگه‌کان به خه‌ڵک ده‌درێ. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌بوونی بانگ له فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار بین، پێویسته بزانین چه‌ند مزگه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه چونکه مزگه‌وته‌کان ئه‌و شوێنه‌ن که بانگ بڵاو ده‌که‌نه‌وه. به پێی زانیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له ۵۱۰۰ مزگه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه. ئه‌وه له حالێکدایه ۵۰۰۰ قۆتابخانه له هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه. زۆرێک له‌و مزگه‌وتانه به‌ده‌ست خه‌ڵکی ده‌وله‌مه‌ندی خێرخواز دروست کراون. بۆ نموونه هه‌ر له ساڵی ۲۰۱۰، خه‌ڵکی خێرخوازی ده‌وڵه‌مه‌ند ۴۰۰ مزگه‌وتیان له هه‌رێمی کوردستان دروست کردوه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاوه‌دێری به‌سه‌ر خۆتبه‌ی رۆژانی هه‌ینی مزگه‌وته‌کان دا ده‌کا به‌ڵام هه‌م خۆتبه و هه‌م بانگ له هه‌رێمی کوردستان له رێگه‌ی بلیندگۆ و به بێ بوونی هیچ رێسایه له‌هه‌مبه‌ر ئاستی کزی و به‌رزی ده‌نگی بانگ بڵاو ده‌کرێته‌وه. ته‌نیا ناره‌زایه‌تییه که له‌مه‌ر بڵاوکردنه‌وه خۆتبه و بانگ له رێگه‌ی بلیندگۆ به شێوه‌ی نووسراو و ئاشکرا چاوم پێی که‌وت، وتارێک بوو له ژێر سه‌ردێری "نامه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان" به قه‌له‌می شه‌مزین جیهانی. خاتوون جیهانی له وتاره‌که‌ی باس له‌وه ده‌کا که موسڵمانان له سه‌رده‌می ئێستادا پێویسته که‌ڵک له ته‌کنۆلۆژی وه‌ربگرن، بۆ نموونه که‌ڵک له ته‌له‌ڤیزیۆن، ڕادیۆ، سایت و مۆبایل وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی بانگ بزانن و بانگ له بلیندگۆکان بۆ فه‌زای گشتی بڵاو نه‌که‌نه‌وه.هه‌روه‌ها له وتاره‌که‌ی دا باس له‌وه ده‌کا که بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگ له رێگه‌ی بلیندگۆکان، پێشل‌کردنی مافی خه‌ڵکانی ناموسڵمان و نه‌خۆشه که پێویستیان به فه‌زایه‌کی ئارام هه‌یه و نایانهه‌وێ گوێیان له بانگ بێ. من له خاتوون جیهانی له‌مه‌ڕ کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌نیسبه‌ت وتاره‌که‌ی پرسیارم کرد و ئه‌و وڵامی داوه که "هاورێکانم دهیانکۆت که ئه‌وه مه‌ترسیداره که له‌سه‌ر بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی بانگدان له بلیندگۆکان و له فه‌زای گشتی دا وتار بنووسی به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که ئاسایی بوو. هیندێکیان وتیان که ئه‌وه شتێکی عه‌قڵانییه که بانگ ته‌نیا له نێو مزگه‌وته‌کان بڵاو بکرێته‌وه و هێندێک که‌سیش دژایه‌تی ئه‌و بیرۆکه‌یان کرد."
چاوپێکه‌وتن
من هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانگدان له ئیسلامدا چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ دوکتور سه‌ردار ره‌شید کردوه که دوکتورای له ته‌فسیری قورئان له زانکۆی به‌غدا وه‌رگرتووه و ئێستا مامۆستای زانکۆی سلێمانییه. ئه‌و چاوپێکه‌وتنم وه‌ک به‌شێک له لێکۆلینه‌وه بۆیه ئه‌نجاوم داوه تا ڕای شاره‌زایه‌کی ئایینی له‌هه‌مبه‌ر هێندێک پرسیاری تایبه‌ت به بانگدان له هه‌رێمی کوردستان بزانم. ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێک له‌و چاوپێکه‌وتنه‌یه:
پرسیار: ئاخۆ بانگدان ته‌نیا ده‌بێ به زمانی عه‌ره‌بی بێ؟
به‌لێ، بانگدان پێویسته ته‌نیا به زمانی عه‌ره‌بی بێ چۆنکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به زمانی عه‌ره‌بی بووه. هه‌روه‌ها فێربووونی بانگیش ئاسانه و هه‌موو موسڵمانان ده‌توانن فێری بن. ئه‌گه‌ر به زمانێک جگه له زمانێ عه‌ره‌بی بانگ بدرێ، بانگ مانای سه‌ره‌کی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا. به‌ڵام ئه‌بوو حه‌نیفه له‌و بڕوایه دایه که ئامانجی بانگ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک بۆ په‌ره‌ستش بانگهێشت بکه‌ی. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له زمانی بانگ تێنه‌گه‌ن، ئه‌و بانگدانه ئامانجی خۆی نه‌پێکاوه. به پێی ڕوانگه‌ی ئه‌بوو حه‌نیفه، موسڵمانانێک که عه‌ره‌ب نین ده‌توانن به زمانی خۆیان بانگ بده‌ن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که فێر ده‌بن که به زمانی عه‌ره‌بی بانگ بده‌ن.
پرسیار: ئاخۆ ئه‌وه‌ی بانگدان ته‌نیا ده‌بێ به زمانی عه‌ره‌بی بێ له قورئان یا حه‌دیث وه‌رگیراوه؟
ئه‌گه‌ڕ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که ئاخۆ قورئان باس له‌وه ده‌کا که بانگ ده‌بێ به عه‌ره‌بێ بێ، له قورئاندا باس له‌وه نه‌کراوه که بانگ هه‌ر ده‌بێ به زمانی عه‌ره‌بی بێ. به‌ڵام زانایانی ئیسلامی پێیانوایه که بانگدان پێویسته ته‌نیا به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام بدرێ چونکه ئه‌وه درووشمێکه که له نێو هه‌موو موسڵمانان له هه‌موو جیهان جێکه‌وتووه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر موسڵمانانێک له هه‌رێمی کوردستان داوا بکه‌ن که به زمانی کوردی بانگ بدرێ، ڕای ئیسلام بۆ ئه‌و خواسته چ ده‌بێ؟
ئێمه هه‌تاکوو ئێستا داواکارییه‌کی بهمشیوهیهمان نه‌بووه. به‌ڵام ئێمه له هه‌رێمی کوردستان لێژنه‌یه‌کمان هه‌یه که له زانایانی ئیسلامی پێکهاتووه. لێژنه‌که ده‌توانێ خوێندنه‌وه بۆ داواکاری یه بکا و بریار بدا که ئاخۆ بانگ دا به زمانی کوردی له ڕوانگه‌ی شه‌رعی یه‌وه دروسته یان نا.
پرسیار: هه‌ر له کۆنه‌وه بانگ خوازان له ئیسلامدا پیاو بوون. به پێی قورئان و حه‌دیث، ئاخۆ ژنان ده‌توانن بانگ بده‌ن؟
کاتێک ئێمه باسی بانگ ده‌که‌ین، ئێمه باسی ده‌عوه‌ت کردن به ده‌نگی به‌رز ده‌که‌ین. پیاوان ده‌نگێکی به‌رزیان هه‌یه و ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ مزگه‌وت ده‌چن پیاون و ژنان زۆرتر له ماڵدا ده‌مێننه‌وه. ئه‌وه شێوازێک بووه که بانگ دراوه به تایبه‌تی له کۆندا. هه‌روه‌ها له ئیسلامدا و به پێی ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی زانایانی ئیسلامی، ده‌نگی ژن وه‌ک عوره‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ژنێک نابێ ده‌نگی به‌رز بکاته‌وه چۆنکه ره‌نگه سه‌رنجی پیاوان بۆ شتێکی دیکه ڕابکێشێ. که‌وایه بانگخواز ده‌بێ پیاو (نێر) بێ.
پرسیار: له هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی ناموسڵمان هه‌یه ئه‌گه‌رچی ئه‌وان که‌مینه‌ن. ئاخۆ ده‌کرێ بانگ ته‌نیا له نێو مزگه‌وت بدرێ نه‌ک بۆ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت؟
بۆ ئێمه ته‌نیا ده‌بێ به‌مشێوه‌یه بیر له بانگ بکه‌ینه‌وه که که‌سانێک نایانهه‌وێ گوێیان لێ بێ؟ له وڵاتانێک که خۆیان به دێموکراتیک ده‌زانن، خه‌ڵکی غه‌یره مه‌سیحی ده‌بێ گوێیان له زه‌نگی ناقووسی کلیسا بێ. ئاخۆ ئێمه ده‌بێ بلێین که مه‌سیحی یه‌کان ته‌نیا ئه‌بێ له نێو کلیسا ناقووس لێ بده‌ن و ده‌نگی ناقووس بۆ ده‌ره‌وه نه‌روا؟ بانگ ئامرازێکه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام له نێو خه‌ڵکی ناموسڵمان په‌ره پێ بدرێ، هه‌ر بۆیه پێویسته له فه‌زای گشتی بانگ بدرێ.
پرسیار: ئاخۆ له‌و بروایه‌دا نین که خه‌ڵکی ناموسڵمان ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێ له‌وه‌ی ده‌عوه‌ت بۆ ئیسلام بکرن یان نا؟ به واتایه‌کی دیکه ده‌عوه‌تکردن بۆ ئیسلام نابی به شێوه‌یه‌ک بێ که خه‌ڵکی ناموسڵمان بیهه‌وێ و داوای بکا؟
بۆ موسڵمانێک پێویست نیه له‌سه‌ر داواکاری ناموسڵمانێک رابوه‌ستێ تا بۆ ئایینی ئیسلام ده‌عوه‌تی بکا. خۆدی پێغه‌مبه‌ری محەمەد روێشت بۆ لای هێندێک له ناموسڵمانان تا بۆ ئیسلام ده‌عوه‌تیان بکا به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوایان کردبێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بانگ ته‌نیا له نێو مزگه‌وته‌کان بدرێ کاریگه‌ری یه‌کی که‌متری له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌بێ.
پرسیار: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێکی ناموسڵمان له هه‌رێمی کوردستان داوا بکه‌ن که بانگ و خوتبه ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌ته‌کان بدرێ، کاردانه‌وه‌ی ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و داواکاری یه چ ده‌بێ؟ بۆ نموونه له ناوچه‌ی عه‌نکاوه له هه‌ولێر خه‌ڵکی مه‌سیحی ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتووه مه‌سیحی یانه‌ی هه‌رێمی کوردستان داوا بکه‌ن که ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌وته‌کان بانگ بدرێ، کاردانه‌وه‌ی ئیسلامی به‌و داواکاری یه چ ده‌بێ؟
به گشتی ئه‌وه شتێکی قبوولکراو نییه که بانگ ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌وت بدرێ. هه‌روه‌ها بانگ پایه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی ئیسلامه و هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری محەمەد، بانگ بۆ فه‌زای گشتی دراوه. بۆ مه‌سیحی یه‌کانی عه‌نکاوه‌ش ئه‌گه‌ر داوا بکه‌ن که بانگ ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌وته‌کان بدرێ، لێژنه‌ی یه‌کیه‌تی زانایانی کوردستان ده‌بێ بریار بده‌ن که ئاخۆ ده‌کرێ له مزگه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری عه‌نکاوه ته‌نیا بۆ نێو مزگه‌وت بانگ بدرێ یان نا.
Works Cited
ATALAY, L. M. (۲۰۰۶). T H E ISSU E O F CHANTING TH E ADHAN IN LANGUAGE S. İstanbul Üniversitesi İlahiyat Fakültesi , ۵۳-۵۶.
Fennes, N. (۲۰۱۲). Sounds in changing Contexts. Austrian Studies in Social Anthropology , ۱۲-۱۳.
Strayer, R. W. (۲۰۱۰). Ways of the World . Bedford/St. Martin's.
Group, K. I. (۲۰۱۴). Retrieved from: http://www.payam.tv/?AspxAutoDetectCookieSupport=۱
Ismail, M. (۲۰۱۴). Islamic learning . Retrieved from: http://islamiclearningmaterials.com/islamic-call-to-prayer/
Jihani, S. (۲۰۱۲). A letter. Retrieved from:
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=۲۱۵۱&ID_map=۲۵&ID_map۱=۲۵&name=%D۹%۸۵%DB%۸C%D۸%AA%D۸%B۱%D۸%A۷%۲۰%D۸%A۶%D۸%A۷%D۸%B۱%DB%۸C%D۸%A۷%D۹%۸۶
Khidhir, Q. (۲۰۱۱). Kurdistan: ۵۰۰ mosques built in ۲۰۱۰. Retrieved from: http://www.kurdishglobe.net/article/C۴DDDC۴A۷C۵۱۱۱۴۸F۴۷۵CE۰۹F۸۵EEF۷۸/Kurdistan-۵۰۰-mosques-built-in-۲۰۱۰.html
KNNC. (۲۰۱۴). Retrieved from:
http://knnc.net/en/full-story-۲۹۳۲۸-۲۸-False#.VIPWm۹LF۹DQ
Maghniyyah, A. M. (۲۰۱۴). Retrieved from: http://oneummah.net/islam/athan.htm
http://www.payam.tv/?AspxAutoDetectCookieSupport=۱
http://www.shiapen.com/fiqh/ali-un-wali-allah/adhan-call-to-prayers.html